پێوه‌ندي ئاکار و عيرفان
عيرفان و ئاکار بڕێ جار ئه‌وه‌نده به‌يه‌ک نزيک ئه‌بنه‌وه که گۆمان ده‌کرێت يه‌ک شتن به‌ڵام ئاکار و عيرفان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نزيکيه‌ي نێوانيان بڕێ جار ئه‌وه‌نده له‌يه‌ک دوور ده‌بنه‌وه که گۆمان ئه‌کرێت ڕێگايان جيايه .
له لێکۆڵينه‌وه‌ي پێوه‌ندي ئاکار و عيرفاندا بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت که ئه‌قڵ و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه (ڕامان) حه‌قێقه‌تي زاڵ به‌سه‌ر ئاکاردايه . مرۆڤي ئاکاري هه‌مووکات له ئامێري ئه‌قڵ که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و به به‌ڵگه‌ي منتێقي به‌و ئامانجه ده‌گات که بۆ گايشتن به به‌خته‌وه‌ري له چ ڕێگاييک ئه‌بێ بڕوات . به‌ڵآم له عيرفاندا حه‌قێقه‌تي زاڵ ئه‌وينه . عارێف له‌به‌ر ئه‌وه عارێفه که دڵي کردووه‌ته ئامێري خۆي ؛ ئه‌و له مه‌نتێق و ئه‌قڵ تا ڕاده‌ييک که‌ڵک ده‌گرێت به‌ڵآم ئه‌وين هه‌مووکات مرۆڤي ئه‌وينداري گه‌ياندووه‌ته جێگاييک که خه‌ڵک ئه‌ويان به شێت زانيوه . (1)
عيرفان و ئاکار بڕێ جار ئه‌وه‌نده به‌يه‌ک نزيک ئه‌بنه‌وه که گۆمان ده‌کرێت يه‌ک شتن به‌ڵام ئاکار و عيرفان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نزيکيه‌ي نێوانيان بڕێ جار ئه‌وه‌نده له‌يه‌ک دوور ده‌بنه‌وه که گۆمان ئه‌کرێت ڕێگايان جيايه .
يه‌کێکيتر له جياوازيه‌کاني ئاکار و عيرفان بابه‌تي "نێواني" بوونه . بنه‌ما و بناغه‌ي ئاکاري ئه‌ره‌ستوويي "ياساي زێڕيني نێواني بوونه " . له‌م ياسادا هه‌ر گه‌وره‌يي و چاکه‌ييک دوو لايه‌ني هه‌يه لايه‌نێک زێده‌ڕه‌وي کردنه و ئه‌و لايه‌نيش درێخي کردنه که هه‌ردوو لايه‌ن خڕاپن و ئه‌وه‌ي که لاني نێوانه بێت ، چاکه‌يه . به‌ڵام له عيرفاندا به گشتي له لاني نێوانه ده‌رئه‌چن . بۆ نموونه يه‌کێک له چوار بنه‌ماکاني ته‌رێقه‌تي ئه‌کبه‌ريه که پاڵ ئه‌درێته لاي سێخ ئه‌کبه‌ري ئيبني عه‌ره‌بي ، برسيه‌تيه . ڕێره‌وي ئه‌و ته‌رێقه تا نه‌توانێ برسيه‌تي بکێشێت و دڵ له دنيا بکه‌نێت ناتوانێ له‌و ڕێگادا سه‌رکوتن به‌ده‌س بێنێت .
هه‌روه‌ها له ئاکاردا له‌گه‌ڵ مۆدێلي مرۆڤايه‌تي به‌رنگار ده‌بين . ڕێبازه جۆراوجۆره‌کاني ئاکار داوا له شوێنکه‌وتووانيان ئه‌که‌ن که خۆيان بڕازێننه‌وه به ئاکاري مرۆڤايه‌تي به‌ڵام ئه‌و مۆدێليه‌ي که عيرفان پيشاني ئه‌دات خۆدي حه‌زره‌تي حه‌قه و مرۆڤ ئه‌بێ جێنشيني خۆي به درۆستي به جێ بێنێت .
قۆناغه ڕۆحيه‌کان له ئاکاردا ، سنووردارن به‌ڵام له عيرفاندا ئه‌و قۆناغانه زۆر به‌ربڵاوترن . له پرسه گرنگه‌کاني عيرفان ، هه‌بووني پير يان مۆڕشێده که له ئاکاردا لاني که‌م به‌و تۆنديه نيه ؛ به هۆي ئه‌وه‌وه که شێوازي ده‌رووني و ڕێگاي مه‌عنه‌وي مرۆڤه‌کان جياوازه و ياساي سه‌تا سه‌تي نيه له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنوێني ڕاسته‌وخۆي قۆتابي نيسبه‌ت به ڕێنوێن و مامۆستاکه‌ي پێويسته . عارفه‌کان ته‌ک ڕه‌وي درۆست نازانن ؛ چوونکوو مه‌ترسيه‌کان له‌م ڕێگادا زۆرن و زۆرتر ڕێره‌و شکست ئه‌ده‌ن و له‌پاي ئه‌خه‌ن و ئه‌گه‌ر که‌سێکيش زۆر که‌م به بێ رێ‌نوێن و مامۆستا(شێخ) بگاته جێگاييک ئه‌وه‌ش حه‌تمه‌ن به هۆي يارمه‌تي پيرێکي ناديار بووه به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا که‌ڵک وه‌رگرتن له خزمه‌تي پير و شێخدا زۆرتره . (2)
سه‌رچاوه‌کان :
1 ـ ابعاد عرفاني اسلا‌مي، ئان ماري شيمل، چاپه‌مه‌ني بڵاو کردنه‌وه‌ي فه‌رهه‌نگ، ل 134.
2 ـ عرفان نظري، يثرێبي، ڕاگه‌ياندني ئيسلامي قۆم، ل 415.