ڕێگاکاني ئاشناکردني منداڵان له‌گه‌ڵ نوێژدا
پلاني پرسيار و وڵام : گه‌ياندني منداڵ به فام و پێويستي به‌ڵگه‌هێنان و ئاماده‌بوون به مه‌نتێقي پرسياري ئيبراهيمانه ، کاريگه‌ري گرنگي له ڕاکێشاني منداڵ به‌ره‌و نوێژخوێندن هه‌يه .
1- مه‌رجدار به مه‌رجێ بووني وڵام : ئه‌گه‌ر ڕێ و ڕه‌سمه ئايينيه‌کان له‌گه‌ڵ ڕووداوي دڵخۆشکه‌ر هاوڕێ بێت ، منداڵ خۆ به خۆ ڕاده‌کێشێت به‌لاياندا .
2- مه‌رجدار به مه‌رجێ بووني هۆکار : ئه‌گه‌ر نوێژخوێندني منداڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵات و دڵخۆشکه‌رانه بێت ، ئه‌وه ئه‌گه‌ري به‌رده‌وامي و به‌هێز بووني زۆرتره .
3- پلاني پرسيار و وڵام : گه‌ياندني منداڵ به فام و پێويستي به‌ڵگه‌هێنان و ئاماده‌بوون به مه‌نتێقي پرسياري ئيبراهيمانه ، کاريگه‌ري گرنگي له ڕاکێشاني منداڵ به‌ره‌و نوێژخوێندن هه‌يه .
4- دووريکردن له زۆر و داسه‌پاندن : پێويسته فێرکاري نوێژ له‌سه‌ر بنه‌ماي ئاماده‌يي منداڵ بێت . به‌ر له ته‌مه‌ني پێويست که به‌و شێوه له حه‌ديسدا هاتووه 7 ساڵانه به هێچ شێوه نابێ منداڵ ناچار بکه‌ي به فێر بووني نوێژ و نوێژ خوێندن .
5- ده‌رووني کردني بايه‌خه‌کان به هۆي کرده‌وه : بۆ ئه‌وه‌ي کاريگه‌ري ئامۆژگاري قووڵ بێ چاکتره ئامۆژگاريه‌کان له‌گه‌ڵ کرده‌وي خۆماندا بێ .
6- ڕێز و ئيحتێرامي نوێژ : ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه و ڕاهێنه‌ران گرنگي بده‌ن به نوێژ ، بايه‌خي لاي منداڵ زۆرتر ئه‌بێت .
7- که‌ڵک وه‌رگرتن له هۆنه‌ر بۆ نوێژ خوێندن : چيرۆک، شێعر و شانۆ ئه‌توانن له‌به‌ر هێزي ڕاکێشانيان منداڵ به‌ره‌و لاي نوێژ خوێندن ڕاکێشن .
8- سه‌رمه‌شقي شياو : دايک و باب ئه‌بێ تێکۆشن له ته‌نيشتي نوێژ خوێندن ، به خۆڕه‌وشتي جاک وه‌کوو له‌خۆبردوويي ، به‌خشين و ئه‌وينداري و ... ئاگايي پيويست بده‌نه منداڵه‌کانيان .
9- رۆڵي بنه‌ماڵه : منداڵ له بنه‌ماڵه‌دا ئاماده ئه‌بێ بۆ نوێژ خوێندن . ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه به‌م شتانه گرنگي بدات : بۆن خۆش کردن و پاکي جل له کاتي نوێژدا، خوێندني نوێژ به جه‌ماعه‌ت له ماڵه‌وه ، تايبه‌ت کردني جێگاييک له ماڵدا بۆ نوێژ خوێندن ، بردني منداڵ بۆ مزگه‌وت و ڕێ و ڕه‌سمه ئايينيه‌کان ، ياري و سه‌رگه‌رمي هاوکات له‌گه‌ڵ فێرکردني نوێ ، به‌ڕێوه‌بردني جێژني واجب بووني نوێژ ، ئه‌وه کلتووري نوێژ له نێو بنه‌ماڵه‌دا بۆ منداڵ ئاسان ده‌کات .
10- به‌ڕێوه‌بردني جێژني واجب بووني نوێژ و پێ گه‌يشتن له بنه‌ماڵه‌دا : ئه‌و جێژنه ئه‌توانێت بيره‌وه‌ريکي دڵخۆشکه‌ري له نوێژ له ميشکي منداڵدا درووس بکات .
سه‌رچاوه :
مانگنامه‌ي فێرکاري – په‌روه‌رده‌يي په‌يوه‌ند ، تعامل اوليا و مربيان در ترويج فرهنگ نماز؟، ژماره 373، خه‌زه‌ڵوه‌ري 1389