ئه‌و هه‌واڵي منه
کاتي نوێژ بوو پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) وه‌کوو هه‌مووکات بۆ به‌جي هێناني نوێژي خه‌ماعه‌ت به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌چوو، نوێژه‌ره‌کانيش له مزگه‌وتدا چاوه‌رێ ئه‌ويان ده‌کرد تاکوو جارێکي تريش شه‌ره‌في نوێژخوێندن پشت سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به ده‌س بێنن و چاويان به جواني ڕووناکي ئه‌و ڕووناک ببێت .
ێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) فه‌رموويان : کارتان به‌و نه‌بێ؛ من خۆم ئه‌زانم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌م چي بکه‌م؟! ئێوه مافتان نيه ده‌سي لێ به‌رز که‌ن و لێيبده‌ن !
به‌ڵام له نێو رێدا پياوێکي جووله‌که تا چاوي به پێغه‌مبه‌ر(د.خ) که‌وت هاته پێش‌و و به‌بێ پێشه‌کي گۆتي:
بۆچي قه‌رزه‌که‌م ناده‌يتۆ ! من هه‌ر ئێستا و هه‌ر له‌م شوێنه‌دا قه‌رزه‌که‌م ئه‌وێ !
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به هێواشي فه‌رموويان : هه‌وه‌ڵ من قه‌رزداري تۆ نيم دووهه‌م ئه‌گه‌ر ئيدعات هه‌يه ، ئێستا کاتي نوێژه و ئه‌بێ بڕوم بۆ مزگه‌وت ، خه‌ڵک له‌وێ جاوه‌ڕيمن، واز بێنه دواي نوێژ له‌گه‌ڵ يه‌کتري قسه ئه‌که‌ين ! چونوو ئێستا من پاره‌يێکم پێ نيه که بيده‌م به تۆ .
به‌ڵام پياوي جووله‌که به بێ ئه‌ده‌بێکي ته‌واو گۆتي : به هيچ شێوه‌يێک نابێ. من نايێڵم يه‌ک هه‌نگاويش بڕوي !
هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به خۆڕه‌وشتي نه‌رمي خۆي له‌گه‌ڵي قسه‌ي کرد ، ئه‌و کابرا جووله‌که ڕووداري و بێ ئه‌ده‌بي زۆرتري کرد تا ئه‌و ڕاده که عه‌باکه‌ي پێغه‌مبه‌ري(د.خ) گرت و خستيه ملي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ئه‌وه‌نده کێشاي تا ملي پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) سوور بوو .
له‌م کاته‌ده چه‌ن که‌س له خه‌ڵکي مزگه‌وته‌که که ديان پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دێري کردوه هاتبوون به دووايدا ، و چاويان به‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه که‌وت .
هاتنه پێش و کابرا جووله‌که‌يان کێشايه دوواوه و گه‌ره‌کيان بوو ژيري که‌ن . پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) فه‌رموويان : کارتان به‌و نه‌بێ؛ من خۆم ئه‌زانم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌م چي بکه‌م؟! ئێوه مافتان نيه ده‌سي لێ به‌رز که‌ن و لێيبده‌ن !
پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) ئه‌وه‌نده نه‌رمي نێشان دا تاکوو ئه‌و کابرا جووله‌که هات به خۆيا و گۆتي: دياره پياوێک به‌و هه‌موو زۆر و ده‌سه‌ڵاته که هه‌يه‌تي و ئا به‌و شێوه بێ ده‌مار و به‌خشه‌نده‌يه به ڕاستي نێرراو و پێغه‌مبه‌ري خوايه (د.خ) . هه‌ر له‌وێ سه‌ري گه‌وره‌يي دانا و گۆتي : اشهد ان لا اله الا الله و اشهد انک رسول الله.
سه‌رچاوه : کتێبي پێغه‌مبه‌ري هه‌ره‌گه‌وره و پێوه‌ندي کۆمه‌ڵايه‌تي .