يه‌که‌م شتێ که له ڕۆژي سه‌ڵا لێ پرسينه‌وه ئه‌کرێ
له‌سه‌ر بناغه‌ي ده‌قه ئايينيه‌کانمان نوێژ هۆي ته‌واوي و کامڵبوني مرۆڤ و پارێزه‌ري ئه‌و له خه‌ڵتان و خه‌سڵه‌ته خرا و ناشياکانه . هه‌روه‌ها ئه‌م کرده‌وه مه‌عنه‌ويه کاريگه‌ري به‌رچاوي هه‌يه له بێدارکرني گياني ڕێک و پێکي و پاراستني سيستمي مرۆڤدا .
نوێژ، سۆکنايي هێنه‌ر و دڵخۆشکه‌ري دڵي شڵه‌ژاوي مرۆڤه ماندوو و نيگه‌رانه‌کانه .
نوێژ، سه‌رچه‌شني ڕێڕه‌واني ڕێگاي خوا و چاکترين هۆ بۆ پێوه‌ندي دۆستانه له‌گه‌ڵ ڕه‌ببۆلعاله‌مينه . ئيمام سادێق (ر.خ) پێگه‌ي گرنگي نوێژي له ژيان و کرده‌وه‌ي ڕۆژانه‌ي مۆسڵمان له هه‌مو چينه‌کاني به تايبه‌ت چيني لاو ڕوونکردوه و فه‌رمويه‌تي :
«اول مايحاسب به العبد علي الصلوة فاذا قبلت قبل منه سائرعمله واذا ردت عليه رد عليه سائرعمله (1)؛
واته : "(له‌ڕۆژي سه‌ڵا) يه‌که‌م شتێ که لێ پرسينه‌وه ئه‌کرێ نوێژه ، ئه‌گه‌ر نوێژي به‌نده وه‌رگيرا ، ئه‌وه کرده‌وه‌کاني تريشي وه‌رئه‌گيرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوێژي ئه‌و وه‌رنه‌گيرا ئه‌وه کرده‌وه‌کاني تريشي (چاکه) وه‌رناگيرێت"
نوێژ، سۆکنايي هێنه‌ر و دڵخۆشکه‌ري دڵي شڵه‌ژاوي مرۆڤه ماندوو و نيگه‌رانه‌کانه .
ئيمامي سادێق (ر.خ) سه‌باره‌ت به ئه‌و زيانانه‌ي که دێته مل مرۆڤدا به هۆي دووري کردن له نوێژ به ئيبني جۆندۆبي فه‌رموو:
«ويل للساهين عن الصلوة،النائمين في الخلوات،المستهزئين بالله وآياته في الفترات اولئک الذين لاخلاقلهم في الآخرة ولايکلمهم الله يوم القيامة ولايزکيهم ولهم عذاب اليم (2)
واته : ئێش و ئازار بۆ ئه‌واني ي که سه‌رد و سڕي ئه‌که‌ن له نوێژدا و له کاتي ته‌نياييدا ئه‌خون و له کاتي لاواز بووني ئاييندا گاڵته به خوا و ئايه‌ته‌کاني بکه‌ن ، ئه‌و که‌سانه له ڕۆژي سه‌ڵادا هيچ ده‌سکه‌وتێکيان نيه و خوا له‌گه‌ڵياندا قسه ناکات و بێ تاوان ناکات و سزاي سه‌ختيان هه‌يه . "
دووانامه :
1-من لا يحضره الفقيه،ج 1،ص 208
2-تحف العقول،ص 302