به پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئەم کتێبە لە لایەن دوکتۆرخەسرەو سینا ، نووسەر و دەرهێنەری بەناوبانگی کوردەوە لە دە بەش وبە پێشەکییەک لە دوکتۆر فەرزان سجوودی، مامۆستای زانکۆی هونەری تاران لە ۲۲۰ لاپەڕەدا چاپ کراوە.
دوکتۆر خەسرەو سینا لە دایک بووی ساڵی ۱۳۵۰ی مەهابادە، نووسەری سینەما، دەرهێنەری تەلەفزیۆن و شانۆیە.
کتێبی شوناسی فەرهەنگی و سینەمای کورد، هەوڵێکە بۆ هەست پێکردنی چیەتی ڕەوتی سینەمای کورد، یان بە گێڕانەوەیەکی ڕوونتر، پرسیار لە بوون یان نەبوونی وا سینەمایەکە.
ئه‌م کتێبه به نرخی ۱۹۵۰۰ تمه‌ن چاپ کراوی بڵاڤگه‌ی لۆگۆسه و له کتێب فرۆشییه‌کانی هه‌فت (سه‌نته‌ری سه‌ده‌ف نهۆمی ژێره‌وه)، فه‌رهه‌نگ(سه‌نته‌ری شاهۆ) مێهره‌گان (سه‌نته‌ری وه‌کیلی)، نالی (سه‌نته‌ری ئاویه‌ر) له شاری سنه و کتیب فرۆشی هه‌رمس له شاری مه‌ریوان و کتێب فرۆشی محه‌مه‌دی له سه‌قز و کتێب فرۆشی دێهخودا له شاری بیجاڕ بۆ فرۆشتن دانراوه.
هه‌روه‌ها له دیکه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کان و تارانی پایته‌ختیشدا ده‌ستی هۆگرانی بواری فه‌رهه‌نگ و سینه‌ما ده‌که‌وێت.