چيرۆکێکي کۆرت له ژياني ئيمام مۆحه‌ممه‌دي باقر (ع)
ئيمام باقر (ع) و خه‌وارێج
نافێعي کۆڕي ئه‌زره‌ق که سه‌رۆکي ئه‌زارێقه له خه‌وارێج بوو ، گه‌ييشته خزمه‌تي ئيمام باقر (د.خ) و سه‌باره‌ت به پرسي حه‌راڵ و حه‌رام پرسياري لێ ده‌کرد ئيمام وێڕاي وڵامدانه‌وه به‌و فه‌رمووي
: به‌و گروپه ده‌رچووه له ئايين(خه‌وارێج) بڵێ : بۆچ که‌ناره گرتن له ئه‌ميرۆلمۆمنين تان(ر.خ) به حه‌ڵاڵ زاني له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێشتر خوێنتان له سه‌رسپاردن به‌و ڕشت ، و له يارمه‌تي ئه‌ودا ده‌گاران به شوێن نزيکي خوا؟!
له وڵامدا به تۆ ئه‌ڵێن: ئه‌و له ئاييني خوادا "تحکيم: واته داوه‌ري درووس کرد . له وڵامدا بڵێ : خواوه‌ند له شه‌رێعه‌تي پێغه‌مبه‌ره‌که‌ي (د.خ) به دوو که‌س مافي داوه‌ري ئه‌دات، ئه‌وکاته‌ي که نێوان ژن و شوو دووبه‌ره‌کێ درووس ئه‌بێت، ئه‌فه‌رمۆێت : «فابعثوا حكماً من اهله و حكماً من اهلها ان يريدا اصلاحاً يوفّقِ اللّه بينهما» واته کاتێک له جيابوونه‌وه‌ي ژن و شوو مه‌ترسيتان بوو ، داوه‌رێک له بنه‌ماڵه‌ي پياوه‌که و داوه‌رێک له بنه‌ماڵه‌ي ئافره‌ته‌که دياري بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئاستي خواز بن، ئه‌وه خواوه‌ن به‌وهۆيه نێوانيان چاک ده‌کات .
يان ئه‌و کاته که پێغه‌مبه‌ر‌ي خو (د.خ) سه‌عدي کۆڕي مه‌عازي(ر.خ) له پرسي جووله‌که‌ي به‌ني قۆره‌يزه کرده داوه‌ر و ئه‌ويش سه‌باره‌ت به‌وان داوريکي وه‌هاي کرد که خواوه‌ند پاسه‌ني کرد .
مه‌گه‌ر نازانن که ئه‌ميرۆلمۆمنين(ر.خ) فرمانيدا به داوه‌ري (ئه‌بوموسا و عه‌مري کۆري عاس) که به قۆرئان داوه‌ري بکه‌نو له قۆرئان تێنه‌په‌ڕن ؟ و مه‌رجي کرد که هه‌رچێ به پێچه‌وانه‌ي قۆرئان قه‌بووڵ نيه ؟!
کاتێک خه‌وارێج به‌ويان گۆت : داوه‌ريت دا به که‌سێک که دژي تۆ داوه‌ري کرد ئيمام فه‌رمووي : من داوه‌ريم به مرۆڤ نه‌داوه من داوه‌ريم به خوا داوه ، خه‌وارێج چۆن که‌سێ که گۆتويه به پێي قۆرئان داوه‌ري بکه‌ن و هيچ داوه‌ري به پێچه‌وانه‌ي قۆرئان قه‌بووڵ نيه گۆمڕا ئه‌زانن ؟ ئه‌وانه له ئيدعاياندا خه‌ريکن بۆختيان ئه‌که‌ن
نافێعي کۆڕي ئه‌زره‌ق گۆتي : سوێند به خوا ئه‌م قسه تا ئێستا به گوێي من نه‌گه‌يشتووه و نه‌هاتوه به دڵما و ئێشاڵڵا ڕاسته . (ئێرشاد: ص 248).