به‌ساڵاچويي و لايه‌نگري مه‌زهه‌بي
له‌م ساڵانه‌ي دواييدا پزيشکه پسپۆڕه‌کاني به‌ساڵاچوان له‌سه‌ر کاريگه‌ري مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر ته‌ندرۆستي و ته‌ندرۆستي ده‌رووني چڕيان کردووه ئه‌مه‌ش له‌و زانسته‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ که نيشان ئه‌دات مه‌زهه‌ب هه‌م وه‌کوو ناوه‌ندێکي کۆمه‌ڵايه‌تي و هه‌م وه‌کوو ناوه‌ندێکي مانابه‌خش به تايبه‌ت بۆ به‌ساڵاچوان به‌که‌ڵکه . مه‌زهه‌ب وه‌کوو کۆمه‌ڵێ باوه‌ڕ کاريگه‌رترين پشتوانه‌ي ده‌روونيه که ئه‌توانێ مانا ببه‌خشێت به ژيان له هه‌موو کات و ساته‌کانيدا و له بارودۆخێکي تايبه‌تدا مرۆڤ له بێ مانايي و بێ ئامانجي ده‌ربێنێت . له نێو شيوازه‌کاني به‌رنگاري به‌ساڵاچوان و مه‌عنه‌ويه‌ت ڕۆڵێکي گرنگي هه‌يه له پڕکردنه‌وه‌ي جێگاي خاڵي ژيان و مانا به‌خشي به‌و به‌ڵگه‌ي زۆر هه‌يه له سه‌ر کاريگه‌ري ئه‌رێني تێکۆشاني ئايينيه‌کان له سه‌ر ته‌ندرۆستي ده‌روون ، به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆشاره ده‌رووني کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان و گۆنجاوي له چه‌رخي به‌ساڵاچوييدا .
له‌م ساڵانه‌ي دواييدا پزيشکه پسپۆڕه‌کاني به‌ساڵاچوان له‌سه‌ر کاريگه‌ري مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر ته‌ندرۆستي و ته‌ندرۆستي ده‌رووني چڕيان کردووه ئه‌مه‌ش له‌و زانسته‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ که نيشان ئه‌دات مه‌زهه‌ب هه‌م وه‌کوو ناوه‌ندێکي کۆمه‌ڵايه‌تي و هه‌م وه‌کوو ناوه‌ندێکي مانابه‌خش به تايبه‌ت بۆ به‌ساڵاچوان به‌که‌ڵکه .
ئاکامي لێکۆڵينه‌وه‌ي مروه‌تي شه‌ريف ئاباد و هاوکاراني نيشان ده‌دات که پشتگري مه‌زهه‌بي فامراو، يه‌ک به‌ربێژێکي به‌هێز بوو بۆ ئه‌نجامي ئه‌وکرده‌وه پێشبه‌رانه‌ي ته‌ندرۆستي له به‌ساڵاچواني شاري يه‌زد . له لێکۆڵينه‌وه‌يێکي تردا که له ناوه‌ندي به‌ساڵاچوان له‌سه‌ر چوار هه‌زار که‌س ئانجامدرا ،ده‌رکه‌وت که ميزاني خه‌مۆکي ئه‌و به‌ساڵاچوانه‌ي که سه‌رنج ئه‌ده‌نه خواپه‌ره‌ستي نيوه‌ي خه‌مۆکي به‌ساڵاچواني تر بوو ئاکامي لێکۆڵينه‌وه‌ي مۆعته‌مێدي و هاوکاراني نيشان ده‌دات که به‌ساڵاچويي سه‌رکه‌وتوو له‌گه‌ڵ لايه‌نگري مه‌زهه‌بيدا