• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 202
  • شەممه 13/8/1391
  • رۆژژمێر :

عه‌ره‌فه‌ ڕۆژێک له‌ چه‌شني شه‌وي قه‌در

عه‌ره‌فه‌ له‌ جێژنه‌ گه‌وره‌کانه‌ ، هه‌رچه‌ن به‌ ناو جێژن ناوبانگي نيه‌ و ڕۆژێکه‌ خواي گه‌وره‌ به‌نده‌کاني خۆي بانگه‌شه‌ کردووه‌ بۆ خواپه‌ره‌ستي و سفره‌ي به‌زه‌يي و چاکه‌کاري خۆي بڵاو کردووه‌ بۆيان و شه‌يتان له‌و ڕۆژه‌دا سووکتر و ده‌رکراو تر و تووڕه‌تره‌ . (1)

ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ حه‌زره‌تي زه‌ينۆلعابدين(ر.خ) له ڕۆژێ عه‌ره‌فه‌ ده‌نگي هه‌ژارێکي بيست که‌ له‌ خه‌ڵک داواي يارمه‌تي ئه‌کرد . حه‌زره‌ت فه‌رمووي : هاوار بۆ! تۆ له‌ غه‌يري خوا داواي يارمه‌تي ئه‌که‌ي ؛ له‌ حاڵێکدا له‌م ڕۆژه‌دا ئۆمێدي ئه‌وه‌ هه‌يه‌ که‌ چاکه‌ و ڕۆحمي خوا بکه‌وێته‌ به‌ر ئه‌وانه‌ش که‌ له‌ سکي دايکياندان و به‌خته‌وه‌ر ببن ؟ (2) ‌ 

ده‌گێڕنه‌وه له‌ حه‌زره‌تي سادق(ر.خ)  : " که‌سێ که‌ له‌ مانگي ڕه‌مه‌زان خوا له‌و خۆش نه‌بي تا ڕه‌مه‌زاني داهاتوو خوا لێي خۆش نابێ ؛ مه‌گه‌ر له‌ ڕۆژي عه‌ره‌فه‌دا ." (3) به‌ وته‌ييکي تر ته‌نيا هۆمێدي ئه‌و که‌سانه‌ي که له‌ مانگي ڕه‌مه‌زان خوا له‌وان خۆش نا‌بي ، ڕۆژي عه‌ره‌فه‌يه‌ .

عه‌ره‌فه‌ له‌ جێژنه‌ گه‌وره‌کانه‌ ، هه‌رچه‌ن به‌ ناو جێژن ناوبانگي نيه‌ و ڕۆژێکه‌ خواي گه‌وره‌ به‌نده‌کاني خۆي بانگه‌شه‌ کردووه‌ بۆ خواپه‌ره‌ستي و سفره‌ي به‌زه‌يي و چاکه‌کاري خۆي بڵاو کردووه‌ بۆيان و شه‌يتان له‌و ڕۆژه‌دا سووکتر و ده‌رکراو تر و تووڕه‌تره‌ .

چاکترين کرده‌وه‌ له‌ ڕۆژي عه‌ره‌فه‌دا نزاي عه‌ره‌فه‌يه‌ و له‌ نێو ڕۆژه‌کاني ساڵدا ئه‌و ڕۆژه‌ بۆ نزا کردن تايبه‌ته‌ . به‌ سه‌رنجێک به‌ ڕوداوه‌کاني ساڵ ئه‌بێنين که‌ خواي گه‌وره‌ زۆرتر شه‌وي دياري و ته‌رخان کردووه‌ بۆ نزا کردن ، وه‌کوو شه‌وي قه‌در ، شه‌وي نيوه‌ي شه‌عبان و  ... ته‌نيا ڕۆژێ که‌ دياري کراوه‌ بۆ نزا و پاڕانه‌وه‌ي گشتي ، ڕۆژي عه‌ره‌فه‌يه‌ .

ڕۆژي عه‌ره‌فه بۆ نزا و پاڕانه‌وه‌ي زۆري هه‌يه‌ ؛ به‌ڵام له‌ ناو هه‌مووياندا ، نزاي عه‌ره‌فه‌ي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) خاوه‌ني جێگا و مه‌قامێکي تايبه‌ت و مه‌زنه‌ و له‌ ڕاستيدا په‌تي ترين و قووڵترين زانسته يه‌کتاپه‌ره‌ستانه‌ و‌ خواييه‌کان له‌ ناو ئه‌م نزادا ، له‌سه‌ر زماني سه‌روه‌ري شه‌هيدان(ر.خ) هاتووه‌ .

پانووس :

1 . ره‌سول جه‌عفه‌ريان، آثار اسلامي مکه و مدينه، چاپه‌مه‌ني مه‌شعه‌ر .

2 . مفاتيح الجنان، کرده‌وه‌کاني ڕۆژي عه‌ره‌فه‌ .

3 . مفاتيح الجنان ، گه‌وره‌يي مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زان.  

سه‌رچاوه‌ : کتێبي : نيايش حسين (ر.خ)