لاو له قۆرئاني پيرۆزدا
قۆرئان زه‌رياييکي قووڵي ڕاستي و زانسته‌کانه که هيچ مه‌له‌وانێک تواناي ده‌ست پێداگرتن به‌سه‌ر ئه‌ودا نيه جگه له پێغه‌مبه‌راني خوا (د.خ) و پێشه‌وا مه‌سوومه‌کان (ڕ.خ).
هه‌روه‌ها کۆێيکي به نرخه له پێره‌و و ده‌رس و ئامۆژگاري ژيان که هه‌ر که‌سێک به ئه‌ندازه‌ي توان و هه‌وڵ و ئاماده بووني خۆي باره‌ي لێ ده‌گرێت و تينوويه‌تي گه‌ڕان به شوێن گه‌وره‌يي خۆي به ئاوي ژيني ئه‌و ئايه‌تانه ده‌شکێنێ .
بۆ ئه‌وانه‌ي که بيانه‌وێت و گێانيان ئاماده‌ي وه‌رگرتني ڕاستي بکه‌ن، هه‌موو شتێک له قۆرئاندا هه‌يه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که خۆي فه‌رموويه‌تي : «لارطب و لا يابس الا فى كتاب مبين» (1) وه ده‌بێ وابێت چونکوو وته‌ي خوايه و خۆي بۆ دوايين پێغه‌مبه‌ري خۆي ناردوه بۆ ئه‌وه‌ي هه‌م دوايين وته بێت و وته‌ي کۆتايي . چونکوو هيچ وته‌ييک له قۆرئان به‌رزتر ده‌س ناکه‌وێت و دواي خاوه‌ني قۆرئانيش پێغه‌مبه‌رێکي تر نايێت بۆ ئه‌وه‌ي قسه‌ي خواي بۆ بێت .
ئێستا ده‌بێ گێانمان بسپێرينه ده‌ستي قۆرئان و دڵه‌کانمان بخه‌ينه به‌ر شه‌ماڵي ژيان به‌خشي ئه‌و ، و به ڕاستي بيکه‌ينه پێشه‌واي خۆمان؛ چونکوو به‌خته‌وه‌ري ئێمه بێ گۆمان له پێناوي شوێن که‌وتن و به‌ڕێوه‌بردني ئامۆژگاريه ڕوناکه‌کاني دوايين په‌رتوکي ئاسمانيه .
بۆ ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ يه‌کێک له درگا به نرخه‌کاني زه‌رياي قووڵي قۆرئان لێکۆڵينه‌وه‌ييکي کۆرت سه‌باره‌ت به "لاو" له قۆرئاندا ده‌خه‌ينه به‌ر چاو ، به‌و هۆمێده که ببێته په‌نجه‌ره‌ييکي بچووک بۆ ديتني گۆشه‌ييک له نێمه‌ت و هێکمه‌ته زۆره‌کاني زه‌رياي بێ بني زانسته‌کاني قۆرئان .
له نێو يايه‌ته‌کاني قۆرئاندا ، 10 جار ئاماژه کراوه به "لاو" که له هه‌مووي ئه‌وانه‌دا وشه‌ي " فتي" و ده‌رهێنراوه‌کاني (به ماناي جوامێر ) به کار هێنراوه . ئه‌م وشه‌يه ده‌رس و بيره‌وه‌رييکي گرنگه بۆ ئێمه که " لاو" له قۆرئاندا " جوامێره" و ده‌بێ بنه‌ماکاني جوامێري واته پاکي ، لێبۆردن ، ئازايه‌تي و نه‌به‌زي به‌ڕێوه ببات .
