کچي خۆشه‌ويستي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام(د.خ)
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) پاش کۆچي دوايي ڕه‌سووڵي خوا(د.خ) نزيک به 90 ڕۆژ له‌م جيهانه‌دا ژيا. فيراق و دووري پێغه‌مبه‌ر بۆ موسڵمانان و به‌تايبه‌ت بنه‌ماڵه‌ي ئه‌و حه‌زره‌ته ، بهڕاستيي گران بوو. ئه‌م ڕووداوه تاڵه ، کێشه و سهخڵهتي زۆري بۆ بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ر به دواوه بوو. ده‌گێڕنه‌وه که حه‌زره‌تي فاتيمه(س) دواي وه‌فاتي پێغه‌مبه‌ر زۆر گريا. به‌ڵام گريانهکهي له‌به‌ر دووري و فيراقي باوکي نه‌بوو. ئه‌و خاتوونه بيري له داهاتوو ده‌کرده‌وه. له‌و ڕووداوانهي که له‌به‌ر دوورکه‌وتنه‌وه‌ي خه‌ڵک له ئامۆژگارييهکاني وه‌حي ده‌هاتنه ئاراوه و بنه‌ماي بير و بڕواي ئه‌واني دهگۆڕي. به‌شێک له خه‌مه‌کاني حه‌زره‌تي فاتيمه(س) له‌به‌ر به‌لاڕێداچووني ئه‌و مرۆڤانهي بوو که له ڕێنويني خودايي بێبه‌ش ده‌بوون. هه‌ر بۆيه پاش وه‌فاتي پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، فاتيمه(س) هه‌وڵي دا پرسه‌کان بۆ خه‌ڵک ڕوون بکاته‌وه و پێش به به‌لاڕێداچووني جه‌ماوه‌ر بگرێت. هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا دوو وتار و خوتبه‌ي پڕبايه‌خي پێشکه‌ش کرد ، يه‌کێک له مزگه‌وتي مه‌دينه و ئه‌وي ديکه‌ش له نێو ژناني موهاجير و ئه‌نساردا.
خوتبه‌ي که‌م وێنه‌ي فاتيمه(س) له مزگه‌وتي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) چه‌ندين به‌شي جياواز ده‌گرێته‌وه که هه‌رکامه‌يان ئامانجێکي ڕوون پێ و شوێن ده‌گرێ.
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) له وته‌کانيدا مرۆڤ له ڕه‌سه‌ن ترين ئامۆژگارييه ئاسمانييه‌کان به‌هره‌مه‌ند ده‌کات و پرسگهلێکي وه‌ک ته‌وحيد و نه‌بووه‌ت باس ده‌که‌ت و ڕووداوه‌کاني دواي کۆچي دوايي پێغه‌مبه‌ر شي ده‌کاته‌وه. شيکردنهوهي بير و بڕواي ئاييني و به‌ها ئهخلاقييهکان ، گهنجينهيهکه که له‌م خوتبه‌يه‌دا هاتووه: " به‌ڕاستي که خواوه‌ند ئيماني کرد به هۆي بێگه‌ردبوون و پاکي ئێوه له شيرک، نوێژي کرد به هۆي پاکبوونه‌وه‌تان له خۆبه‌زل زاني و زهکاتي کرد به هۆي پاک و خاوێن بوونه‌وه‌ي نه‌فس و زۆر بووني ڕسق و ڕۆژي و ڕۆژووشي کرد به هۆي به‌هێزبوون و خۆڕاگر بووني نيازپاکيتان.
حهزرهي فاتمه(س) له‌م خوتبه‌يه‌دا ئاماژه‌ي داوه‌ته خاڵێکي گرينگ و ئه‌ويش مه‌ترسيي دووبه‌ره‌کي که‌وتنه نێو موسڵمانانه. ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه هۆگريي به بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ري به ڕێگه‌چاره‌ي خۆ دوورکردنه‌وه له دووبه‌ره‌کي زانيوه و له‌م باره‌وه ده‌فه‌رمووێ: خواوه‌ند، ئيمامهت و ڕێبهرايهتي بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ري فه‌رز کرد بۆ پێش‌گرتن به هه‌رچه‌شنه سهرهڕۆيي و دووبه‌ره‌کي وهه‌روه‌ها گه‌يشتن به يه‌کێتي و يه‌کده‌نگي، تا له ساي ئه‌ودا موسڵمانان به‌خته‌وه‌ري دونيا و قيامه‌ت بن.
به‌شێک له خوتبه‌کاني حه‌زره‌تي فاتيمه(س) .