ڕۆبۆتێک هاوشێوه‌ی مرۆڤ کە هەستی هەیە
لێکۆڵه‌رانی بەریتانیا ڕۆبۆتێکیان دروست کردووە که هاوشێوه‌ی مرۆڤ هه‌ستی هه‌یه و لەکاتی هەڵەکردندا داوای لێبووردن لەبەرامبەرەکەی دەکات.
پسپۆڕانی زانکۆی له‌نده‌ن و بریستۆلی بەریتانیا ڕۆبۆتێکیان به ناوی BERT2 دروستکردووە که لێوێک و دوو چاوی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئامانج له‌م کاره‌ش ئه‌وه‌یه که ڕۆبۆته‌که زیاتر له مرۆڤ بچێت و بتوانێت زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری خۆی په‌یوه‌ندی دروست بکات.
له ده‌م و چاوی ئه‌م ڕۆبۆته‌دا چه‌ندین سێنسەری هه‌ستیار دانراوه که ده‌توانێت وه‌ک مرۆڤ هه‌ست به شته‌کان بکات.
یه‌کێکی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی BERT2 ئه‌وه‌یه که ده‌توانێت دوای ئه‌وه‌ی کارێکی هه‌ڵه‌ی ئه‌نجام دا، داوای لێبوردن له به‌رامبه‌ره‌که‌ی بکات، بۆ نموونه کاتێک هێلکه‌یه‌ک له ده‌ستی به‌ر بێته‌وه و بشکێت، له به‌رانبه‌ردا داوای لێبووردن دەکات.
هه‌روه‌ها له‌م ڕۆبۆته‌دا چه‌ند ئامێرێکی زیره‌کی زۆر پێشکه‌وتوو دانراوه و کاتێک له لایه‌ن بەرامبەرەکەیەوە لۆمه بکرێت ئه‌گه‌ری هەیە زویر بێت.
ڕۆبۆتی BERT2 له کۆتایی کاره‌کانیدا له به‌کارهێنه‌ره‌کەی خۆی ده‌پرسێت که ئایا ئەوەی ئەنجامی داوە کارێکی باش بووه؟
له‌م ڕۆبۆته‌دا هه‌ستەکانی وه‌ک خەم خواردن، خۆشحاڵ بوون، ئاگادار بوون له ئه‌نجامی کارێک و هه‌ست کردن به ڕەزامەندیی بەکارهێنەرەکەی بوونی هه‌یه و کاتێک هەر کارێکی جۆراجۆر ئه‌نجام ده‌دات به پێی کاره‌کە هه‌ستی خۆی ده‌ده‌بڕێت.