• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 108
  • دوو شەممه 1/6/1395
  • رۆژژمێر :

حیزبوڵڵای لوبنان تەقینەوە تیرۆریستییەکەی غازی ئانتەپی شەرمەزار کرد

 

حیزبوڵڵای لوبنان بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شاری غازی ئانتەپی تورکیای شەرمەزار کرد.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا حیزبوڵڵای لوبنان ئێوارەی یەکشەممە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێڕای شەرمەزار کردنی جینایەتەکەی داعش لە غازی عانتەپ پەرۆشی و هاوخەمی خۆی لەگەڵ گەلی تورکیا و بنەماڵەی قوربانییەکان دەربڕی.

لەو ڕاگەیێندراوە دا هاتوە: جینایەتە یەک لەدوای یەکەکانی داعش لەوڵاتانی جۆراوجۆر پێویستی بەرەنگاریی هەموانی و بە تێکڕایی لە دژی و خەبات بۆ بنەبڕکردنی ئە دیارە نەگریسەی زیاترکردوە.

داعش  کەس نابوێرێ بە تایبەتی کە لە هەواڵان دا باس کراوە ئەو گروپە تیرۆریستییە گەنجێکی مێرمناڵی بۆ ئەو کەتنە دڵتەزێنە بەکار هێناوە.

 ئەوە پێشاندەری دڕەندە بوونی داعش و ڕشتنی خوێنی کەسانی بێ تاوانە لە لایەن ئەم گروپەوە.لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکە دا هاتووە: ئێمە خوازیاری یەکێتی ئومەتی ئیسلامی و هەڤگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیرە بە لاڕێ چووەکانی تەکفیرییەکانین.

حیزبوڵڵای بەردەوام لایەنگر و پشتیوانی زۆرلێکراوانی جیهان بووە.

لە ئاکامی تەقینەوەی شەمەی شەوی گۆڤەندێکی کوردان لە پارێزگای غازی ئانتەپی تورکیا لانیکەم 50 کەس کوژران و زیاتر لە 90 کەسی دیکەش بریندرا بوون.

 

سایتی کانالی سەحەر تی ڤی