مەلەكردن لە ئاسماندا
هەتا زياتر و قوڵتر لە نهێنييەكاني گەردوون تێبگەين، زياتر دروستيي دەستەواژەو دەربڕينە قورئانييەكانمان بۆ دەردەكەوێت و دەبينين قورئان هەميشە گونجاوترين وشە دەهێنێت. جا با ئەم وتاره بخوێنينەوەوتهسبيحاتي خواي گهورهي كردگارو بهديهَنهري ئەم گەردوونە گەورەيە بكهين.
لەسەرەتاي سەدەي بيستەمدا بەتايبەتي لەدواي دۆزينەوەي پێكهاتەي گەرديلەو زۆرێك لە نهێنيەكاني ئەم گەردونەي تێيدا دەژين، چاخێكي تازە لە چاخەكاني زانست دەستي پێكرد.
هەندێك لە ڕۆژهەڵاتناسەكانيش هەستان بەئاراستەكردني ڕەخنەي تازە لە قورئاني پيرۆز، گوايە قورئان لەدەربڕينە زانستييەكاندا دەستەواژەي ووردو دروستي بەكارنەهێناوە.
لەڕەخنەكانيشيان، دەڵێن گوايە قورئان لەباسي گەڕاني تەنەكان بەناو گەردووندا دەستەواژەيەكي هەڵەي بەكارهێناوە، كاتێك دەفەرموێت: (وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) (يس:40)، ئەوكاتە دەيانوت بەكارهێناني وشەي(يسبحون) لەڕووي زانستييەوە هەڵەيە، چونكە هەسارەو ئەستێرەكان مەلەناكەن، بەڵكو بەناو بۆشاييدا دەگەڕێن، مەلەكردنيش لەناوەندێكي ماددي وەك ئاودا دەبێت.
لەسەرەتاكاني سەدەي بيست و يەكيشدا ڕاستييەكي تازە دەركەوێت، كە زانايان پێي دەڵێن (بينايگەردووني– Cosmic Building) بەمەش زانايان بۆيان دەركەوت گەردوون پێكهاتەيە و بۆشايي نييە، گەردوون لە شێوەي بينايەكي مەحكەمدايە و گەلەستێرە (مجرە) كانيش پێكهاتەي ئەو بينايەن.
زانايان بۆيان دهركهوت، كه گهردوون پڕه له ماددهو وزه، كهواته بههيچ شێوهيهك بۆشايي نييهو بهمشێوهيهش ههموو تهنه گهردوونييهكاني وهك زهوي و ههسارهكان لهم ناوهنده پڕ له ماددهو وزهيهدا مهلهدهكهن، كه به گهردووندا بلاِوبووهتهوه، بهڵام به چڕييهكي كهم. تهنها پێش چهند ساڵێكي كهم مرۆڤ ئهم ڕاستييهي زانيوه.
بەو جۆرە زانايان بۆيان دەركەوت بۆشاييي ئاسمان لە ڕاستييدا هەر بووني نييە، لەبەر ئەوەي بۆشاييي بەوشێوە ڕەهايە لە گەردووندا بووني نييە، بەڵكو هەموو پارچەيەك لەپارچەكاني گەردوون بەماددە ووزە پێكەوە پڕ بوونەتەوە لەبەر ئەوە ئەو ڕاستييەي تازە دەركەوتووە، دەڵێت ئەستێرەو هەسارەو گەلەستێرەكان لە بۆشاييي ئاسماندا ناگەڕێن، بەڵكو لە ناوەندێكي پێكهاتوو لەماددە و وزەدا مەلە دەكەن.
كەواتە بۆمان دەركەوت دەستەواژەكەي قورئان (يسبحون) لەلايەني زانستييەوە زۆر دروستە، ئەگەر ئەو وشەيەش نيشاني زاناكاني ڕۆژئاواي ئەمڕۆ بدەين، ئەوە وەريدەگرن و بەكارهێناني بەباشتر دەزانن لەوشەي (گەڕان) كە خۆيان بەهەڵە بەكاري دەهێنن، ئەگەر وشەي (بناء) يشيان بخرێتە بەردەم، كە قورئاني پيرۆز بەكاريهێناوە لەئايەتي (وَالسَّمَاءَ بِنَاءً)(غافر: 64)، ئەوە وەريدەگرن، چونكە بەتەواوي ڕاستيي بوونەوەر دەردەبڕێت، بەڵام بۆشايي تەعبير لەهيچ ناكات! پاشان وشەي (گەڕان) كەلە وتارەكانياندا دەيبينين بەشێوەيەكي ڕەها ڕاست نييە، چونكە خۆر، مانگ، زەوي، ئەستێرەكان، هەسارەكان، گەلەستێرەكان و تۆزو گازي ناو گەردوون شێوەي جووڵەيەكي لەراوەي تێكەڵيان هەيە و زياتر لە تەنێكي سەرئاوكەوتوو دەچن، كە شەپۆلەكاني ئاو بەشێوەيەكي پێچاوپێچ بيانجوڵێنێت.
سایتی کاهیل