تازيه‌باري بۆ گه‌وره‌ي شه‌هيدان ، بۆچي؟
جيهاني بوونه‌وه‌ر خاوه‌ني ياساييکه که به‌ديهينه‌ري جيهان دايناوه . به‌ديهينه‌رێ که حه‌کيمه و هێچ ئيشێکي بێ سوود و بێ حێکمه‌ت نيه .
کاتێک ته‌واشاي سه‌راسه‌ري ئه‌م جيهان ئه‌که‌ين شتيک جگه له گه‌وره‌يي و مازني به‌ديهينه‌ر نابينين . ئه‌و ياسا و دانه‌ريتانه‌ي که دايناوه ، هيچکاميان که‌مترين که‌م و کۆرتي نيه و زانايان و خاوه‌ن بير و بڕواکان به دواي شيکاري و ده‌رخستني هۆي ئه‌و ياسانه‌ن . نهێني و هۆي هێندێک له‌وانه‌يان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت به‌ڵام له شيکاري زۆرێک له‌و نهێنيانه‌ي بوونه‌وه‌ر ناته‌وانن .
يه‌کێک له‌و ياسانه‌ي که ده‌رکه‌وتووه له جيهاندا، ياساي وزه و ڕاکێشي زه‌ويه . که‌س له‌و بابته‌دا گۆماني نيه . يان ئه‌وه که ئاو له 100 پله‌ي سانتيگراد دێته کۆڵ .
هه‌ر به‌و شيوه که نيزامي سرۆشتي جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماي ياساي دانراوه‌ي به‌ديهينه‌ري بوونه‌وه‌ره ، ئه‌و به‌ديهينه‌ره زانا توانايه بايه‌خه‌کاني ئه‌م جيهانه‌ي دياري کردووه .
واته هه‌ر ئه‌وه که له ته‌نيشتي داناني ياساي زاڵ به‌سه‌ر سرۆشتدا ، باياخه خوازياوه‌کانيش دابين ده‌کات . به‌م هۆيه‌وه ، هه‌ر به‌و شێوه‌ي که ناتوانين به‌رانبه‌ر به‌و فۆرمووڵ و په‌يره‌و سرۆشتيانه‌ي جيهاني بوونه‌وه‌ر وه‌کوو به‌کۆڵ هاتني ئاو له 100 پله‌ي سانتيگراد، ياساي نيۆتۆن و... باس و ده‌مه ته‌قێ بکه‌ين ، ناتواين له‌سه‌ر بايه‌خه زاڵه‌کان به‌سه‌ر جيهانيشدا گۆمان و شک بکه‌ين .
ئه‌وه‌ي که مرۆڤ به‌رانبه‌ر به فه‌رمان و نه‌هێشتنه‌کاني خوا و به‌رانبه‌ر به هه‌موو ياساکن و بايه‌خه‌کاني جيهاني بوونه‌وه‌ر ملڕاکێشي کامڵ بێت ، پێي ئه‌ڵێن "ته‌عوبۆد" (به‌نده‌گي کردن)
به‌نده‌گي کردن به‌رانبه‌ر به خوا ئه‌و سته‌يه که له هه‌ر مرۆڤێک داواکرواه . بڕێ‌جار قه‌بووڵ کردني ئه‌و ته‌عوبۆد" (به‌نده‌گي کردن)ه ئاسانه و بڕێ‌جار سه‌خته . بۆ نموونه ئه‌وه که نوێژي سبه‌ينێ ئه‌بێ دوو ڕکات بێت ته‌عوبۆديه . جێگاي قسه و ده‌مه ته‌قێي نيه . به‌ڵام قه‌بووڵ کردني ئه‌مه ئاسانه . به شێوه‌ي سرۆشتي که‌س له سه‌ر ئه‌وه باس ناکات بۆچ نوێژي سبه‌ينێ ئه‌بێ دوو ڕکات بێ .
به‌ڵام قه‌بووڵ کردني بڕێکي تر سه‌خته . بۆ نموونه چيرۆکي ئيبراهيمي خه‌ليل (د.خ) ، کام ئه‌قڵي مرۆڤ قه‌بووڵ ئه‌کات باوک کۆڕه‌که‌ي بخاته ژێر چه‌قۆ و بيکاته قۆرباني؟ به چ مه‌نتێقێک ئه‌توانين ئه‌و کرده‌وه بسه‌لمێنين؟ چۆن ئه‌توانين قه‌بووڵ بکه‌ين که پيره‌مێردێک دواي چه‌ند ساڵ نزا منداڵه‌که‌ي که زۆر خۆشي ئه‌وێت و خوا پێي داوه سه‌ر ببرێت ؟ هيچ وڵامێک جگه له "ته‌عوبۆد" (به‌نده‌گي کردن) و ملڕاکێشان بۆ فه‌رماني خوا و ئيراده‌ي ئه‌و ناتوانێ قه‌ناعه‌ت بکات به مرۆڤ .
زۆربه‌ي حۆکمه شه‌رعيه‌کان ته‌عوبۆدين . واته ناتوانين بزانين به‌ڵگه و حێکه‌متي چيه و ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه که فه‌رماني خوايه ده‌بێ به‌رانبه‌ر به‌وه مل که‌چ بين .
يه‌کێک له‌و شتانه که لێگێڕانه‌وه‌کان زۆر دووپاتي له‌سه‌ر کراوه ، باسي تازيه‌باري بۆ گه‌وره‌ي شه‌هيدان حه‌زره‌تي ئه‌با عه‌بدۆڵڵا حسه‌ينه (ر.خ) . سه‌رنجدان به پێگه‌ي مه‌زني ئه‌و پيشه‌وا گه‌وره و گريان بۆ ئه‌و کێشه و کۆسپانه‌ي که له ڕێگاي ئه‌ودا بوون .
به پێي لێگێڕانه‌وه‌کان ، گرين بۆ ئه‌و حه‌زره‌ته و فرميسک ڕشتن بۆ ئه‌و پاداشتي گه‌وره‌ي هه‌يه . ئه‌وه‌نده که ناتوانين بيري لێي بکه‌ين .
عه‌ليره‌زا مه‌هده‌وي