وشه‌ي " فتي" و ده‌رهێنراوه‌کاني له قۆرئاندا سه‌باره‌ت به که‌سايه‌تي جۆراوجۆر به شێوازي خواره‌وه کار هێنراوه :
1- حه‌زره‌ت ئيبراهيم (ئه‌نبياء / 60)
2 و 3- دۆست و هه‌ڤاڵي حه‌زره‌ت مو‌سا (كه‌هف / 60و62)
4- حه‌زره‌ت يوسف (يوسف/3)
5-هاوڕێکاني حه‌زره‌ت يوسف له به‌نديخانه (يوسف/36)
6و7- هه‌ڤاڵاني ئه‌شکه‌وت (كهف /10و 13)
8-خزمه‌تکاراني حه‌زره‌ت يوسف له سه‌رده‌مي پاشاييدا (يوسف /62)
9و10- ژنه خزمه‌تکاراني بڕوادار (نيساء / 25) و (نور/33)
قۆرئان سه‌باره‌ت به حه‌زره‌ت ئيبراهيم ده‌فه‌رموێت : «قالوا سمعنا فتى يذكر هم يقال له ابراهيم» (2) (ئه‌وان گۆتيان بيستمان لاوێک به نێوي ئيبراهيم به خراپه نێوي بته‌کاني ئه‌برد )
سه‌باره‌ت به هۆي هاتنه خواره‌وه‌ي ئه‌م ئايه‌ته هاتوه که : بت په‌ره‌سته‌کان دواي کۆتايي جێژنێکي گه‌وره‌يان که له ده‌ره‌وه‌ي شاره‌وه به‌ڕێوه چوبوو کاتێک هاتنه‌وه بۆ شار چوون‌و نێو بۆتخانه‌وه و وه‌زعێکيان چاو پێکه‌وت که له سه‌ر خۆيان چوون . له بريتي ئه بتخانه گه‌وره و ئاوه‌دانه ديان که هه‌موو بۆته‌کان ده‌ست و پێيان شکاوه ، بانگيان هه‌ڵدا که چ که‌سێک واي کردوه له خۆداکانمان؟ چه‌ن که‌سيان که کرده‌وه‌ي ئيبراهيم و قسه‌کاني ئه‌ويان سه‌باره‌ت به بۆته‌کان بيستبو ، گۆتيان : ئێمه بيستمان که‌لاوێک به نێوي ئيبراهيم به خراپه نێوي بته‌کاني ئه‌برد و سۆکايه‌تي پێ ده‌کردن .
به پێي هێندێ له لێ گێڕاوه‌کان حه‌زره‌ت ئيبراهيم له‌و کاته‌دا ته‌مه‌ني 16 ساڵان بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوي تايبه‌تمنديه‌کاني جوامێري واته ئازايه‌تي ، نه‌به‌زي و يه‌که‌بێژي له نێويدا کۆ بووبنه‌وه . (3)
قۆرئان ئيبراهيم و شوێنکه‌وتواني ئه‌و وه‌کوو سه‌رمه‌شقي چاک ناو ده‌بات و ده‌فه‌رموێت : «قد كانت لكم اسوة حسنة فى ابراهيم و الذين معه» (4) ( واته ئيبراهيم و شوێنکه‌وتواني ئه‌و سه‌رمه‌شقي چاکن بۆ ئێوه ) هه‌ر به‌و شێوه که پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام (د.خ) سه‌رمه‌شقي خه‌ڵک ده‌زانێت : «لقد كان لكم فى رسول الله اسوة حسنه» (5) ( واته به ڕاستي پێغه‌مبه‌ري گه‌وره سه‌رمه‌شقي چاکي ئێوه‌يه )
هه‌ڤاڵاني ئه‌شکه‌وت يه‌کێک له چيرۆکه‌کاني زۆر سه‌رن ڕاکێش و ڕاهێني قۆرئانه که له دوو جێگادا به نێو " فتي" ناو براون : «اذاوى افتية الى الكهف فقالوا ربنا اتنا من لدنك رحمة و هيئ لنامن امرنا رشدا» (6)
(ئه‌و کاته‌ي که له ئه‌شکه‌وتي کێوه‌که‌دا خۆيان شارده‌وه داوايان له خوا کرد ، خوايا سه‌باره‌ت به ئێمه به‌زه‌يي تايبه‌تت هه‌بێت و هۆکاري سه‌رکه‌وتنمان بۆ بڕه‌خسێنه )
«نحن نقص عليك نبأهم بالحق انهم فتية امنوا بربهم وزدناهم هدى» (7)
( ئێمه چيرۆکي هه‌ڤاڵاني ئه‌شکه‌وتتان به ڕاستي بۆ ده‌گێرينه‌وه . ئه‌وان جوامێرێک بوون بڕوايان به خواي خۆيان هێنا و ئێمه‌ش زياتر ڕێنمايمان کردن )
