ياساي جێ نوێژ
جێگاي سۆژده ئه‌گه‌ر پيس بێ ، ئه‌گه‌ر چي وشکيش بێ نوێژ درۆست نيه ، و ئه‌بێ چێگا نوێژ پيس نه‌بێ .
جێ نوێژه‌ر5 مه‌رجي هه‌يه که بريتين له :
1- ڕه‌وا بێ (داگيرکراو نه‌بێ).
2- وه‌ستاو و بێ جووڵه بێ .
3- به‌رزي ئه‌و جێگا ئه‌وه‌نده بێت که بتواني به پێوه بوه‌ستي.
4- ئه‌گه‌ر جێگاکه پيس بوو ، به جۆرێک نه‌بيت که ئه پيسيه ىچێته نێو جل و له‌شه‌که‌ت .
5- چێگاي سۆژده و ئه‌ژنۆکانت زياتر له چوار قامکي به‌سراو ، نزمتر يان به‌رزتر نه‌بێت و چاکتر ئه‌وه‌يه که سره قامکه‌کاني پاش به‌رزتر يان نوێتر له‌وه‌ي که وتمان نه‌بێ .
ياساي جێي نوێژه‌ر بريتين له :
1- جێي نوێژه‌ر ئه‌بێ وه‌ستاو و بێ جووڵه بێ ، ئه‌گه‌ر به هۆي که‌مي کات و يان هه‌ر هۆييکي تر ناچار بووي له نێو ئوتۆمبيل يان کاشتي و ..نوێژ بخوێني ، به‌و ئه‌ندازه‌ي که ئه‌تواني له کاتي حه‌ره‌که‌تدا هيچ شتێک مه‌خوێنه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌ره‌ولاي قيبله نه‌بوو تۆ خۆت به‌ره‌و لاي قيبله هه‌ڵگه‌ڕێ .
2- نوێژ خوێندنن له نێو ئه‌وانه‌ي که وتمان ئه‌گه‌ر وه‌ستا بن و له ڕۆيشتندا نه‌بن قه‌ي ناکا .
3- نوێژ خوێندنن له سه‌ر خه‌رماني گه‌نم و جۆ و ئه‌وانه که ڕاناوه‌ستن ، درۆست نيه .
4- له جێگاييک که مانه‌وه له‌وێدا حه‌رامه، بۆ نموونه له ژێر بانێ که نزيکه بڕۆخێت ، نابێ نوێژ بخوێني به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندت درۆسته و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شتێ که وه‌ستان و دانيشتن به‌سه‌ر ئه‌وه حه‌رام بێت وه‌کوو جلێ که ناوي خواي به‌سه‌ره‌وه نووسرابێ .
5- جێگاي سۆژده ئه‌گه‌ر پيس بێ ، ئه‌گه‌ر چي وشکيش بێ نوێژ درۆست نيه ، و ئه‌بێ چێگا نوێژ پيس نه‌بێ .
6- کۆبوونه‌وه‌ي پياو و ئافره‌تي نامه‌حره له جێگاي خه‌ڵوه‌ت چاک نيه (مه‌کروه) و چاتر ئه‌وه‌يه له‌وێ نوێژ نه‌خويني ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندت درۆسته .
سه‌رچاوه : توضيح المسايل ، مه‌راجێع