لووتکه‌ي ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشت
ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقي به‌رز و به‌نرخ، يه‌کێک له‌و سه‌رمايه و سامانه مه‌عنه‌وي‌يه بێ‌وێنه و پڕبايه‌خانه‌يه که له ناو کۆمه‌ڵگاي ئيسلام ئێمه‌دا له لاي هه‌موو که‌سێک گرنگه و هه‌ر که‌سێک خاوه‌ن ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق بێت، ڕێزي لێ ده‌گيردرێت. که وايه جێگاي خۆيه‌تي ئه‌گه‌ر هه‌ر کام له ئێمه له پله‌وپايه‌ي خۆمان‌دا هه‌وڵ بده‌ين به شيوه‌يه‌ک ژيان و هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ين که به‌رده‌وام له هه‌موو لايه‌نه‌کاني ژيانمان‌دا ئه‌دبي ئێمه و ئه‌خلاقي جاکه‌ي ئيمه هه‌ست بکرێت.
له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا زۆر به تێروته‌سه‌ڵي له سه‌ر ئام بابه‌ته باس کراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه له ناو ژيان و له بازنه‌ي پێوه‌ندي‌يه کۆمه‌ڵايه‌تي‌يه‌کانمان‌دا، به ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقه‌وه بجوڵينه‌وه، ئه‌وا هه‌م له لاي خوا خۆشه‌ويست ده‌بين هه‌م ڕه‌زامه‌ندي و خۆشه‌ويستي خه‌ڵک وه‌ده‌س دێنين.
له ڕاستيهدا ئه‌گه‌ر ئێمه دين‌دار و ئيمان‌داري ڕاسته‌قينه بين، ئه‌وا ده‌توانين به خوێندنه‌وه‌ي قورئان و حه‌ديس و ده‌قه پيرۆزه‌کاني ئاييني پيرۆزمان و به تايبه‌تي به خوێندنه‌وه‌ي ئه‌و بابه‌تانه وا له سه‌ر که‌سايه‌تي و ڕێزي بێ‌وێنه‌ي پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌مان نووسراوه، له لايه‌ني عه‌قڵي و زانستي‌يه‌وه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قوڵ ببينه‌وه.
ئه‌ده‌بي ئێمه ده‌بێت له هه‌موو حاڵێک و له هه‌موو هه‌ڵس‌وکه‌وتێکي ژيانمان‌دا بکه‌وێته به‌رچاو. ده‌بێ له کاتي قسه‌کردن و گوێ‌گرتن‌دا، له جل پۆشين‌دا، له سڵاو و مه‌رحه‌بادا، له دانيشتن و ڕێزگرتن له به‌ساڵاچووان‌دا و له هه‌موو بوارێک‌دا، ئه‌ده‌ب له که‌سايه‌تي ئێمه‌دا بکه‌وێته به‌رچاو.
يه‌کێکي‌تر له مه‌رجه‌کاني ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌يه که زۆر به جواني و وشياري گوێ له قسه‌ي خه‌ڵک بگرين و کاتێک که‌سێک قسه‌مان بۆ ده‌کات نه‌يبڕينه‌وه‌و بێ‌حورمه‌تي پێ نه‌که‌ين. به داخه‌وه ئێمه هه‌ندێ جار ده‌بينين لاوان و منداڵانمان سه‌باره‌ت به‌م خاڵه توشي گه‌فڵه‌ت ده‌بن و له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌ي ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق‌دا به لاساري و که‌مته‌رخه‌مي هه‌ڵس‌وکه‌وت ده‌که‌ن. ئه‌وه له حاڵێک‌دايه که له‌به‌رچاونه‌گرتني ئه‌م شته ده‌بێته هۆي ئه‌وه دڵي که‌ساني‌تر له ئێمه بشکێت و دواي ماوه‌يه‌ک که‌س به هه‌ندمان نه‌گرێت و ڕيزمان لێ نه‌گرن.
به ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقه‌وه بجوڵينه‌وه، ئه‌وا هه‌م له لاي خوا خۆشه‌ويست ده‌بين هه‌م ڕه‌زامه‌ندي و خۆشه‌ويستي خه‌ڵک وه‌ده‌س دێنين. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش کرا که به خوێندنه‌وه‌ي ئه‌و بابه‌تانه وا له سه‌ر که‌سايه‌تي و ڕێزي بێ‌وێنه‌ي پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌مان نووسراوه، له لايه‌ني عه‌قڵي و زانستي‌يه‌وه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قوڵ ببينه‌وه. له ڕاستي‌دا له‌ناو بنه‌ماڵه‌يه‌کي موسوڵمان و ئيمان‌داردا، باري به‌رپرسياريه‌تي زۆر قورس و هه‌ستيار له سه‌ر شاني دايک و باوکه بۆ ئه‌وه ڕۆڵه‌کانيان به ئه‌ده‌به‌وه باربێنن. ئه‌گه‌ر ئێمه له ناو که‌ش‌وهه‌واي ماڵ و بنه‌ماڵه‌مان‌دا، بنه‌ما سه‌ره‌کي‌يه‌کاني ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق فێر نه‌بين، ئه‌وا له ناو فێرگه و بازاڕ و کۆمه‌ڵگا و شوێنه‌کاني‌تردا زۆر به دژواري فێري ئه‌ده‌ب ده‌بين. وه‌ک ده‌زانين له ناو ئێمه کوردان‌دا قسه‌يه‌کي زۆر جوان هه‌يه که ده‌ڵێ: منداڵ شيرينه به‌ڵام په‌روه‌رده‌ي باش و ڕاهێناني باش، له‌وه‌ش شيرين‌تره.
به‌داخه‌وه ئێمه هه‌ندي جار ده‌بينين که دايک و باوکه‌کان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵ و ته‌قه‌لاي زۆريان نييه و هێنده خۆشه‌ويستي‌يه‌کي بێ‌سنووريان له به‌رامبه‌ر منداڵه‌که‌يان‌دا هه‌يه که حازر نين به هيچ شێوازێک هه‌ڵه‌کاني ڕاست بکه‌نه‌وه‌و يێگاي ڕاستي بۆ ئاشکرا بکه‌ن.
دياره ئه‌م هه‌ڵس‌وکه‌وته خه‌مسارانه‌يه جيا له‌وه‌ي سوچ و تاوانێکي گه‌وره‌يه و ڕه‌زامه‌ندي خواي به‌دواوه نييه، خه‌ساري زۆر گه‌وره بۆ بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا به دياري دێنێ.
که وايه ئمه وه‌ک دايک و باوک ئه‌رکي زۆر گه‌وره‌مان له سه‌ر شانه و پێوسيته له‌وپه‌ڕي ئازايه‌تي و دڵسۆزي‌دا له‌م بواره‌وه هه‌وڵي خۆمان بده‌ين و به شێوه‌يه‌کي زانايانه، بنه‌ماکاني ئه‌ده‌ب و وئاخلاق بۆ منداڵانمان ئاشکرا بکه‌ين. ئه‌گه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه هه‌وڵي خۆمان نه‌ده‌ين و کاري ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ينێ دابنين، ئه‌وا له‌م گۆڕه‌پانه‌دا وه‌ک دۆڕاوێکي گه‌وره سه‌يرمان ده‌که‌ن و منداڵه‌که‌مان به ڕێگايه‌ک‌دا ده‌ڕوات که ڕه‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌ي بۆ نه‌بێت و توشي کێشه‌ي زۆر گه‌وره‌مان بکات.