چيرۆکي ئه‌شکه‌وت زۆر درێژ و سه‌رن ڕاکێشه . لێره‌دا ته‌نيا ئاماژه ده‌که‌ين به کۆرته‌ييکي ئه‌ويش له زماني ئيمامي سادێقه‌وه (ر.خ) : ئه‌وان له سه‌رده‌مي پاشاييکي زۆر سته‌مکار و زاڵمدا ده‌ژيان که خه‌ڵکي وڵاته‌که‌ي بانگه‌شه ده‌کرد بۆ بۆت په‌رستي و هه‌ر که‌س به گوێي نه‌کردايا ده‌يکۆشت . برێک له خه‌ڵک که خواي تاکيان ده‌په‌رست و ئايين و بڕواي خۆيان به نهێني ده‌پاراست هاتنه سه‌ر ئه‌وه که ئه‌و وڵاته به جێ بێڵن . له نێو ڕێگادا گه‌يشتنه شوانێک . بانگه‌شه‌يان کرد بۆ خوا په‌رستي به‌ڵام وه‌ري نه‌گرت وه‌لێ سه‌گي شوانه‌که که‌وته شوێنيان! هيچکات له‌وان جيا نه‌بوه‌وه . ئه‌وان له کۆتايي ڕۆژدا گه‌يشتنه ئه‌شکه‌وتێک و ويستيان ماوه‌ييک له‌وێدا بحه‌سێنه‌وه . خواي گه‌وره خه‌وي زاڵ کرد به سه‌رياندا و به‌و شێوه که له قۆرئاندا هاتوه ئه‌وان ئه‌وه‌نده خه‌وتن تاکوو ئه‌و پاشا زاڵمه مرد ، ئه‌و سه‌رده‌مه گۆڕا و خه‌ڵکێکي ديکه له‌و شاره ژيانيان به‌سه‌ر ده‌برد،... (8)
هه‌ڤاڵاني ئه‌شکه‌وت دواي خه‌وێکي درێژ 309 ساڵ به ويستي خوا له خه‌و هه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ي ببنه ئايه‌ت و نيشانه‌ييک بۆ ڕۆژي پسڵان و ڕاست بووني زيندوو بوونه‌وه دواي مردن له دواڕۆژدا ، قۆرئان ده‌فه‌رموێت : «وكذالك اعترنا عليهم ليعلموا ان وعدالله حق و ان الساعة لاريب فيها (9)
(به‌م شێوه خه‌ڵکمان له حاڵي ئه‌وان ئاگادار کرد بۆ ئه‌وه‌ي بزانن که واده‌ي خوا ڕاسته و ڕۆژي پسڵان گۆماني تێدا نيه)
قۆرئان له‌وان وه‌کوو جوامێر ناو ده‌بات . له لێ گێڕانه‌وه‌ييک له ئيمامي سادێق (ر.خ) هاتوه که فه‌رمووي : هه‌موو هه‌ڤاڵاني ئه‌شکه‌وت به‌ساڵاچوو بوون و خواي گه‌وره به هۆي بڕوايان به "لاو" ناوي بردوون . که‌سێ که بڕواي به خوا بێت و پارێزگار بێ ئه‌وه لاو و (جوامێره) . (10)
له کۆتاييدا هێندێک له درسه مرۆڤ سازه‌کاني ئه‌و چه‌ند ئايه‌ته‌ي ژوره‌وه که بۆ هه‌موان به تايبه‌ت لاوان ئامۆژگاريه ، وه‌بير دێنمه‌وه :
1- شکاندني سه‌دي چاولێگه‌ري و جيا بوونه‌وه له ژينگه‌ي گه‌نده‌ڵ و هه‌بووني سه‌ربه‌خۆيي بيري به‌رانبه‌ر به زۆريني به هه‌ڵه‌داچوو و سه‌رنج دان به‌وه که له بنه‌مادا ئه‌بێ مرۆڤ ژينگه‌ي خۆي درۆست بکات نه ژينگه ئه‌و .
2- کۆچ کردن له ژينگه‌ي گه‌نده‌ڵ و خۆڕاگري به‌رانبه‌ر به هه‌موو جۆره کێشه و چه‌ڵه‌مه‌ييک له پێناو بڕوادا .
3- پشت به‌ستن به ويستي خوا و يارمه‌تي گرتن له به‌زه‌يي ئه‌و و هۆمێد به به‌زه‌يي و ڕێنمايي ئه‌و له سه‌خت ترين کات و ساتتدا .
4- سه‌رنجي به‌رده‌وام به دواڕۆژ و ژياني دواي مردن (11)
په‌راوێزه‌کان :
1- ئه‌نعام / ،59
ï¼’- 2- ئه‌نبياء/،60
3- 3- ته‌فسير نمونه ج 13 ل 435و ،436
ï¼”- 4- مۆمته‌حێنه /،4
5- 5-ئه‌حزاب /،21
ï¼–- 6- كه‌هف /،10 7- كه‌هف /،13 8-ته‌فسير نمونه ب 15 ل 395 و ،396 9- كه‌هف /،21 10- ميزان الحكمه ب 5 ل ،10 11- به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌فسيري نمونه ب 15ل 401 تا 403