ته‌مه‌ن و لاوي
ڕۆژگار ته‌مه‌ن و جووانيمان لێ ده‌گرێ ، ئێمه له‌و چيمان گرتووه؟ ئايا حسێبي سوود و زيانێ خۆمانمان کردوه؟ ئايا قه‌بووڵ ده‌که‌ين که "لاوي" بۆ ئێمه سهرمايهييکه ؟ ئه‌گه‌ر خه‌رجي ده‌که‌ين ، ده‌بي سه‌رنج بده‌ين به به سوودئاوهريشي.
ئه‌وه‌ي که له ده‌ستي ئهدهين و ئه‌وه‌ي که به ده‌ستي دێنين، ده‌بێ له نێوانياندا گۆنجاويکي په‌سه‌ن کراو هه‌بێ .
ئه‌وانه‌ي که به شێوازي سرۆشتي يان له ناکاو گيانيان له ده‌ست ئه‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ي که له چه‌رخي لاوي ده‌ڕۆن بۆ چه‌رخي به ساڵاچويي و له‌کارکه‌وتن، ئه‌وانه‌ي که هه‌رچه‌نده ڕاده‌که‌ن، ناگه‌ن به مهبهستو هه‌رچه‌نده تێده‌کۆشن ، ئوقره و ئاسايشت ، هه‌موان يه‌ک ده‌رفه‌ت له ده‌ست ئه‌ده‌ن .
به‌ڵام ئه‌وانه چ که‌سانێکن که له‌م مه‌ته‌ڵه به زاهێر ساکار به‌ڵام له ڕاستيدا دژواره تێناگه‌ن ؟ بۆچي تاکوو ئه‌م ده‌رفه‌تانه هه‌ن ، ناناسرێن ؟ و کاتێک له ده‌ست ئه‌چێ بايه‌خي ده‌رده‌که‌وێ ؟
"که‌مته‌رخه‌مي سه‌باره‌ت به تێپهربوني ته‌مه‌ن" ، هۆي نهکراوهيي ئه‌م مهتهڵهيه . سوره‌ي "عه‌سر" دوباره بخوێنين : " سوێند به عه‌سر ! مروڤ له زياندايه ! مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ي که خاوه‌ني بروا و کرده‌وه‌ي شياون ..." .
"حيسابگهري" يه‌که‌م هه‌نگاوي سه‌رکه‌وتنه . که‌سێ که "نهختينهي لاوي" به به‌لاش له ده‌ست بدات، تا دوارۆژ پشتهييک "حهسرهتي" بۆ ده‌مێنێ . کۆتايي يان درێژي ته‌مه‌ن، هيچيان به ته‌نيايي نيشانه‌ي "کامرهوايي" يان " بێمرادي" نين .
ئه‌گه‌رچي ته‌مه‌ن درێژي داخواز وئارهزووي هه‌مومانه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له کات به کاتي ته‌مه‌ندا تاوانمان زۆرتر ببێ ، ئايا هه‌ربه‌و جۆره ته‌مه‌ن درێژي دڵخوازه ؟ مه‌گه‌ر ناڵهي ئيمام سهجادت (ر.خ) له نزاي " مکارم الاخلاق" نهبيستوه؟ : "خۆدايه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نم جێلهوهڕي شه‌يتانه ، به‌رله‌وه‌ي ڕقت له من هه‌ستێ ، گێانم لێ بسێنه " .
له‌ش ساغي و دڵخۆشي و بهگهشهيي و ئاسوودهييش کهرهمێکي تري خۆايه که زۆرکات تاکوو له ده‌ستي نه‌ده‌ين و گيرووده نه‌بين و نه‌که‌وينه ناوجێگه ، له "سه‌رمايه بووني" تێناگه‌ين .
نوسه ر:مه‌سعوود سه‌فياري