ئيسلام وئيمان
ئيسلام وئيمان جياوازيان چيه که قۆرئاني پيرۆز به عه‌ره‌به گۆند نشينهکان ئه‌فه‌رموێت : هێندێ له سارانشينهکان گۆتيان : ئيمانمان هێناوه ، بڵێ : ئيمانتان نه‌هێناوه به‌ڵام بڵێن : ئيسلاممان هێناوه و هێشتا ئيمان نه‌چوه‌ته نێو دڵتانه‌وه . (1)
سه‌باره‌ت به‌مه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ئيسلام حاڵه‌تي ده‌رووني " ته‌سليم و باوه‌رپێکردن" بێت و مه‌به‌ست له ئيمانيش باوه‌رپێکردن بێ ، ئه‌وه ئه‌و دوانه يهکێکن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئيسلام به ماناي ته‌سليم و مل که‌چ که‌ردن بێت و ئيمانيش جۆري ناخي ته‌سليم و مل که‌چ که‌ردن بێت ، ئه‌وه ماناي ئيمان تايبه‌ت تره له ئيسلام ؛ (2) به‌و شێوه که هه‌ر بڕوادارێک، مۆسڵمانيشه ، به‌ڵام شايه‌ت که‌سێک مۆسڵامن بێت و بڕوادار نه‌بێ واته مل که‌چي ناخي نه‌بێ .
سه‌باره‌ت به‌مه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ئيسلام حاڵه‌تي ده‌رووني " ته‌سليم و باوه‌رپێکردن" بێت و مه‌به‌ست له ئيمانيش باوه‌رپێکردن بێ ، ئه‌وه ئه‌و دوانه يهکێکن .
له لێگێڕاوهکاندا به ڕاشکاوي ئيمان له ئيسلام جياکراوهتهوه . ئيسلام به وته‌ي زماني پێک دێت و ددان پێ نيانه، به‌ڵام ئيمان ده‌روونيه ، و بڕواي دڵه و وه‌رگرتني ناخي و ڕاستهقينهيه . ئيسلام جۆرێ پارێزگاري و هێمني ڕواڵه‌تي دێنێت ؛ به‌ڵام ته‌نيه به بڕوا و ئيمان ئۆقره ده‌گرێت ، ئيسلام پرسي ميرات و هاوسه‌رگيري خه‌ڵک سامان ده‌دات و ئيمان کرده‌وه‌ي نهێني و ژياني بڕواداررانه .
حه‌زره‌ت عه‌لي فه‌رمووي که پيغهمبهر به مني گۆت : ئه‌ي عه‌لي فه‌رمووي. عه‌رزم کرد چ بنووسم؟ پيغهمبهر فه‌رمووي : فه‌رمووي به ناوي خواي مه‌زن ، ئيمان شتێکه له دڵ وناخدا جێ ده‌گرێت و که‌سايه‌تي پێ ئه‌دات و کرده‌وه ئهيسهلمێنێ ، ئيسلام شتێکه له‌سه‌ر زمانه و ئه‌بێته هۆي درۆس بووني ماره‌بڕين . (3)
ئيمام باقر فه‌رمووي : ئيمان شتێکي دڵيه ؛ به‌ڵام ئيسلام هۆي درۆس بووني ماره‌بڕين و ميرات و پاراستني گێانه . که‌وابو ئيمان له‌گه‌ڵ ئيسلام‌دا هاوبه‌شه به‌ڵام ئيسلام له‌گه‌ڵ ئيماندا نا . (4) له‌م حهديسانه ده‌رئه‌که‌وێ که ؛ ئيمان له ئيسلام جيايه . ئيسلام ته‌نيا به گۆته‌ي زمانه و گۆتني شههادهتينه به زمان . له حاڵێکدا ئيمان جيايه و پيويستي به مل که‌چي و بڕواي دڵه . داوي ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌که‌وێ بۆمان که جێگاي ئيمان دڵه . که ئايه‌تي 14 سووره‌ي حۆجۆراتيش ئاماژه به‌مه ده‌کات .
په‌راوێزه‌کان :
[1] . حۆجۆرات/14.
[2] . عه‌بدۆلره‌حمان بهدوي, مذاهب الاسلامين, به‌يروت, دارالعلم للملايين, بيتا, ل626.
[3] . مه‌جلێسي, محه‌مه‌د باقر، بێحارۆلئهنوار, به‌يروت, داراحياء التراث, ب50, ل208.
[4] . هه‌مان, ب87 ، ل177