الهي ، من لي غيرک
له ئايه‌تي 30 سوره‌ي پيرۆزي فۆرقان له وته‌ي ڕه‌سووڵي خوا ، مۆحه‌ممه‌دي مۆسته‌فا (د.خ) هاتووه : يا رب ان قومي هذا اتخذوا هذا القرا‌ن مهجورا . واته ، ئه‌ي په‌روه‌ردگار ئۆمه‌ته‌که‌م ده‌ستيان له قۆرئانه‌که‌ت به‌رداوه .
وادياره شکاتي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له چه‌رخي ئێمه‌يه ، ئه‌ڵي ئه‌فه‌رمۆێت :
خوايا ،تۆ قۆرئانت نارد بۆ ئه‌وه‌ي کتێبي ژيان و ياساي ژياني به‌رز بێت به‌ڵام ئه‌وان له عه‌مه‌ڵدا کرديان کتێبي مردوه‌کان و گۆڕستانه‌کان . تا ئه‌و جێگايه‌ي که هه‌ر که‌س ده‌نگي قۆرئان ئه‌بيسێت ئه‌که‌وێته بير و يادي فاتێحه و گۆڕستان . ئه‌مه‌ش له حاڵێکدايه که ئه‌وه‌نده‌ي که قۆرئان سوودي بۆ زيندوو هه‌يه بۆ مردوو نيه‌تي .
له ئايه‌تي 30 سوره‌ي پيرۆزي فۆرقان له وته‌ي ڕه‌سووڵي خوا ، مۆحه‌ممه‌دي مۆسته‌فا (د.خ) هاتووه : يا رب ان قومي هذا اتخذوا هذا القرا‌ن مهجورا . واته ، ئه‌ي په‌روه‌ردگار ئۆمه‌ته‌که‌م ده‌ستيان له قۆرئانه‌که‌ت به‌رداوه .
خوايا، خۆت شاهێدي ئۆمه‌ته‌که‌م له جياتي ئه‌وه‌ي که قۆرئان بکه‌نه کتێبي ژيانيان کردوويانه کتێبێکي ڕواڵه‌تي و بێ ناوه‌ڕۆک و تێکيان شکاندووه . ته‌نيا کاتێک ئه‌که‌ونه بيري قۆرئان که شتێک يان ماڵێکي نوێ مامه‌ڵه بکه‌ن ، زه‌ماوه‌نێکيان له‌به‌ر بێ بۆ ئه‌وه‌ي بيخه‌نه سه‌ر سفره‌ي ماره‌بڕين، بڕۆن بۆ سه‌فه‌ر يان بڕێ جار له شه‌وي قه‌در بيخه‌نه سه‌ر سه‌ريان . ئه‌ي خواي مه‌زن ، هێندێک له‌وانيش له برێ ئه‌وه‌ي خزمه‌ت بکه‌ن به قۆرئان قۆرئانيان کردووه خزمه‌تکاري خۆيان بۆ ئه‌وه‌ي به هۆي ئه‌و بگه‌نه ماڵ ، سامان و ناوێک . ئه‌ي خواي مه‌زن ، هێندێکيشيان بۆ فێرکردني زمانيکي بێانه به منداڵه‌کانيان يان خۆيان خه‌رجێکي زۆر ئه‌که‌ن و له ماڵ ، ته‌مه‌ن و وزه‌ي خۆيان خه‌رج ئه‌که‌ن به‌ڵام بۆ فێربووني قۆرئان هه‌نگاوێک هه‌ڵناگرن . هێندێکي تريش له ڕوواڵه‌ت قۆرئان ده‌خوێنن به‌ڵام به کاري ناهێنن .
ئێستا دۆستي به‌ڕێز له کاتي ته‌نيايي خۆتا که‌مێک تێفکره بزانه پێوه‌ندي تۆ له‌گه‌ڵ قۆرئاندا چۆنه ؟ نه‌کوو خواي نه‌کرده له ڕۆژي جه‌زادا بکه‌ويته به‌ر ئه‌و شکاته‌ي پێغه‌مبه‌ري مه‌زن(د.خ) و به‌رامبه‌ر به‌و مه‌زنه شه‌رمه‌زار بيت . مه‌گه‌ر نازاني که دوايين سفارشتي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆ ئۆمه‌ته‌که‌ي ئه‌مانه‌تداري نيسبه‌ت به دوو کۆڵه‌که‌ي پته‌وي ئيسلام واته قۆرئان و ئه‌هلي به‌يت (ر.خ) بوو ؟ با پێکه‌وه ئه‌م حه‌ديسه ده‌ورێک بکه‌ين :
اني تارک فيکم الثقلين ، کتاب الله و عترتي...
من له نێو ئيوه‌دا ده‌رۆم به‌ڵام دوو شتي به نرخ له نێو ئێوه به جێ تێڵم . دوو شت که تا قامي قيامه‌ت هيچکات لێک جيا نابنه‌وه (واته که‌سێ ناتوانێ ئيدعا کا که يه‌کێکيانم به بێ ئه‌وي ديکه قه‌بووڵه) ئه‌و دوو شته بريتين له : قۆرئان و ئه‌هلي به‌يتم (ر.خ).
خدايا چنان کن سرانجام کار تو خشنود باشي و ما رستگار
واته : خوايا کارێکي وابکه‌ي که له ئه‌نجامدا ، تۆ ڕازي بيت و ئێمه‌ش به‌خته‌وه‌ر بين
هه‌ڵبژێرراو له کتێبي " پيامبر اعظم (ص) و مسائل خانواده " نووسيني " مه‌سعوود سه‌في ياري " چاپکراو له ساڵي پيغه‌مبه‌ري گه‌وره (1385)