له دايک بووني حه‌زره‌تي مۆحه‌ممه‌د (د.خ)
هێشتا يه‌ک ساڵ له هێڕشي سپاي فيل تێپه‌ر نه‌ببوو .
قڕوقاتي، نه‌مابوو ، سه‌رسه‌وزي هه‌موو کوێستان و چياکاني داگرتبوو؛ به شێوازێ که له مێژووي شاري مه‌که، شتي وا نه‌بينرابوو و دانيشتوهاني ئه‌و شاره له چاکترين شادماني و به‌خته‌وه‌ري ئه‌ژيان .
له‌م کاته‌دا . له مانگي ڕه‌بيعو لئه‌وه‌ل و له سه‌رله‌به‌ياني ئه‌و ڕۆژه‌دا ، منداڵێکي بێ وێنه ، هاته نێو ئه‌م دنيا .
ئه‌و ڕۆژي حه‌فده‌يه به‌رانبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ حه‌فده‌ي ڕۆژي مانگي پارسي ، 42 ساڵ له فه‌رمانڕه‌وايي ئه‌نوشيروان ، شاهه‌نشاي ئێران تێپه‌ڕ ببوو .(1)
دايکي ئه‌و مداڵه ، خاتوني خاتونان، ئامينه خان کچي وه‌هه‌ب بوو ، باوکي نێوي عه‌ودڵا کۆڕي عه‌بدولمۆته‌لێب بوو که ڕۆڵه‌که‌ي خۆي چاو پێنه‌که‌وت و له دنيا ده‌رچوو .
ئامينه خان کاتێ ئيش و ئازاري زايين زۆري بۆ هێنا ، ئافره‌تي مه‌زن ، هه‌واڵي دا به فاتيمه‌ي کچي ئه‌سه‌د.
فاتيمه، هاوسه‌ري ئه‌بوتالێب، براي عه‌ودڵا باوکي ئه‌و منداڵه بوو .
فاتيمه حازر بوو و بوه په‌رستاري ئامينه خان .
ئامينه خان وا ئه‌ڵێ :
"کاتێک منداڵه‌که‌م هاته ئه‌م دنيا ، نوورێک دره‌وشاوه که من به هۆي ئه‌وه ئيسته‌خري فارس و قه‌سره‌کاني بۆسرام چاو پێکه‌وت" . ئه‌مانه ديناوي ئامينه خان بوو ؛ له کاتي له دايک بووني منداڵه‌که‌ي .
هواڵي له دايک بووني کۆرپه‌يان دا به باواي مه‌زني.
گه‌وره‌ي قۆره‌يش که‌وته بيري کۆڕي جوانه مه‌رگي خۆي عه‌ودڵا، چاوي پڕبوو له فرمێسک ؛ به په‌له ڕۆيشت بۆ ديتني منداڵه‌که‌ي و گرتيه باوه‌ش و ماچي کرد .
ئامينه خان ئه‌و ديناو و پێخامانه‌ي که کاتي دووگياني بيستبووي ، باس کرد بۆ خزووره‌ي .
گه‌وره‌ي قۆره‌يش کۆرپه‌ي گرته باوه‌ش و ڕۆيشت بۆ ناو که‌عبه و ده‌ستي برده نزا بۆ ئه‌و و سپاسي خواي کرد بۆ ئه‌و به‌خشينه به نرخه و دواي ئه‌وه هێنايه‌وه و سپاردي به دايکي .
عه‌بدولمۆته‌لێب له حه‌وتمي ئه‌و کۆرپه ، مه‌ڕێکي سه‌ربڕي و خزمه‌کاني بانگه‌شه کرد . پرسياريان لێکرد " " ئه‌م مێوانيه بۆ چيه؟" گۆتي: "ئه‌مه بۆ ئه‌حمه‌ده" . پرسياريان لێکرد : "بۆچ ئه‌حمه‌د بانگي ئه‌که‌ي"؟ گۆتي: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ي دانيشتواني زه‌وي و ئاسمان پيا هه‌ڵدێن و ستايشي ئه‌که‌ن" .
فاتيمه‌ي کچي ئه‌سه‌د ، دواي رزگار بووني ئامينه خان ، ڕۆێشت بۆ لاي هاوسه‌ره‌که‌ي ئه‌بوتالێب و مۆژده‌ي پێ دا که برا جوانه‌مه‌رگه‌که‌ت ، کۆرێکي بووه . پيري مه‌زني عه‌ره‌ب گۆتي :
" سي ساڵتر تۆش کۆڕێکي وه‌کوو ئه‌م کۆڕه‌ت ئه‌بێ ؛ ته‌نيا ئه‌وه‌نده هه‌يه که ئه‌و پێغه‌مبه‌ر نيه" . (2)
ئه‌بوتالێب پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو ، به‌ڵام وه‌کوو باوکي ، ڕێگاييکي به‌ره‌و دنياي ديکه و ده‌لاقه‌ييکي به‌ره‌و نهێني بۆ کراوه بوو . ئه‌بوتالێب ، ئه‌و کۆرپه‌ي ده‌ناسي و ئه‌يزاني وه‌حي بۆ دێت .
دوواي نامه :
1- ميژووي ته‌به‌رى،ج 2،ل 155؛ ده‌بێ له دايک بووني ئه‌و حه‌زره‌ته له ساڵي 573 زاييني بووبێت ؛ چونکوو دانيشتني "ئه‌نوشيروان له‌سه‌ر ته‌ختي شايي له ساڵي 531 زاييني بووه .
2- ئۆسۆلي كافى،ج 1،کتێبي ئه‌لحۆجه،ل 452؛ ئيسباتولهودات،ج 1،ل 153.