ڕۆڵي ئيمام سه‌جاد(ع) له زيندووهێشتنه‌وه‌ي شۆڕشي عاشورا
له‌وێڕا که شه‌هيدبووني سه‌رداري شه‌هيدان حه‌زره‌تي ئه‌با عه‌بدۆڵڵا حسه‌ين (ر.خ) و هه‌ڤاڵه وه‌فاداره‌کاني له ڕوانگه‌ي گشتيدا، ئاسه‌وارێکي وێرآةكيڕێ هه‌بوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتي بني ئۆمه‌ييه و ڕه‌وايي بووني ئه‌وي بردبوه ژێر پرسيار هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ي که ئه‌و تێراژێديه خه‌مباره له‌بير نه‌کرێت ، ئيمامي چواره‌م به گريان له‌سه‌ر شه‌هيداني نه‌ينه‌وا و زيندووهێشتنه‌وه‌ي بيره‌وه‌ري گێان به‌ختکردني ئه‌وان ئامانجه‌کاني شه‌هيداني که‌ربه‌لاي درێژه ئه‌دا . تاريکي ڕووداوي که‌ربه‌لا و شۆڕشي هه‌تاهه‌تايي عاشورا ئه‌وه‌نده دڵته‌زێن بوو که بينه‌راني ئه‌و کاره‌ساته تا زيندوو بوون له‌بيريان نه‌کرد .
بانگه‌شه‌که‌ري گه‌وره‌ي عاشورا، حه‌زره‌تي ئيمام سه‌جاد (ر.خ)، به گۆتار و قسه ئاگرينه‌کاني خۆي تواني بزووتنه‌وه‌ي ڕاستي خوازي عاشوراي سه‌رداري شه‌هيدان له هێڕشي لادان بپارێزێت . ئێستا دواي 15 سه‌ده هێشتا ئه‌و شۆڕشه، گه‌وره و هه‌تاهه‌تاييه .
هه‌رکات ئيمام ده‌يه‌ويست ئاو بخوات، تا چاوي به ئاو ده‌که‌وت ، فرميسک له چاوه‌کاني ده‌هاته خوار . کاتێک هۆي ئه‌و گريانه‌يان ده‌پرسي ده‌يفه‌رموو : "چۆن نه‌گريم ، له‌حاڵێکدا يه‌زيديه‌کان ئه‌ويان بۆ وه‌حشي و دڕنده‌کان ئازاد کردبوو به‌ڵام له باوکم قه‌ده‌غه‌نيان کرد تاکو به تينوويي شه‌هيد بوو ."
بانگه‌شه‌که‌ري گه‌وره‌ي عاشورا، حه‌زره‌تي ئيمام سه‌جاد (ر.خ)، به گۆتار و قسه ئاگرينه‌کاني خۆي تواني بزووتنه‌وه‌ي ڕاستي خوازي عاشوراي سه‌رداري شه‌هيدان له هێڕشي لادان بپارێزێت . ئێستا دواي 15 سه‌ده هێشتا ئه‌و شۆڕشه، گه‌وره و هه‌تاهه‌تاييه .
پێشه‌واي چواره‌مي شێعه دواي حزوور له حه‌ماسه‌ي پڕ له شانازي و سه‌ربه‌رزي عاشوراي حسه‌يني ، هه‌ر له کاتي خۆرئاوابووني عاشورا به شه‌هيدبووني باوکي پايه‌به‌رز و خزمه ئازيزه‌کاني تري ، بۆ درێژه‌دان به ڕێگه‌ي ئه‌وان ، به‌رپرسايه‌تييکي قۆرسي گرته ئه‌ستۆ . پێشه‌وايي گه‌ل ، سه‌رپرشتي منداڵان و ئافره‌تان، گه‌ياندني په‌يامي عاشورا به گوێي خه‌ڵکي جيهان، درێژه‌دان به خه‌بات له‌گه‌ڵ سته‌مکاران و له هه‌موو گرنگتر پارێزگاري له ئامانجه به‌رزه‌کاني ئيمام حسه‌ين (ر.خ) که بوه هۆي سه‌ربرزي و شانازي جيهاني ئيسلام ، ئه‌مانه بڕێک له به‌رپرسايه‌تيه‌کاني ئه‌و ئيمامه گه‌وره بوون .
ئيمام سه‌جاد (ر.خ)، که له سه‌رده‌مي پێشه‌وايي خۆي‌دا له به‌رته‌نگييکي تۆندا بوو و ده‌سه‌ڵاتداراني ئۆمه‌وي سێبه‌ري بێفه‌ڕيان به‌سه‌ر شاره ئيسلاميه‌کاندا زاڵ بوو و خاوه‌ن برواکان له ترسي ماڵ و گيانيان خۆيان حه‌سار دابوو ، به چاکترين و به جێترين بڕيار و به که‌ڵک وه‌رگرتن له کاريگه‌رترين شێوازه‌کان توانيان له کلتووري عاشورا و ده‌سکه‌وته به نرخه‌کاني به شێوازێکي شياو پارێزگاري بکه‌ن و ڕێگاي ئه‌وان درێژه بده‌ن و ناو و بيره‌وه‌ري سه‌رداري شه‌هيدان حه‌زره‌تي حسه‌يني کۆڕي عه‌لي (ر.خ) هه‌تاهه‌تايي بکه‌ن له بڕێ ميژوودا .
سه‌رچاوه : مانگنامه‌ي مۆبه‌لێغان