• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 143
  • شەممه 30/5/1395
  • رۆژژمێر :

ئازادی تەواوی جەزیرەی خالدیەی عێراق

بە ئازاد کرانی ناوچەیەکی جەزیرەی خالیدیەی عێراق دوایین بنکەکانی داعش لەو جەزیرە ستراتژیکە لە ڕۆژهەڵاتی ڕومادی لە رۆژئاوای عێراق لە بووتی تیرۆریستانی داعش پاک کرایەوە.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمەسئەلە سەرلەشکر ئیسماعیل ئەلمەحلاوی فەرماندەریی هەڵمەتەکانی ئەنبار ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی رۆژی هەینی بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی سوپای عێرق لە چەند بەرەوە پەلاماری ناوچەی ئەلبوکەنعانی جەزیرەی خالیدیەیان دا لە ڕۆژهەڵاتی ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار و توانیان لە تیرۆریستانی داعش پاک کەنەوە.

لەو هەڵمەتە دا دەیان کەس لە تیرۆریستانی داعش کوژران و بنکەی دور ئەنگێوەکان و تونێلە نهێنییەکانی داعش تێکشکێندران.

هەر لەم پەیوەندییە دا سەعد ئەلحەدیسی وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، دەوڵەتی عێراق ڕێگە نادات پارێزگای نەینەوا لە باکوری عێراق پاش رزگاریی لەچنگی داعش دابەش کرێ.

 

سەرچاوه: سایتی سەحەر تی ڤی