جۆره‌كانى دڵ له قورئاندا
خواى گه‌وره له قورئاندا باسي چه‌ندين جۆر له دڵ ده‌كات كه بۆ دوو به‌شى سه‌ره‌كى دابه‌ش ده‌بن
- دڵي مرۆڤى بروادارو له خوا ترس
- دڵى مرۆڤى بێباوه‌ر و له خوا نه‌ترس
له‌و جۆره دڵانه‌ى كه خواى گه‌وره له قورئاندا ئيماندارانى پێ وه‌سف ده‌كات
1- القلب السليم
واته دڵى ساغ و سه‌لامه‌ت له كوفر‌و شرك وخراپه‌كارى.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
(يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ)
ڕۆژێ که ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه سوود ناگه‌يه‌نن.
(إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيم)
بێجگه له که‌سێ بێته خزمه‌تي خوا به دڵێکي ساغ و پاك و خاوێنه‌وه
2- القلب المنيب
ئه‌و دڵه‌يه كه به‌رده‌وام به‌ره‌و لاى په‌روه‌ردگار ده‌گه‌رێته‌وه, رِوو له په‌رستنى ئه‌وه.
( مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُنِيبٍ)
ئه‌وه‌ي له خواي ميهره‌بان ترسابێ له نادياره وه به‌دڵێکي ڕوو له خواوه گه‌ڕابێته‌وه بۆ لامان.
3- القلب المخبت
واته‌دڵى ملكه‌چ و ئارامگرتوو بۆ په‌روه‌ردگار.
(وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَيُۆْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ غ— وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آمَنُوا إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ)
وه بۆ ئه‌وه بزانن ئه‌و که‌سانه‌ي که زانياريان پێ دراوه بێگومان ئه‌م (قورئان) ه ڕاستيه‌که له‌لايه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه تا باوه‌ڕي پێ بێنن(به‌رده‌وام بن له‌سه‌ري) وه دڵه‌کانيان ملکه‌چ و به ئارام ببێ بۆ ئه‌و (خوا) وه بێگومان خوا هيدايه‌تده‌ري ئه‌و که‌سانه‌يه که باوه‌ڕيان هێناوه بۆ سه‌ر ڕێگاي ڕاست.
4- القلب الوجل
واته ئه‌و دڵه‌ى له خوا ده‌ترسێ كه كرده‌وه‌كانى لێوه‌رنه‌گيرێ و له سزاى رزگار نه‌بێ .
(وَالَّذِينَ يُۆْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ)
وه ئه‌و که‌سانه‌ي که ده‌يبه‌خشن ئه‌وه‌ي (له زه‌کات و خێر ده‌بێ) بيبه‌خشن له کاتێکدا دڵيان ده‌ترسێ (ده‌له‌رزێ) له‌به‌رئه‌وه‌ي دڵنيان بۆ لاي په‌وه‌ردگاريان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
خواى گه‌وره له قورئاندا باسي چه‌ندين جۆر له دڵ ده‌كات كه بۆ دوو به‌شى سه‌ره‌كى دابه‌ش ده‌بن:1. دڵي مرۆڤى بروادارو له خوا ترس 2.دڵى مرۆڤى بێباوه‌ر و له خوا نه‌ترس
5- القلب التقي
واته ئه‌و دڵه‌ى خۆى ده‌پارێزى له سنورى په‌روه‌ردگار و ده‌ترسێ له جێبه‌جێ نه‌كردنى فه‌رمانه‌كانى.
(ذَٰلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ)
ئه‌مه (که باسکرا نموونه‌ي هاوبه‌ش دانان بوو بۆ خوا) وه هه‌ر که‌س درووشمه‌کاني (ئاييني) خوا به‌گه‌وره ڕاگرێ جاج به‌ڕاستي ئه‌و کاره له خوا ترسي دڵه‌کانيانه‌وه‌يه (ته‌قوا) کارن.
6- القلب المهدي
واته دڵى رێنميكراو بۆ رێگاى راست.
(مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ غ— وَمَنْ يُۆْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ غڑ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ)
هيچ ناڕه‌حه‌تي يه‌ك تووشي (خه‌ڵك) نابێت مه‌گه‌ر به فه‌رماني خوا هه‌ر که‌سێك باوه‌ڕ بێنێ به‌خوا، خوا ڕێنمووني دڵي ده‌کات وه خوا به هه‌مووشت ئاگاداره.
7- القلب المطمئن
واته دڵى ئارامگرتوو به يادى په‌روه‌ردگار.
(الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ غ— أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ)
ئه‌وانه‌ي که بڕوايان هێناوه و دڵيان ئارام ده‌بێت به‌يادي خوا ئاگادار بن که هه‌ر به يادي خوا دڵه‌کان ئارام ده‌بن.
8- القلب الحي
دڵى زيندوو واته ئه‌و دڵه‌ى په‌ند وه‌رده‌گرێ به قورئان.
(إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَنْ كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ)
بێگومان له‌م (باسه‌دا) په‌ندو ئامۆژگاري هه‌يه بۆ که‌سێك خاوه‌ن دڵێکي (زيندوو بێت يان ژيربێ) يا گوێ بگرێ (بۆ قورئان) و بيريشي له‌لاي بێ.