بەم ڕێگە ئاسانانە خۆت لە شێرپەنجەی کۆڵۆن بپارێزە
شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە سێهەم بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا و دووەم بەربڵاوترینە لەنێوان خانماندا و چوارەمە لە پیاواندا، بە وتەی پسپۆڕێکی تایبەت بە نەخۆشی خوێن و گرێ 40٪ی حاڵەتەکان درەنگ پێی دەزانن و چانسی چاکبونەوەیان نیە.
سەرەڕای بەرەوپێشچونی چارەسەرەکان لەم ساڵانەی دواییدا، بەڵام هەندێ حاڵەتی زۆر دواکەوتوو ناتوانرێت چارەسەربکرێت، بەتایبەتی لەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 50 ساڵە و لە خێزانەکەیاندا میژوویان لەگەڵ ئەم نەخۆشیە هەیە.
هەرچەندە ئەم نەخۆشیە لە سەرەتادا بێ دەنگە دەتوانیت ئاگاداری هەندێ نیشانەی وەک چالاکی ڕیخۆڵە وەک سکچون یان قەبزی و ئازاری بەردەوامی سک و هیلاکی و کەمبونەوەی کێش بێت بەبێ هیچ هۆکارێک.
بۆ خۆپاراستن خۆراکێکی کەم کالۆری بخۆ و چەوری کەمتر بخۆ و تەرکیز بکەرە سەر ئەو خۆراکانەی ڕیشاڵیان تێدایە و لە جگەرەکێشان دوور بکەوەرەوە و وەرزش ئەنجام بدە و کالسیۆم و ئەسپرین و ڤیتامین "دی" بخۆ.
سەرچاوه:دواڕۆژ