پێوه‌ندييکي بێ مه‌وداي هه‌يه . ئاکامي ئه‌و لێکۆڵينه‌وه نيشانيدا که به‌ساڵاچواني سه‌رکه‌وتوو زۆرتر له‌واني تر هاتووچۆي مزگه‌وت ئه‌که‌ن و ڕۆڵێکي گرنگتر دائه‌نن بۆ مه‌زهه‌ب له کاتي کێشه و چه‌ڵه‌مه‌دا . ڕۆڵي مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر ته‌ندرۆستي ده‌رووني به‌ساڵاچوان شايه‌ت به هۆي ئه‌وه‌بێت که مه‌زهه‌ب متمانه به خۆ، هۆمێد، گه‌رم وگۆڕي و زاڵ بوون به‌سه‌ر تانيايي و هه‌ست به پووچي زياد ئه‌کات . که‌واته لايه‌نگري مه‌زهه‌بي ئه‌گه‌ري ته‌ندرۆستي ده‌رووني ئاسان ئه‌کات و ئه‌که‌وێته ژێر کاريگه‌ري پرسه لايه‌نيه‌کاني کرده‌وه مه‌زهه‌بيه‌کان وه‌کوو ڕۆيشتن بۆ مزگه‌وت و که‌ڵک گرتن له پشتگري سۆز و خۆشه‌ويستي خه‌ڵک ئه‌م ڕاستيه ڕوون ئه‌کاته‌وه که مه‌زهه‌ب ته‌وژميێکي فراوانه بۆ ژيان و به‌ساڵاچويي سه‌رکه‌وتوو . که‌واته به گۆته‌ي ئه‌م لێکۆڵينه‌وه ئه‌گه‌ين به‌و بڕوايه که قه‌بووڵ کردني مه‌زهه‌ب هاورێيه له‌گه‌ڵ ته‌ندرۆستي زۆرتر يان به گۆته‌ييکي تر به زيادبووني بڕواي مه‌زهه‌بي ته‌ندرۆستي مرۆڤيش زياتر ده‌بێت .
سه‌رچاوه :
.ئيبراهيمي ،ئه‌مرۆڵڵا1382.( بررسي ميزان ).افسردگي سالمندان با نگرش و عنملکرد ديني آنها. مانگنامه‌ي لێکۆڵينه‌وه له زانستي پزێشکي، ساڵي هه‌شته‌م، خاکه‌لێوه و گۆڵان. ل94-95.
به‌هرامي ئێحسان، هادي. (1378). بررسي مولفه هاي بنيادين سازش يافتگي در آزادگان ايراني. توێژينه‌وه‌ي دوکتري. زانکۆي ته‌ربيه‌ت مۆدڕێس.
سه‌يف، سوسه‌ن.(1380). مذهب و بهداشت بشري. اولين همايش بين المللي نقش دين در بهداشت روان. تهران: جێگريلێکۆڵينه‌وه زانکۆي زانستي پزێشکي
مۆعته‌مێدي ،عه‌بدۆڵڵا. ئێژه يي، جه‌واد.فه‌لاح، په‌رويز، کيامه‌نش، عه‌ليره‌زا.(1384) بررسي رابطه بين گرايش هاي مذهبي و سالمندي موفق. دوو مانگنامه‌ي دانشور رفتار، ساڵي12، ژماره 10.ل43-56
مروه‌تي شه‌ريف ئاباد ، مۆحه‌ممه‌د عه‌لي. غۆفراني پور، فه‌زلۆڵڵا. حه‌يده‌ر نيا، عه‌ليره‌زا.بابايي روچي، غۆڵامره‌زا. (1383).پشتگري مه‌زهه‌بي فامراو، يه‌ک به‌ربێژێکي به‌هێز بوو بۆ ئه‌نجامي ئه‌وکرده‌وه پێشبه‌رانه‌ي ته‌ندرۆستي له به‌ساڵاچواني 65 ساڵ و بانتري شاري يه‌زد ..گۆڤاري زانکۆي زانستي پزێشکي سه‌دوقي شاري يه‌زد. ساڵي دوانزيه‌م. ژماره1