سنووره‌کاني دۆستايه‌تي و دوژمنايه‌تي
حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروودي خواي لێ بێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: دۆست و هاوڕێي خۆت به ئه‌ندازه خۆش بوێ، له‌وانه‌يه ڕۆژێک ببێته دوژمني تۆ. هه‌روه‌ها به ئه‌ندازه ڕقت له دوژمنت بێ، له‌وانه‌يه رۆژێک ببێته دۆست و هاوڕێي تۆ.
له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا له سه‌ر دوو بابه‌تي دۆستايه‌تي و دوژمنايه‌تي، له زۆر شوێن‌دا به تێروته‌سه‌ڵي باس کراوه. له‌وانه‌يه هه‌ندێ که‌س له سه‌ر ئه‌و بروايه بن که ئيمه ده‌بێ له به‌رامبه‌ر دۆستانمان‌دا هيچ جۆره سنوور و هێڵێک دانه‌نين و له‌وپه‌ڕي بڕوا و متمانه‌دا ته‌واوي نهێني‌يه گه‌وره و بچووکه‌کاني ژياني خۆمان له لاي ئه‌وان بدرکێنين . هه‌روه‌ها له‌وانه‌يه هه‌ندێ که‌س له سه‌ر ئه‌و بروايه بن که ئێمه ده‌بێ له به‌رامبه‌ري دوژمناني خۆمان‌دا ده‌بێ لوتکه‌ي ڕق و کينه و دوژمنايه‌تي بنوێنين و له هيچ کارێک بۆ زه‌برلێدان له دوژمناني خۆمان پارێز نه‌که‌ين. به‌ڵام ئه‌م دوو بيرۆکه‌يه هه‌ردووکيان چه‌وت و هه‌ڵه‌ن و له هه‌ر حاڵ‌دا ده‌بي ڕێگاي نێوان بگرين و به‌و شێوه‌يه له گه‌ڵ دۆستان و دوژمنانمان نزيک نه‌بينه‌وه که دواتر توشي کێشه‌ي گه‌وره ببين.
حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروودي خواي لێ بێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: دۆست و هاوڕێي خۆت به ئه‌ندازه خۆش بوێ، له‌وانه‌يه ڕۆژێک ببێته دوژمني تۆ. هه‌روه‌ها به ئه‌ندازه ڕقت له دوژمنت بێ، له‌وانه‌يه رۆژێک ببێته دۆست و هاوڕێي تۆ.
له ڕاستي‌دا ئه‌م حه‌ديسه جوانه ئه‌و راستي‌يه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات که ئێمه ده‌بي له ژياني خۆمان‌دا خاوه‌ن هێڵ و هه‌رێمي تايبه‌تي و سنووري تايبه‌تي خۆمان بين. ئه‌گه‌ر ئێمه له به‌رامبه‌ر دۆستانمان‌دا ته‌واوي ڕاز و نهێني خۆمان بدرکێنين ئه‌وه ڕێگا و بواري ئه‌وه خۆس ده‌که‌ين که ئه‌گه‌ر له ئاينده‌دا له نێوان ئێمه و دۆسته‌که‌مان‌دا ناکۆکي و جيايي هاته ئاراوه، ژيان و ئابڕوومان بکه‌وێته بن مه‌ترسي و هه‌ڕه‌شه‌ي زۆر گه‌وره‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌وپه‌ڕي ڕق و کينه‌ي خۆمان بو دوژمنه‌که‌مان بنوێنين ئه‌وا به هيچ جۆرێک ئيمکاني ئه‌وه نامێنێ له داهاتودا له جياتي شه‌ڕ، دۆستايه‌تي و ئاشتي بکه‌وێته نێوانمانه‌وه.
ئيمه ده‌بێ له به‌رامبه‌ر دۆستان و هاوڕێياني خۆمان‌دا ئه‌م 3 هه‌ڵس‌وکه‌وته‌مان بێت: يه‌که‌م، پارێزه‌ري راز و نهێني ئه‌وان بين و ئابڕويان به ئابڕوي خۆمان بزانين. دوهه‌م،له به‌رامبه‌ر دۆستايه‌تي و خۆسه‌ويستيمان‌دا چاوه‌رواني پاداس و خه‌ڵات نه‌بين. سێهه‌م، به‌رله‌وه‌ي دۆست و هاوڕێي ئێمه داواي يارمه‌تيمان لي بکات بۆ خۆمان به هانايه‌وه بڕۆين و يارمه‌تي بده‌ين.