حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) ؛ سه‌رمه‌شقي خۆڕاگري و ئازايه‌تي
ژياني سه‌رانسه‌ر کاره‌سات و پڕله کۆسپي حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) که له‌گه‌ڵ ڕوداوي دڵتهزێني که‌ربه‌لا گڕيي خواردووه ، ڕووناک کهرهوهي ئامانجه گه‌وره‌کاني عاشورا و ڕيسالهتي باوه گه‌وره و پێشهوايانيهتي . زه‌ينه‌ب (س.خ) دواي شه‌هيد بووني براکه‌ي ڕيسالهتي گه‌وره ده‌گرێته سه‌رشان، سه‌رپه‌رشتي ئافره‌تان و منداڵان و له هه‌موو گرنگتر گه‌ياندني پێخامي عاشورا به‌و خه‌ڵکه‌ي که فريويان خواردووه و ڕاستي له ناڕاستي جيا ناکه‌ن .
حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) دايکي عاشورايه . ئه‌و بزوتنه‌وه‌ي که ئيمام حسه‌ين (ر.خ) ئه‌وه‌نده قووڵ و به‌ربڵاو و هه‌تاهه‌تايي به‌و هه‌موو گه‌وره‌يي و جوانێ هێناي له مهدينهوه بۆ مه‌ککه و له‌وێوه تا که‌ربه‌لا و لا ئاکامدا له هه‌وه‌ڵي مانگي مۆحهڕهمي ساڵي 61 (ه ق) تا ڕۆژي عاشوراي هه‌مان ساڵ که له سه‌رزه‌وي که‌ربه‌لا هاته دي و گه‌يشته سه‌مه‌ر . دوايي زه‌ينه‌ب (س.خ) گه‌ياندني ئه‌و پێخامه و ريسالهتي براکه‌ي و ئامانجه‌کاني شۆڕشي عاشوراي گرته ئه‌ستۆ و گهياندي به کووفه و شام و مه‌دينه و هه‌ر جێگايي که تواني و به کۆچ و تێکۆشاني خۆي ڕووني کرد و هه‌موو خه‌ڵکي ئاگادار کرد له ڕاستي ئه‌وه و دژ به ئه‌سته‌مي ئه‌و خه‌باته .
له تايبه‌تمنديه‌کاني حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) که يه‌کێکه له نازناوهکاني ، نائبهتۆ لحسهينه واته جێداري براي حسه‌ين . خوالێخۆشبوو نێعمهتۆڵڵاي جهزايێري له‌به باره‌وه ئه‌فه‌رموێت : پێگه و جێگه‌ي زه‌ينه‌ب (س.خ) نزيک به ئيمامهت بوو که له لايه‌ن براکه‌ي له که‌ربه‌لا له ڕۆژ يان شه‌وي عاشورا پێي گهيشت .
له تايبه‌تمنديه‌کاني تري حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) حزووري تێکۆشهرانهي ئه‌و له گۆڕه‌پاني تێکۆشان و خه‌بات له‌گه‌ڵ سته‌مکاراندا بوو . له‌و کاته‌وه که خۆي ناسي و تواني ڕاستي له ناڕاستي جيا بکاته‌وه له بواري سياسه‌ت، و کۆمه‌ڵايه‌تي ئاماده بوو ، وه‌کوو ئه‌وه‌ي بڵيي که ئه‌بێ زه‌ينه‌ب شايه‌ت و بينه‌ري ميژوو بێ بۆ ئه‌وه‌ي که له کاتي خۆي‌دا ئه‌رکي خۆي که گه‌ياندني کارواني حسه‌ين به ئامانجي خۆي بوو به جێي بێنێت .
حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) له بزوتنه‌وه‌ي که‌ربه‌لا هه‌م که‌وتووه‌ته به‌ر تيري کۆسپ و کارهساتي ڕۆژگار و هه‌م ئه‌بێ به‌رانبه‌ر به کارهساتي له دهسداني برا و که‌س و کاري خۆڕاگر بێ هه‌م به ديل بگيررێت و له ديليشدا خه‌بات بکات .
زه‌ينه‌ب (س.خ) ئه‌بێ له هه‌موو بواري تێکۆشان و خه‌بات حزووري تێکۆشهرانهي هه‌بێ هه‌م وتاربێژ بێت ، هه‌م پارێزه‌ري حه‌زره‌تي سه‌جاد و ديلهکاني تر ، هه‌م ڕێنوێن و رێپيشاندهري ڕامياري و ڕوونکهري ئه‌حکامي شه‌رع و وڵامدهري در‌و و دهلهسهي دۆژمن .
ژياني سه‌رانسه‌ر کاره‌سات و پڕله کۆسپي حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) که له‌گه‌ڵ ڕوداوي دڵتهزێني که‌ربه‌لا گڕيي خواردووه ، ڕووناک کهرهوهي ئامانجه گه‌وره‌کاني عاشورا و ڕيسالهتي باوه گه‌وره و پێشهوايانيهتي .
زه‌ينه‌ب (س.خ) ئه‌بێ سوکايهتي کردن و درۆ و پێههڵداني ناڕاستي دۆژمنان سه‌باره‌ت به شه‌هيدان وڵام بداته‌وه و ڕاستي له ناڕاستي ڕوون بکات و له يه‌ک وته‌دا حزووري زه‌ينه‌ب له ديليدا بوو به هۆي ئه‌وه که ڕووداو و ميژووي عاشورا له هه‌ر در‌و و ده‌له‌سه و لادانێک بپارێزرێت .
حه‌زره‌تي زه‌ينه‌ب (س.خ) له دواي براکه‌ي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) زۆر نهژيا. به‌ڵام هه‌ر له‌و ماوه کۆتايهدا توواني ڕێگاي ميژوو بگۆڕێت . ئه‌و دوواي عاشورا له ماوه‌ي ژيانيدا يه‌ک کات نه‌وه‌ستا و پێخامي خۆي به گۆته و کرده‌وه ڕاگه‌ياند . به شێوه‌ييک له کووفه و شامدا گۆتاربێژي و ماتهمداري کرد که هه‌ل و مه‌رج و بار و دۆخي گۆڕا و يهزيديهکاني خسته نێو ترس و سامه‌وه .
سه‌رچاوه‌کان :
1- ويژگي هاي حضرت زينب(س)، ناسر با قري بيد هندي، له بڵاوکردنه‌وه‌ي مزگه‌وتي پيرۆزي جهمكهران، به‌هاري 1377.
2- زينب(س) فروغ تابان كوثر، مۆحه‌ممه‌د مه‌هدي ئێشتهاردي، له بڵاوکردنه‌وه‌ي بۆرهان ، هاوێني 1379.
3- زينب كبري (س) عقيله بني هاشم، حه‌سه‌ني ئيلاهي، به‌هاري 1375.