باڵندەکان لەکاتی فڕیندا دەخەون
ھەموومان ئەوە دەزانین کە باڵندەکان بۆماوەی چەند ھەفتەیەک یان زیاتر دەفڕن و ئەوەش ئەو پرسیارەی لا درووست کردووین کە ئایا ئەو ماوەیە دەخەون یان نا.
توێژەرانی باڵندەناسی بۆیان دەرکەوتووە کە لەکاتی فڕیندا باڵندەکان دەتوانن چالاکیی مێشکیان کەمبکەنەوە و چاویان دابخەن و بۆماوەیەک پشوو وەربگرن، بەڵام میکانیزمی ئەو پرۆسەیە نەزانراوە و وردەکارییەکەی ھێشتا ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەی جێی سەرنجە ھەندێک لە توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە جۆرێک لە مراوی سەر دەریا کردووە بەناوی (frigatebirds) و بۆیان دەرکەوتووە کە ھەندێک لەو مراوییانە بۆماوەی چەند مانگێک دەفڕن، لەو کاتەدا مراوییەکان نیوەی مێشکیان پشوو پێدەدەن و چاوێکیان دادەخەن و دواتریش نیوەکەی تر، ھەروەھا لەوکاتەی کە نیوەی مێشکیان پشوو دەدات تەنھا چاوێکیان کراوەتەوە و دەتوانن دەرەوە ببینن و بەوشێوەیە ھیلاک نابن و زۆربەیان بۆماوەی ١٢ کاتژمێر لەئاسماندا دەخەون.
توری هەوالی سلێمانی