به‌كارهێنه‌راني سيستمي ئه‌ندرۆيد ئاگاداربن!
فايلێكي ترۆجان كه خۆي له‌پشتي يه‌كێك له ئه‌پليكه‌يشنه‌كاني google play شاردۆته‌وه، كاتێك به‌كارهێن ئه‌م ئه‌پڵيكه‌يشنه داده‌به‌زێنێت به شێوه‌يه‌كي ئۆتۆماتيكي هه‌ڵده‌ستێت به ناردني كورته‌نامه بۆ چه‌ند شوێنێك به‌شێوه‌يه‌كي هه‌ڕه‌مه‌كي له‌گه‌ڵ ناردني denial-of-service (DDoS) attacks.
دۆكته‌وێب كه ئه‌نتي ڤايرۆسێكي روسييه تواني ئه‌م ترۆجانه بدۆزێته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌م ترۆجانه زۆر بێزاركه‌ره به‌جۆرێك به‌شێوه‌يه‌كي زۆر خێرا ده‌ست ده‌كات به‌كاره‌كاني له‌وانه‌ش په‌يوه‌نديكردن (وه‌رگرتن و ناردن)ي په‌يوه‌ندي تێكده‌رانه‌ي سيستمه‌كان له چه‌ندين ڕێگه‌ي په‌يوه‌ندييه‌وه.
ئه‌م ترۆجانه له توانايدا هه‌يه چه‌ندين پاكه‌يجي داتا و فه‌رماني تێكده‌رانه‌ي سيستمه‌كان بنێرێت بۆ چه‌ند ناونيشانێكي دياريكراو.
له‌لايه‌كي تره‌وه دۆكته‌وێب له بلۆگپۆستي تايبه‌تي خۆي نووسيويه‌تي ئه‌م جۆره به‌رنامه تێكده‌رانه كه هه‌ڵده‌ستن به ناردني كورته‌نامه به‌بێ وويستي به‌كارهێن له‌گه‌ڵ ده‌قي كورته‌نامه‌كه‌دا ژماره‌ي ئه‌و كه‌سه‌ي تێدايه كه كورته‌نامه‌كه‌ي بۆ ده‌چێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆي خه‌رجكردني يه‌كه‌ي په‌يوه‌ندي كردن ( باڵانس) به‌بێ ويستي به‌كارهێن !
ئه‌م ترۆجانه ده‌بێته هۆي خاوبوونه‌وه‌ي ئيشه‌كاني ئه‌و مۆبايلانه‌ي تووشبوون به‌م جۆره ترۆجانه، وه‌كو خاوبوونه‌وه له به‌كارهێناني ئينته‌رنێت و ناردني كورته‌نامه بێ ويستي خاوه‌ن مۆبايله‌كان.
1-ترۆجان: هه‌موو ئه‌و دێڕه كۆدانه‌ن كه به‌مه‌به‌ستي تێكداني سيسته‌مێكي دياريكراو ده‌نووسرێن و له‌ناو به‌رنامه‌يه‌كي تايبه‌ت ده‌شاردرێنه‌وه له دواي دابه‌زاندني به‌رنامه‌كه ده‌ست به ئيشه‌كاني ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌دا ئه‌وه‌ي جێي سه‌رنجي هه‌موو لايه‌كه ئه‌وه‌يه دۆكته‌وێب ناوي ئه‌و ئه‌پڵيكه‌يشنه‌ي ڕانه‌گه‌ياندووه كه ئه‌م ترۆجانه خۆي له پشتيه‌وه شاردۆته‌وه.
2- google play بريتيه له كۆگايه‌ك بۆ ئه‌پڵيكه‌يشنه‌كاني سيستمي ئه‌ندرۆيد، به‌كارهێنه‌راني سيسته‌مي ئه‌ندرۆيد ئه‌توانن له‌ڕێگه‌يه‌وه ئه‌پڵيكه‌يشنه‌كانيان داببه‌زێنن.
3- denial-of-service (DDoS) attacks جۆرێكه له هێرشي ئه‌ليكترۆني به‌مه‌به‌ستي دياريكراو له ديارترين مه‌به‌سته‌كاني پچڕاندني په‌يوه‌ندي ئينته‌رنێت و به‌خشينێتي به چه‌ند به‌كارهێنێكي ديكه.
بۆ پارێزگاري له مۆبايله‌كه‌ت له‌م جۆره به‌رنامانه‌ي كه هه‌ڵگري ترۆجانن، پێوسته ئه‌و ئه‌پڵيكه‌يشنانه داببه‌زێنرێت كه به‌كارهێن دڵنيايه لێيان.
بۆ دڵنيابوونيش دواي دابه‌زاندني هه‌ر به‌رنامه‌يه‌ك ئه‌تواني له ڕێگه‌ي ئه‌نتي ڤايرۆسي مۆبايله‌كه‌ته‌وه سێرچ بكه‌ي بۆ هه‌ر ترۆجان و ڤايرۆسێك هه‌يه و پاشان بيانسڕيته‌وه، ياخود كاتێك هه‌ست به خاوبوونه‌وه‌ي ئيشكردني مۆبايله‌كه‌ت ده‌كه‌يت پێويسته ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ئه‌و ئه‌پڵيكه‌يشنانه بسڕێته‌وه كه دابه‌زاندنيان بووه‌ته‌هۆي خاوبوونه‌وه‌ي مۆبايله‌كه‌ت.
سەرچاوه:سەرچاوه خەندان