10 ئاسه‌واری خویندنی سوره‌ی یاسین!
له نێو بڕوادارانی نزیک به درگانه‌ی خوای مه‌زن، سه‌باره‌ت به سوره‌ی یاسین زۆر وێژراوه‌و مرۆف به سه‌رنج به فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری ێیسلام ( د خ ) وه پێشه‌وایانی پاک ( ڕ خ) وه پیاوانی گه‌وره‌ی خاوه‌ن دڵ ، ده‌گاته ئه‌م راستیه‌ی که سوره‌ی یاسین جێگای تایبه‌ت وه هه‌ره به‌رزی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر مرۆف بتوانی له‌و تایبه‌تمندی و مه‌زنایه‌تیه تێ بگات ، ده‌توانی که‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر له‌و سوره ببات.
ئیمامان ( ڕ خ) بۆ ئاگادارکردنی بڕواداران له پێگه‌و جێگه‌ی تایبه‌تی ئه‌م سوره که وه‌کوو کێوێکی داپۆشراو له گه‌وره‌ییه ، فه‌رموویانه : "سوره‌ی یاسین دڵی قۆرئانه" .
دیاره که پێگه‌و جێگه‌ی تایبه‌تی دڵ له له‌شدا بۆ هه‌موو که‌س ڕوونه . سوره‌ی یاسینیش خاوه‌نی ئه‌و پێگه‌و جێگه تایبه‌تیه له نێو سووره‌کانی تردا به‌م بۆنه‌وه پێویسته که‌مێ زیاتر له فامی گشتی‌و ڕووکار‌ی ئه‌م سووره ورد ببین‌و له گه‌ڵ به‌شێک له مه‌زنیه‌کان و تایبه‌تمندیه‌کانی ئه‌م سووره ئاشنا ببین.
شێوازی خوێندنی :
گه‌وره‌کانی ئایین که خۆیان له گه‌ڵ مه‌زنی ئه‌م سووره هاوده‌م بوگن زۆر جار شێوازی خوێندنی ئه‌م سووره‌یانه به قۆتابیانی دڵ پاک‌و خاوێن ده‌روونی خۆیان گۆتوه .
ئایه‌تۆڵڵا حاجی شێخ مۆجتبای قزوێنی خۆراسانی ( ر .خ) به‌م شێوه شێوازی خوێندنی سووره‌ی یاسینی فێر قۆتابیه‌کانی ده‌کرد، هه‌ر شه‌و به‌ر له خه‌وتن سووره‌ی یاسین بخوێنن ، به‌ڵام به‌ر له ده‌س پێکردن و دوای کۆتایی هێنانی سووره‌ی یاسین ، 14 جار سه‌ڵه‌وات بنێن بۆ پێغه‌مبه‌ری ێیسلام ( د خ ) . واته ئه‌م سووره بخه‌نه نێوان ئه‌م سه‌ڵه‌و‌اتانه . بێ گۆمان ئه‌م 14 سه‌ڵه‌واته‌ش یه‌کێک له نهێنیه گرنگه‌کانی دڵ‌و ده‌روون ناسانه‌ی قۆتابخانه‌ی ئه‌هلی به‌یته ( س.خ) . ئه‌و پیاوه مه‌زنه فه‌رموویه‌تی : من به هه‌ر شتێک که گه‌یومو هه‌ر شتێکم که به ده‌س هێناوه له پیرۆزی ئه‌م سووره بوه . ( گۆفاری به‌شاره‌ت ، ژماره 19 ) .
به سه‌رنج به‌م فه‌رمووده‌یه ده‌توانین بڵێین : "سووره‌ی یاسین له‌م قۆتابخانه‌دا ،ته‌وه‌ره و خۆلگه‌ی جوڵان و پێوانی مه‌ودایه‌ک و پله‌کانی گه‌یشتن به به‌رزترین پێگه‌ی مه‌عنه‌ویه"
10 ئاسه‌واری خویندنی سوره‌ی یاسین!
له پێغه‌مبه‌ری ێیسلام ( د. خ ) ده‌گێڕنه‌وه : " قۆرئان له هه‌موو شتێک جگه له خوا گه‌وره‌تره . که وابوو هه‌ر که‌س ڕێز له قۆرئان بگرێ ، به ڕاستی ، ڕێزی له خوا گرتوه و هه‌ر که‌س به قۆرئان بێ ڕێزی بکات ، به ڕاستی مافی قۆرئانی به هیچ زانیوه . ڕێزی قۆرئان {له سه‌ر شانت} وه‌کوو ڕێزی بابه ، له سه‌ر منداڵ . خوا گرفت‌و ئه‌زموونه‌کانی دنیا له که‌سێ که قۆرئان گوێ ده‌دات و گرفته‌کانی ڕۆژی سه‌ڵا ، له خوێنه‌ری قۆرئان دوور ده‌کات .
بزانن که له پرتووکی خۆدادا سووره‌ێیک هه‌یه که نێوی "عه‌زیزه" و خوێنه‌ری ئه‌و سووره " شه‌ریفی" ناوه ، هاوڕێی ئه‌م سووره ، له لای خوا، تکا ئه‌کا بۆ ئه‌وه‌نده‌ی {خه‌ڵکی تیره‌کانی } " ڕه‌بیع و مۆزه‌ر" له تاوانباران . ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ری ێیسلام ( د خ ) فه‌رمووی : ئه‌و سووره "یاسینه" ، دوای ئه‌وه فه‌رمووی: ئه‌ی عه‌لی ، سووره‌ی یاسین بخوێنه ؛ چوونکوو له سووره‌ی یاسیندا 10 پیت و به‌رته‌که‌ت هه‌یه :
1- برسێیک ناخه‌وێ ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که سێر ئه‌وێ .
2- تینوێک نیه ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که سێر ئاو ئه‌بێت .
3- ڕووتێک نیه . مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که داده‌پۆشرێت .
4- بێ هاوسه‌رێک نیه ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هاوسه‌رگیری ده‌کات.
5- هه‌ر که‌سێک له شتێک بترسێت ، ترسی نامێنێ.
6- دیل و به‌ندکراوێک نیه ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕزگاری ده‌بێت.
7- نه‌خۆشێک نیه بیخوێنێ ، مه‌گه‌ر ئاوه‌ی که چاک ده‌بێته‌وه.
8- ڕێبوارێک نیه ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌و سه‌فه‌ریدا یارمه‌تی ده‌درێت.
9- وه ناخوێنرێت ئه‌م سووره ، به سه‌ر مردوێکدا ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که {تاوانه‌کانی } که‌م ده‌بێته‌وه و { بڕێک له تاوانه‌کانی لێ ده‌بوررێت .
10- وه که‌سێ که ون بووی هه‌یه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م سووره بخوێنی ، {ون بوه‌که‌ی} ده‌دۆزێته‌وه ..