به‌د بيني چت خاسێکه!
بێنێکه حه‌ز ناکه‌م له هێشخانه‌که‌ما دانيشم. دڵم ها به ڵاي قام دان و رێگه چوونا. له‌و رۆژه‌وه که دوکتۆري ئورتۆپيد پێمي وت، دا مه‌نێشه بڕۆ به رێگا، هه‌ر هام له هات و چوونا.
ئيسه بۆ هه‌رکوێنێک ئه‌چم، سه‌قام ناگرم. دۆسێکم هه‌س به پێچه‌وانه‌ي سه‌ره تاسه‌که‌ي، ناوي زۆلف عه‌ليه، نابار و نا رێکێشه. چه‌ن رۆژ له مه‌و به‌ر تله‌فوني بۆم کرد و قه‌رارمان دانا بۆ ئێمڕۆ. ئه‌ي وت کاک به تاڵ پا، نيازم به ڕاوێژه، ده‌م زاني له ته‌ک ژنه‌که‌يا ده‌مه قڕه‌يانه!
ژنه‌کێشي به خويشکم بێ ، ها به خۆيه‌وه! چاوم که پێ که‌فت! ديم چه‌ن کيلوو لاغر بووگه. دوواي سلاو و ده‌س و مشتاق و که‌مێک رێگه چوون وتي : " ئيتر به ده‌س ژنه‌که‌موو ياس بووگم. حه‌ز ناکه‌م بيبينم. زۆر به‌د بينه! وه‌ک کاراگا کاستر، ها به شوێنمه‌وه. هه‌ر شوێنک ئه‌چم وازم لێ نايري. هه‌ردۆسێکم که ئه‌بينێ، هه‌واڵي مني لێ ئه‌پرسي. تله‌فونه‌که‌ي بێ ده‌نگ نابێ! دۆسته‌کانم پێم ده‌ڵين ژن زه‌ليل! بۆ هه‌ر شوێنک ده‌وه‌ت بم. دوواي نێو سه‌عات زنگم بۆ ڵي ئه‌دات، که پياوه که هه‌ڵسه بيڕۆ! تا تێم بۆ ده‌ره‌وه، ده‌نگي تله‌فونه‌که‌ي تێته گويشکه‌م هه‌رئه‌پرسێ: " ئه‌وه هاي له کوێ؟ کي ها له ته‌کتا ؟ چائه‌که‌ي؟ چه ئه‌خۆي؟ کي زه‌نگي بۆت لێدا؟ به کي تله‌فونت کرد؟ نه چووێت بۆ مال باوکت؟ خوا نه‌کا بچم بۆ ماڵێک که ژني تيا بێ، ئيتر که‌لافه‌م ئه‌کا، تا ئه‌م تێرێته ده‌ره‌وه. خوا نه‌کا جڵ و به‌رگي تازه بکه‌مه به‌رم. ئێژێ: ئه‌وه له ته‌ک کام ژن يا کچکا قه‌رارت هه‌س؟ ئه‌گه‌ر کچێک له خوێندکارانم ته‌ماس بگر‌ێت يان ژنێک له هاوکاره‌کانم تله‌فونم بۆ بکا، بيڕۆ بزانه چا ئه‌کا. ئه‌وێته ره‌مه‌ل خه‌زانێک که مه‌پرسه! ئێژي ئه‌ي خايه‌ن! ئه‌و ره‌فێقته ،يا سيغه‌ت کردگه. خۆشيم گه‌ره‌که . جا هه‌رچه قه‌سم و قورئان ئه‌خۆم باور ناکا. ئيژم ژنکه، من ته‌نيا تۆم خۆش ئه‌وێت. متمانه‌ي پێم نيه! قسه، قسه‌ي خۆيه! ميشکي پڕه له دڵ چه‌په‌ڵي. نازانم چه‌بکه‌م؟ "
بێنێکه حه‌ز ناکه‌م له هێشخانه‌که‌ما دانيشم. دڵم ها به ڵاي قام دان و رێگه چوونا. له‌و رۆژه‌وه که دوکتۆري ئورتۆپيد پێمي وت، دا مه‌نێشه بڕۆ به رێگا، هه‌ر هام له هات و چوونا.
به شۆخييه‌وه وتم : " جا، که‌چه‌ڵ گيان! تۆ ئه‌گه‌ر ده‌مووچاوێکي زريفت بوواي چه‌ت ئه‌کرد؟ به‌م سه رو سه‌کوته که تۆ هه‌سوو کي دڵي به تۆ خۆشه؟"
وتي : " کاک به تاڵ پا ئيسه نووگه‌ي تووه، که بمکوتي! برا ! ژنه‌که‌م به‌س نيه! ئه‌و به من ئێژێت، ژ‌نه‌کان دڵيان ڵێت ئه چێ! تۆ ئێژێ نا بار ونارێکم! توويش وه‌ک چتێک گير و گرفتێکت هه‌س!
وتم ئه‌زاني: : ژنه‌که‌ت فره تۆي خۆش گه‌ره‌که و ئه‌وکارانه نيشانه‌ي ئه‌ويه که عاشقته!"
وتي : " ئه‌گه‌ر عاشقي واسه، لێ گرێ! به بڕواي من ئه‌مه نه‌خۆشيه! که پێ ئێژن پارانوويا!
وتم : " برا! قسه‌ي وا مه‌که! به‌د بيني بو پياو و ژن چت خاسێکه! به‌س نيه هۆ‌شي ها پێته‌وه؟ "
وتي بزانه من له ته‌ک کيا راوێژ ئه‌که‌م! تويش تووشي نا‌کۆکي بووگي. باشتره سه‌رداني ده‌رمانگا بکه‌ي تا ده‌رمانت که‌ن!" ديم فره ئالۆزه و جێگاي ويسانن نيه، رام کرد نه‌کا بمکوتێ!
سەرچاوه:هەفته نامه سيروان