راژۆري ئايين له ماڵدا
بێگۆمان شادمانترين و به‌خته‌وه‌رترين ژيان ته‌نيه له سێبه‌ري ئاشنايي ده‌گه‌ڵ ئه‌حکامي ئاسماني ئيسلام و به‌کارهێناني ئه‌و به‌دێ دێت . ژن و مێردي به بڕوا به ياد و ناوي خوا و پشت به‌ستن به‌و ژيانيان ده‌س پێده‌کان و له ته‌واوي کاته‌کاني ژيانياندا له سه‌رئه‌و ڕيگا ده‌مێنن . له خۆشحاڵي، له ناکۆکي، له کاتي کێشه و ئاساني- خواي گه‌وره حازر و چاوه‌دێر ده‌زانن و ژيان به خه‌ڵاتێک له لايه‌ن دۆست و پله‌ييک بۆ گه‌يشتن به به‌رزي و پێشکه‌وتني مه‌عنه‌وي و گۆڕه‌پانێکي تاقيکردنه‌وه‌ي خوايي ده‌ناسن . ئه‌وان خۆڕاگري له کاتي کێشه و ئاپۆر هۆي نزيک بوونه‌وه به خوا ده‌زانن و له کاتي خۆشي و شادمانيشدا هيچکات له چوارچێوه‌ي به‌نده‌گي و پارێزگاري ناچنه‌ده‌ر .
هاوسه‌راني به بڕوا ده‌گه‌ڵ يه‌کتري خۆش ئاکار، به به‌زه‌يي و گه‌رموگۆرن و که‌ساني تريش له‌و سه‌رچاوه‌ي خۆشه‌ويستيه به‌شدار ئه‌که‌ن .
نهێني مانه‌وه‌ي بنه‌ماڵه پابه‌ندي به ئايينه و ژن و مێردي به بڕوا ژيان به خۆڵاتێکي خوا ده‌زانن و ته‌واوي کۆششي خۆيان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ي ژيانيان ده‌گه‌ڵ ڕه‌زاماندي خوا بێت .
ئه‌وان ژياني هاوبه‌شيان ته‌نيه بۆ دامرکاندني هه‌ستي سێکسي ناوێت به‌ڵکوو ئامانجێکي به‌رزتريان هه‌يه که ئه‌وه‌ش شتێک نيه جگه له ده‌رکه‌وتني به‌نده‌گي خوا و پله‌ييک بۆ گه‌شه‌سه‌ندني مه‌نه‌وي و فڕين بۆ جيهاني غه‌يب .
دايمه‌ن له نه‌بووندا سپاسگۆزارن و له هه‌ىنيشدا خۆڕاگر، هه‌رچێ خوا پێان ده‌دات جوانه به ڵايانۆ و خه‌مي نه‌بوونه‌کانيان ناخۆن .
خانوي ساکاري خۆيان ده‌ڕازێنن به ڕاهێنه خواييه‌کان و بۆن خۆشي ئه‌که‌ن به فه‌رمانبه‌رداري ئاييني ئيسلام و ئه‌يکه‌نه پارچه‌ييک له به‌هه‌شت . له‌و ماڵه به‌هه‌شتيه‌دا له‌گه‌ڵ يادي خوا هاورێ ئه‌بن و له ڕووناکي ئه‌هلي به‌يت به‌شدار. خۆيان له باره‌گاي خوا ده‌بينن و له باره‌گاي ئه‌ودا تاوان ڕه‌وا نابينن . زمان، گوێ، چاو، ده‌س ، پا ، دڵ و بيري خۆيان ده‌خه‌نه ڕێگاي ڕه‌زامه‌ندي خوا . له‌و ماڵه‌دا تێوه‌ردان ، خراپه ، نافه‌رماني و له يه‌ک وشه‌دا "شه‌يتان" ڕێگاي نيه . ماڵێکه پڕ له ڕووناکي که شه‌وانه ڕۆژ جێگاي هاتنه خواري فريشته‌ي خوا و پيتي خۆداييه .
خاوه‌ن ئه‌و ماڵه نانه‌خۆري خۆدان و هيچکات خه‌يانه‌ت ناکه‌ن به نانده‌ري خۆيان . پارۆي حه‌ڵاڵ خۆلگه‌ي داهات و سه‌رانه ي ئه‌وان و دووري له هه‌ڵه‌خه‌رجيش خۆلگه‌ي خه‌رجکردنيانه .
مێردي ماڵ جگه له حه‌ڵاڵ په‌يجۆر نابێت و ئافره‌تي ماڵيش جگه له حه‌ڵاڵي ناوێ . پاکي ، پاکداوێني ، پارێزگاري ، قه‌ناعه‌ت ، دڵۆڤاني ، حه‌يا ، غيره‌ت ، به‌خشه‌نده‌يي، خۆش ئاکاري و به‌دوا مه‌عنه‌ويه‌ت گه‌ڕان سه‌رچه‌شني سه‌ره‌کي ژياني ئه‌و ژن و مێرده به‌خته‌وه‌ره‌يه .
مێرده که رێبه‌ري بنه‌ماڵه‌يه ته‌نيا به‌ديهێناني پرسي مادي بنه‌مه‌ڵه‌که‌ي به ئه‌رکي خۆي نازانێ به‌ڵکه ئايينداري و به‌دوا مه‌عنه‌ويه‌ت گه‌ڕاني بنه‌ماڵه‌ش به ئه‌رکێکي گه‌وره‌ي سه‌رشاني خۆي ئه‌زانێت و بۆ گه‌يشتن به‌وه‌ش تێده‌کۆشێ .(1) زۆر ڕوونه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي له مه‌ڵدا راژۆره حه‌زي نه‌وس و وه‌سوه‌سه‌ي شه‌يتاني بێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که له مه‌ڵدا دابينکه‌ره مادي بوون و زرێقه و برێقه‌ي ژيان بێ، ئه‌گه‌ر بنه‌ماي ژيان له سه‌ر داهاتي زۆر بێ به بێ گرنگدان به حه‌ڵاڵ و حه‌رامي ، ئه‌گه‌ر شه‌رم ، حه‌يا ، غيره‌ت ، بڕوا، نزا و ئيخلاس کۆچي کردبێ له‌و ژيانه‌دا ، ئه‌گه‌ر خوا جيي نه‌بێ له‌و ماڵه‌دا ، و له جيي ئه‌وه شه‌يتان ڕيبه‌ر بێت ،ناو ماڵ خه‌ڵتاني فيلم و نه‌واري خراپ وناپه‌سه‌ند ، مووسێقا، ناپاکي، تووشبون و گيرۆديي، به نه‌زاکه‌تي و ڕووداري بووبێت ، ئه‌وه ئه‌و ماڵه ده‌رگاييکه له درگاکاني دۆزه‌خ و خاوه‌نه‌کاني ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت له دۆزه‌خ و سزاي خۆدا ڕزگاريان ببێ جگه له کۆچکردن به‌ره‌و تۆبه‌و گه‌ڕانه‌وه ، به‌نده‌گي و ئێخلاس نيه .
(1) مۆسته‌دره‌کۆلوسائل ، ج 14 ، ل 238 .