له نيگا تا نيگا
نيگا ئيشي چاوه به‌ڵام به ويست و مه‌يلي جۆراوجۆر . هێندێ جار ، له ژێر ده‌سه‌ڵاتي نه‌فسي باشه و به هێما و ديمه‌نه باشه‌کان له ديارده خواييه‌کان نيگا ئه‌کات و تۆشه‌يێ بۆ ژيني دوايي و به‌رده‌وامي پێکۆئه‌نێ و هێندێ جاريش ژێر ده‌سه‌ڵاتي نه‌فسي خراپ ، بێ سه‌رنج به ئاگادارکردنه‌وه‌ي " هاتن قه‌ده‌غه " ئه‌چێته ناو حورمه‌ته هێژا وبه‌ڕێزه‌کان و بێ حورمه‌تي ده‌کات .
له نيگا تا نيگا جياوازي زۆره . هێندێ جارنيگا به چاوي بازه و هێندێ جار به چاوي ته‌واوبه‌ستراو . هێندێ جارنيگا تووي خۆشه‌ويستي له ناو دڵ دائه‌وه‌شێنێ و هێندێ جاريش تووي ڕق وکينه و دڵپيسي دائه‌وه‌شێنێ . کاتێ نيگا پله‌ي پێشکه‌وتنه و کاتێکيش بۆ به‌ره‌ودواچوون . کاتێ مرۆڤ به بوون وڕێز ئه‌گه‌يێنێت وکاتێ به سووکي و په‌ستي ئه‌گه‌يێنێت.
هێندێ جارنيگا به‌نده‌يي و په‌ره‌ستن به حسێب دێت : وه‌کوو نيگا کردن به ڕووخساري دايک و باوک ، نيگا کردن به ڕووخساري زانايێک و هێندێ جاريش نيگا هۆي گوناح و دووري له ڕه‌حمه‌تي خوا ئه‌بێت .مرۆڤ به زۆر شت تاقي ده‌بێتۆ. هێندێک به پاره ، هێندێک به ناوبانگي ، هێندێک به پۆست و مه‌قام ، هێندێک به هه‌ژاري و نه‌بووني ، هێندێک به بێ خۆشه‌ويستي ، هێندێکيش به خۆشه‌ويست بوون و.... له کۆتايي دا که‌سانێکيش به خۆشه‌ويستي و ئه‌وين .
له نيگا تا نيگا جياوازي زۆره . هێندێ جارنيگا به چاوي بازه و هێندێ جار به چاوي ته‌واوبه‌ستراو . هێندێ جارنيگا تووي خۆشه‌ويستي له ناو دڵ دائه‌وه‌شێنێ و هێندێ جاريش تووي ڕق وکينه و دڵپيسي دائه‌وه‌شێنێ .
ئه‌گه‌ر ساکاري بکه‌ين هێندێ جار يه‌ک نيگا و بزه‌ي پێکه‌نين و خۆشه‌ويستي ئێمه فريو ئه‌دات. خوا ئه‌زانێ له پشتي ئه‌م نيگا ژه‌هراويانه وئه‌م خۆشه‌ويستيه دڵڕفێنانه چ دۆڵێکي پڕترس و خۆف و شه‌وێکي تاريک و چاره‌ڕه‌شيێکي سامناک قايم کراوه چاوه‌کان که بازه له به‌رچاوي ئێمه زۆر شت هه‌يه دوور يان نزيک ، باش يان خراپ ، ڕه‌وا يان ناڕه‌وا ، حه‌ڵاڵ يان حه‌رام . چاويش وه‌کوو ده‌ست و زمان و گوێچکه و دڵ چوارچێوه‌ي " هاتن قه‌ده‌غه " ي هه‌يه . مه‌گه‌ر به هه‌ر شتێک که ديتنيه ئه‌شێ تماشا بکرێت ؟ مه‌گه‌ر هه‌رچي له‌به‌رچاومان هه‌يه ڕێ پێدراو به تماشاکردنين ؟ مه‌گه‌ر من مافي ئه‌وه‌م هه‌يه تێنووسه‌که‌ي تۆ بێ بڕواي تۆ بخوێنم ؟ مه‌گه‌ر تۆ ڕێ پێدراوبه‌وه‌يت که بێ بڕواي ڕفێقه‌که‌ت کيف و گه‌نجه‌که‌ي ئه‌و باز بکه‌يت ؟ يان بۆ گيرفاني ئه‌و ده‌س به‌ريت يان ئه‌لبۆمي وێنه‌کاني تماشا بکه‌يت ؟ يان نامه‌يێک بۆ که‌سێکي تر هاتوه بێ بڕواي ئه‌و بازي بکه‌يت و بيخوێنيت؟ ئه‌گه‌ر درياي ماڵێک يان ژوورێک باز بوو ئه‌بێ ناوه‌که‌ي تماشا بکه‌ين ؟ خۆشه‌ويستي و‌دڵ گه‌نجێکه که نابێت له دڵخوازي هه‌رکه‌سێکدا ببێت . لێهاتوويي و شياوي ته‌ره‌ف هه‌ڵسه‌نگێنين ئه‌گه‌ر شياو بوو دڵت پێ بده‌ين ، ئه‌ينا ئه‌وه باشتر که دڵ خۆشه‌ويستێکي نه‌بێت و ماڵي دڵيش خاڵي بێت .