• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 138
  • دوو شەممه 15/6/1395
  • رۆژژمێر :

ئەوەى لەبارەى پێڵاوەکانتەوە نەتزانیووە

 

بەشێکى زۆرى تەندروستى پێیەکان پەیوەستە بە پێڵاوەوە و دەبێت مەرجى تەندروستى تێدا بێت ئەگینا دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکانى گواستنەوەى نەخۆشى و کۆبۆنەوەى چەندان جۆرى بەکتریا و میکرۆب.

لەوانەیە وا دابنرێت کە پێڵاوەکان پاک بن و پیس  نەبن بەڵام لە راستیدا ژمارەیەکى ئێجگار زۆر بەکتریا لەناوەوە و دەرەوەى پێڵاوەکانتاندا هەیە و لەمبارەوە توێژینەوەیەک لە لایەن زانکۆى ئاریزۆناى ئەمریکیەوە ئەنجامدراوە و ژمارەیەکى زۆر لە بەکتریا لەسەر پێڵاو بینراوە.


بە گوێرەى توێژینەوەکە ئاستى پیسى پێڵاوى دەرخستووە و بە تەنیا لە یەک جووت پێڵاودا نزیکەى ٤٢١ هەزار بەکتریا هەن بە تایبەتى ئەو بەکتریایانەى کە دەبنە هۆى هەوکردنى کۆئەندامەکانى هەرسکردن و میزەڕۆ و کەسەکە تووشی نەخۆشیەکانى سکچوون و هەوکردنى خوێنى دەکەن.

جگە لەمەش توێژینەوەکە باس لەوەش دەکات %٩٦  پیسى بوونى پێڵاو بە هۆى بەکارهێنانى تەوالێتە گشتیەکانەوەیە و ئەم رێژە زۆرەى بەکتریایان لەسەر دەردەکەوێت و ئەوەشیان روون کردۆتەوە کە بەکتریا بۆ ماوەیەکى زۆر لەسەر پێڵاو دەمێنێتەوە و دەکرێت بۆ شوێنى حەوانەوە و ژیانى کەسەکەش بگوێزرێتەوە.


بۆ چارەسەرى ئەم دۆخەش توێژەران باس لەوە دەکەن کە دەکرێت بە رێژەى %٩٠ بەکتریاکان لاببرێن ئەویش بەکارهێنانى هۆکارەکانى پاکژ کردنەوە و سپراى تایبەت بەم کارە و گۆرێنى پێلاو بۆ ماوەیەکى دیاریکراو و شوشتنى قاچەکان کاتێک کە مرۆڤ دەچێتە ماڵەوە و داکەندنى گۆرەوى و بەجۆرێک کەسەکان بەگۆرەویەوە نەچێتە ماڵەوە.