چه‌ن واده له ئيمام باقر (ع) سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدان
ئه‌بوو حهمزهي سهمالي ده‌گێڕێته‌وه : ڕۆژێک له خزمه‌تي ده‌رسي ئيمام مۆحه‌ممه‌دي باقر (ر.خ ) بووم ، کاتێک هه‌موو ڕۆێشتن ، ئيمام باقر (ر.خ) فه‌رمووي :
ئه‌بوو حه‌مزه ! يه‌کێک له‌و ڕووداوانهي که خواي گه‌وره مسۆگري کردوه ههستاني قائمي ئێمه‌يه . هه‌ر که‌س گۆماني بێ له‌وه‌ي که ئه‌ڵێم ، ئه‌وه به حاڵي کافري ده‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووبه‌ڕو ده‌بێ
. دايک و بابم به قۆرباني ئه‌و به‌ڕێزه بێ که هاوناو و هاو لهقهمي منه و حه‌وته‌مين پێشه‌وا دوواي منه . بابم به قۆرباني ئه‌و که‌سه بێ که جيهان پڕ ئه‌کات له دادوه‌ري ئه‌و کاته‌ي که پڕه له نادادوهري و زڵم .
ئه‌ي ئه‌بوو حه‌مزه ! هه‌رکه‌س به‌خته‌وه‌ر بوو به ديتني ئه‌و و به‌و جۆره‌ي که دروود ئه‌نێرێ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و عه‌لي (ر.خ) دروود بنێرێ بۆ سه‌ر ئه‌ويش و فه‌رمانبه‌رداري بێ ، ئه‌وه به‌هه‌شت واجب ئه‌بێ بۆي و هه‌رکه‌س دروودي بۆ نه‌نێرێ ، خواي گه‌وره به‌هه‌شتي لێ حه‌رام کردووه و ئهيخاته نێو ئاگري دۆزه‌خ و چ جێگاييکي خراپه جێگاي سته‌مکاران ! (1)
خاتونێکي لێکوڵه‌ر که به ناوي ئۆمي هاني ئه‌ناسرا ده‌گێڕێته‌وه : بهيانييک چوومه لاي ئيمام باقر (ر.خ) و گۆتم : گه‌وره‌م ! ئايهتێک له قۆرئاني پيرۆز ميشکمي شێواندووه .
فه‌رمووي : کام ئايهت ئۆمي هاني ؟ پرسياربکه !
گۆتم : ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه که ده‌فه‌رمۆێت : فلا اقسم بالخنس. الجوار الكنس. (2)
فه‌رمووي : به‌به ه! چ پرسيارێکي چاکت پرسي، ئه‌مه کۆرپهييکي به نرخه له ئه‌خر زه‌ماندا . ئه‌وه (مه‌هدي) عێترهتي پاکه . مه‌هدي بنه‌ماڵه‌ي وه‌حي و ريسالهته ، ئه‌و خاوه‌ني نهێني بوون و سهرسورهێنهرييکه که بڕێک سه‌باره‌ت به‌و گۆمڕا ده‌بن و بڕێکيش ڕێگاي ڕاستي ده‌گرنه به‌ر . خۆزگه‌م پێت ئه‌گه‌ر کاتي هاتني ئه‌و ببێت ... و خۆزگه به‌وانه‌ي که ئه‌و ئه‌بينن . (3)
1- بحارالانوار، ج 24، ل 241 .
2- سوره‌تي تهكوير، ئايه‌تي 16 و 17 .
3- اكمال الدين، شيخ صدوق، ج 1، ل 330 / بحارالانوار، ج 51، ل 137 .