ئالی سعوود پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان دژبه ئێران ده‌کات
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیس له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌لعه‌هدی لوبنان ڕایگه‌یاند که ئالی سعوود پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌کات.
بەگێڕانەوە له ئه‌لعه‌هد، عه‌لائه‌دین بروجردی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کی مه‌جلیسی ئێران سه‌باره‌ت به سعوودییه وتی: ئالی سعوود له هه‌رچی توانیه‌تی بۆ گورز وه‌شاندن له ئێران که‌ڵک وەردەگرێ و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له تیرۆریسته‌کان بۆ به پێکانی ئێران که‌ڵکی وەرگرتووە.
بروجردیوتیشی : له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین گرووپی تیرۆریستی له ئێران‌دا ده‌ستگیر کراون که دانیان به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا ناوه که عه‌ره‌بستان یارمه‌تیان ده‌دات و له‌مباره‌وه زانیاریی زۆر وردیان خستووه به‌رده‌ست.
ئه‌و سه‌باره‌ت به هاوکاری ئێران و ڕووسیا وتی: ژووری هاوبه‌شی هاوکاری له نێوان ئێران و ڕووسیا و سووریا و عێراق له به‌غدا و دیمه‌شق پێکهات، به‌ڵام له کاته هه‌ستیاره‌کان کاری زۆر جدی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ین وه‌ک که‌ڵک وه‌رگرتن له فڕۆکه‌خانه‌ی نۆژه له هه‌مه‌دان. ئه‌م بڕێارانهش به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسیایشی نه‌ته‌وه‌ی ئێران ده‌گیردرێت.
بروجردی سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆن له حه‌ڵه‌بی سووریاش وتی: ئه‌مڕۆ ۵ ساڵ به‌سه‌ر به‌رگری له سووریادا ده‌ڕوات و ئێسته ده‌بینین که چۆن به‌ره‌ی به‌رخۆدان سه‌ر ده‌که‌وێت و داعش و تیرۆریسته‌کان شکست دێنن، من دڵنیام ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی سووریا به‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌دا زاڵ ده‌بن....
هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع)