• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 139
  • چوار شەممه 10/6/1395
  • رۆژژمێر :

چۆن چەوریی خوێن بەرز دەبێت؟

 

زۆربوونی چەوریی خوێن و كۆبوونەوەی لەسەر دیوارەی دەمار و رەگەكان، دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی دەمارەكان و جەڵدەی مێشكی لێدەكەوێتەوە، بەهۆی بوونی ئەو ڕێژەی چەورییەوە ڕەگ و دەمارەكان دەگیرێن و قەفەزی سینگ ژان دەكات. دەرمانی بەجێ و لەكاتی خۆیدا نەك هەر ناهێڵێ دەمارەكان بگیرێن، بگرە پێش لەو نەخۆشییە دەگرێت.

پزیشكان لە حەوت خاڵدا ئەوە ڕوون دەكەنەوە، كە بەر لەوەی تووشی بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوریی خوێن بن سوود لەو ئامۆژگارییانە وەربگرن:

1ـ سیستمی خۆراكی ناتەندروست:

خواردنی چەوری بە رێژەی زۆر وەك گۆشتی سوور و شیر و هێلكە و مریشك و كەرە و پەنیر و خۆراكی ناو قوتوو و شیرینی و چیپس.

2ـ كێشی زیاد:

كێشی زۆردەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تری گلیسیرید (چەوریی زیانبەخش) و دابەزینی چەوریی بەسوود(HDL).

3ـ كەمیی جووڵە:

كەمیی جووڵە بە درێژایی رۆژ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تری گلیسیرید (چەوریی زیانبەخش) و دابەزینی چەوریی بەسوود(HDL).

4ـ تەمەن و رەگەز:

تەمەن و رەگەز هۆكاری بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلسترۆڵە دوای تەمەنی 20 ساڵی.

5ـ تەندروستیی گشتیی لەش:

بەردەوام پشكنین بۆ جەستەتان بكەن، چونكە نەخۆشیەكانی وەك شەكرە و كەمكاریی تیرۆئید دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلسترۆڵ.

6ـ بۆماوەیی:

بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلسترۆڵە لە خێزاندا .

7ـ جگەرەكێشان:

جگەرەكێشان دەبێـتە هۆی نەهێشتنی چەوریی بەسوودی لەش.

 

س?رچاوه: سايتي جام کوردي