سيماي پێغه‌مبه‌ر
پاکي و زوهدي بێ وێنه‌ي پێغه‌مبه‌ري گه وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌د دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێ، يه‌کێک له‌و خاڵانه‌يه وا به‌رده‌وام له مێژووي ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا باسي لي کراوه.
ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي لێ بێت له باوکاني به‌رزه‌ناوي خۆي و له زاري ئيمام عه‌لي ئه‌گێڕێته‌وه: (پێغه‌مبه‌ر، تا ئه‌و ڕۆژه وا له‌م جيهانه‌دا بوو، هيچ کاتێک سێ ڕۆژ له دواي يه‌ک هه‌ل و ئيمکاني خواردني ناني گه‌نمي نه‌بوو).
پاکي و زوهدي بێ وێنه‌ي پێغه‌مبه‌ري گه وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌د دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێ، يه‌کێک له‌و خاڵانه‌يه وا به‌رده‌وام له مێژووي ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا باسي لي کراوه.
پاکي و زوهدي بێ وێنه‌ي پێغه‌مبه‌ري گه وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌د دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێ، يه‌کێک له‌و خاڵانه‌يه وا به‌رده‌وام له مێژووي ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا باسي لي کراوه.
دياره ئه‌و زاته گه‌وره‌يه پشتي له دونياي ماددي هه‌ل کردووه و قه‌ت به دواي ئه‌وه نه‌بووه که مال و سامان وه‌کوو ڕه‌هه‌ندێکي بايه‌خ‌داري ژيان کۆ بکاته‌وه. ئه‌م گه‌وره‌يي و قه‌ناعه‌ته بێ وێنه‌ي ژياني پێغه‌مبه‌ري نازدارمان، به‌رده‌وام له ناو حه‌ديس و قسه‌ي نه‌سته‌قي گه‌وره پياواني ئيسلام‌دا ڕنگي داوه‌ته‌وه.
ديسان له شوێنکي‌تردا ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي لێ بێت له زاري ئيمام عه‌لي ئه‌گێڕێته‌وه: (له‌و کاته‌دا وا بۆ به‌رگري له هێرشي کافران خه‌ريکي کۆڵاندني خه‌نده‌ق بووين، فاتمه هات و پارووبۆ پێغه‌مبه‌ر هێنا و وتي نانێکم بۆ حه‌سه‌ن و حوسه‌ين چێ کرد ئه‌و پارووه‌شم بۆ تۆ هێنا. پێغه‌مبه‌ر نانه‌که‌ي وه‌رگرت و فه‌رمووي: ئه‌ي فاتمه دواي سێ ڕۆژ ئه‌مه يه‌که‌م پارووه ناني باوکي تۆيه).
کاتێک که سه‌يري ژيان و به‌سه‌رهاتي پێغه‌مبه‌ر و گه‌وره پياواني ئاييني‌مان ئه‌که‌ين، ئه‌م ڕاستي‌يه ده‌بينين که له ناو ژياني ئه‌و مرۆڤه گه‌ورانه‌دا قه‌ناعه‌ت و ژيان و هه‌ل و ئيمکاناتي که‌م و ساده و ساکار له‌وپه‌ڕي خۆي‌دايه. هه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش سه‌لمێنه‌ري ئاستي گه‌وره‌يي ئه‌وان و بێ مه‌يلي ئه‌وانه له به‌رامبه‌ري دونياي فاني‌دا.
ئه‌م ئينسانانه له پال ئه‌وه‌دا که ژياني ڕێک‌وپێک و نێعمه‌تيان بۆ کۆمه‌ڵگا و مرۆڤي ده‌وروپشت ئه‌وي، خۆيان به که‌مترين ئيمکان و ساکارترين شێوا ژيان به سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌ڵبژێه‌ردراو له کتێبي به‌نرخي (الصحيفه الرضويه الجامعه)