• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 50
  • شەممه 4/6/1396
  • رۆژژمێر :

شەهیدبوونی کیژۆڵەی هەشت ساڵانی فەلەستینی لە نابلۆس

منداڵێکی فەلەستینی لەلایەن شارۆچکەنشینێکی زایۆنیست لە شاری نابلۆس، باکووری لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، لەئەنقەست خرایە ژێر ئۆتۆمبیل و شەهید کرا.

شەهیدبوونی کیژۆڵەی هەشت ساڵانی فەلەستینی لە نابلۆس

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ئەسیل تارق ئەبووعەون کیژۆڵەی هەشت ساڵانی فەلەستینی رۆژی شەممە لەلایەن شارۆچکەنشینێکی زایۆنیست لەناوچەیەک لەنزیک بازگەی ئەلحەمرا لە ئەغواری باکووری ، لەباکووری لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن کرایە ژێر ئۆتۆمبیل.

بەپێی ڕاپۆری وەزارەتی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ٢٧هەزار منداڵی فەلەستینی لە ساڵی٢٠٠٠وە تائێستا بوونەتە قوربانی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی.

وەزارەتی ڕاگەیاندنی فەلەستین ڕاپۆری دا؛ سەربازانی زایۆنی لەکاتی دەسپێکرانی ئینتفازەی ئەقسا لەساڵی ٢٠٠٠وە تائێستا، پتر لە سێ هەزار منداڵی فەلەستینیان شەهید کرد.

تاوسەندنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لەدژ فەلەستینییەکان بۆ وێنە منداڵان و هەروەها دەسدرێژکاریی ئەو رژیمە بۆسەر شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکان وهەوڵدانی بۆ دابەشکردنی شوێنیی و کاتیی مزگەوتی ئەقسا، فەلەستینیان لە ئۆکتۆبری٢٠١٥وە لە وەڵامدانەوە بەو تاوانکارییانە، ئینتفازەی قودسیان دەسپێکرد. پتر لە٣٥٠فەلەستینی لەڕەوتی ئینتفازەی قودس شەهید کراون.

سحر