به‌هاي ڕاستي و سه‌داقه‌ت
ڕاستي و سه‌داقه‌ت به‌ر له هه‌ر شتێک و به‌ر له هه‌ر شوێنێک له ناو بنه‌ماڵه‌دا که‌ريگه‌ري چاکه و به‌ره‌که‌ته‌کاني خۆي ئاشکرا ده‌کات
دووري له راستي و سه‌داقه‌ت سه‌رچاوه‌ي سه‌ره‌کي و بنه‌ڕه‌تي هه‌مو تاوان و لادان و خه‌تاکاني مرۆڤه. ئه‌و که‌سه وا به هه‌ر بيانوويه‌ک، له رستي و سه‌داقه‌ت دووره‌وه ده‌بێت و ڕوو دێنێته درۆ و فێڵ و دوڕوويي، له ماوه‌يه‌کي کورت يان درێژدا تووشي تاواني گه‌وره و بچووکي‌تر ده‌بێت و له ڕێگاي به‌خته‌وه‌ري و پاکي دوور ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و که‌سه وا له وتن و گفتي خۆي‌دا ڕاست و سادقه و له درۆ و ده‌له‌سه پارێز ده‌کات، ئاماده‌يه بۆ ئه‌وه‌ي له هه‌مو بوارێکي‌تري ژيان‌دا، کرده‌وه‌ي چاک و بێ ئيراد و بێ‌گه‌ردي بێت و خۆي له خودا و خه‌ڵکي خودا نزيک بکاته‌وه.
ڕاستي و سه‌داقه‌ت به‌ر له هه‌ر شتێک و به‌ر له هه‌ر شوێنێک له ناو بنه‌ماڵه‌دا که‌ريگه‌ري چاکه و به‌ره‌که‌ته‌کاني خۆي ئاشکرا ده‌کات.
ڕاستي و سه‌داقه‌ت به‌ر له هه‌ر شتێک و به‌ر له هه‌ر شوێنێک له ناو بنه‌ماڵه‌دا که‌ريگه‌ري چاکه و به‌ره‌که‌ته‌کاني خۆي ئاشکرا ده‌کات. له ناو بنه‌ماڵه‌يه‌ک‌دا که ڕاستي و سه‌داقه‌ت هه‌يه له نێوان ژن و مێرددا و درۆ ناکه‌ن و شته‌کان له يه‌کتر ناشارنه‌وه‌ي بوارێکي له‌بار و گه‌نجاو هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ي له داهاتودا منداڵي باش په‌روه‌رده بکه‌ن و ڕێگا بگرن له‌وه‌ي که درۆ و ده‌له‌سه ئاژاوه بخاته ناو ماڵ و بنه‌ماڵه‌وه.
زانياراني بابه‌تي ڕاوێژکاري بنه‌ماڵه و په‌روه‌رده له سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ن، به‌شێکي زۆر له‌و که‌سانه وا له ناو ژياني تاکه‌که‌سي خۆيان‌دا سه‌رکه‌وتون و توانيويانه له ناو کۆمه‌ڵگادا وه‌ک که‌سێکي پێشکه‌وتوو بناسرێن، ئه‌و که‌سانه‌ن وا له ناو بنه‌ماڵه‌يان‌دا، ڕاستي و سه‌داقه‌ت وه‌کو بايه‌خ و به‌هاي ئه‌خلاقي زۆر گه‌وره و بێ وێنه ناسێندراوه.
حه‌زره‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: له ڕۆژي قيامه‌ت‌دا ئه‌و که‌سه له من نزيک‌تر ده‌بێت که له ڕاستگۆيي و ئه‌مانه‌ت‌داري و وه‌فاداري‌دا له پێشه‌وه بێت.که وايه ڕاستگۆبوون يه‌کيک له گرنگ‌ترين و به‌رزترين پێوه‌ره‌کاني دين‌داري و ئيمان‌داري‌يه و به‌خته‌وه‌ري ڕاسته‌قينه ئه‌و که‌سه‌يه وا خير و به‌ره‌کتي ڕاستي و ڕاستگۆبوون به سه‌ر خۆي و بنه‌ماڵه‌ي‌دا باريوه.
سەرچاوه:ماڵپەري ڕووناک