• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 114
  • دوو شەممه 6/6/1396
  • رۆژژمێر :

ئاڵ و گۆڕەکانی سووریا تەوەرەی وتووێژی نێوان دی میستوراو جابریی ئەنساری بوو

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقی سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕەکانی سووریاو شکست هێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش و چۆنیەتیی ڕاپەڕاندنی ئاشتی و ئاگربڕ لەم وڵاتە پێکەوە وتووێژیان کرد.

ئاڵ و گۆڕەکانی سووریا تەوەرەی وتووێژی نێوان دی میستوراو جابریی ئەنساری بوو

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ستیفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا و حسەین جابری ئەنساری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقی ئەمڕۆ دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لە تاران، ڕەوتی ڕاوێژەکانی هاوپەیوەند بە ئاشتیی سووریایان لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانەو ژێنێڤ لێک دایەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا تاقمی تیرۆریستی تەکفیریی داعش لە دوو وڵاتی سووریاو عێراق زەبری قورسیان بەرکەوتووە.

ستیفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، شەوی ڕابردوو گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.