بۆچ قۆرئان له مانگي ره‌مه‌زاندا هاته خوارێ؟
سه‌باره‌ت به هاتنه خواره‌وه‌ي قۆرئان ، دوو جۆر پيت له قۆرئاندا هاتوه که بريتين له :
1. انزال؛ «انا انزلناه».(1)
2. تنزيل؛ «ننزّله على قلبك».
هێندێک له خاوه‌ناني ئه‌ده‌ب گۆتوويانه : "تنزيل" بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌يه که هێدي هێدين؛ له حاڵێکدا که "انزال" ، ماناي به‌ر بڵاوه و بۆ هاتنه خواره‌وه‌ي هێدي و هاتنه خواره‌وه‌ي يه‌کجاري ده‌بێت . هێندێکيش ئه‌م دوو وشانه‌يان به‌رانبه‌ري يه‌ک زانيوه و له سه‌ر ئه‌و بڕوان که"تنزيل" ته‌نيا بۆ هاتنه خواره‌وه‌ي هێديه و "انزال"يش کۆتوپري و يه‌کجاريه (2) و له ئاکامدا ، قۆرئان خاوه‌ني دوو جۆر هاتنه خواره‌وه‌يه؛ هاتنه خواره‌وه‌ي هێدي هێدي و هاتنه خواره‌وه‌ي يه‌کجاري .
هێندێک له خاوه‌ناني ئه‌ده‌ب گۆتوويانه : "تنزيل" بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌يه که هێدي هێدين؛ له حاڵێکدا که "انزال" ، ماناي به‌ر بڵاوه و بۆ هاتنه خواره‌وه‌ي هێدي و هاتنه خواره‌وه‌ي يه‌کجاري ده‌بێت .
سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانين که مه‌به‌ست له هاتنه خواره‌وه‌ي قۆرئان له مانگي ره‌مه‌زان هاتنه خواره‌وه‌ي هێدي هێدي قۆرئان نيه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌م وته‌يه له‌گه‌ڵ ميژووي بێ گۆماني شێعه‌دا که ده‌ڵێي سه‌ره‌تاي بێعسه‌ت(هاتني پێغه‌مبه‌ر "ر.خ") 27 مانگي ڕه‌جه‌ب بوه و بێعسه‌تيش به هاتني يه‌که‌م سووره‌ي قۆرئان واته هاتنه خواره‌وه‌ي سووره‌ي عه‌له‌ق ده‌ستي پێي کردوه ، ناگۆنجێت؛ هه‌ر به‌و جوره که يه‌کێک له ميژوو نوساني سه‌رده‌م ده‌ڵێي " زانانياني شێعه به پێي وته‌ي ئالي به‌يت (ر.خ) هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که سه‌ره‌تاي بێعسه‌ت(هاتني پێغه‌مبه‌ر "ر.خ")له 27 مانگي ڕه‌جه‌ب بوه و پێغه‌مبه‌رايه‌تي ئه‌و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ستي پێي کردوه؛ به‌ڵام به‌لاي زانانياني ئه‌هلي سۆننه ئه‌وه باوه که سه‌ره‌تاي بێعسه‌ت(هاتني پێغه‌مبه‌ر "ر.خ") له مانگي ڕه‌مه‌زاندا بوه..." (3) ئه‌گه‌ريش مه‌به‌ست هاتنه خواره‌وه‌ي يه‌کجاري بێت، شێعه‌کانيش له سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ن که قۆرئان له مانگي ره‌مه‌زاندا هاتوه‌ته خوارێ ؛ هه‌ر به‌و شێوه که له قۆرئاندا هاتوه : "مانگي ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌يه که قۆرئان هاتوه‌ته خوارێ" (4) و له ئايه‌تێکي تردا هاتوه : " ئێمه قۆرئانمان له شه‌وێکي پيرۆزدا ناردوه" (5) و له ئايه‌تێکي تريشدا ، ئه‌و شه‌وه‌ي به شه‌وي "قه‌در" ناو بردوه؛ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ي که بۆچ قۆرئان له مانگي ره‌مه‌زاندا هاته خوارێ؛ ئه‌توانين چه‌ند هۆ و هێکمه‌تي بۆ بێنێن :
1- کتێبه ئاسمانيه‌کاني ديکه‌ش له مانگي ره‌مه‌زاندا هاتونه‌ته خوارێ و هاو ئاهه‌نگي نێوان ئايين و کتێبه ئاسمانيه‌کان پێويست ده‌کات که ته‌کوزي له نێوان هاتنه خواره‌وه‌ي ئه‌واندا هه‌بێت ؛ هه‌ر به‌و شێوه که ئيمامي سادێق (ر.خ) له‌م باره‌وه ئه‌فه‌رموێت : " ته‌ورات" له شه‌شه‌مي مانگي پيرۆزي ڕه‌مه‌زان و"ئينجيل" له ده‌ونزه و "زه‌بوور" له هه‌ژده و "قۆرئاني پيرۆزيش" له شه‌وي قه‌دردا هاتونه‌ته خوارێ .(6)
2- مانگي ره‌مه‌زان، مانگي په‌رورده‌کردنه و په‌رورده‌کردنيش به‌بێ فێرکاري درۆست، ناگۆنجێت؛ که وايه شياوه پێره‌وي په‌رورده‌کردني ڕۆژويش هه‌رچي زۆرتر و باشتر هاو ئاهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ فێرکاريه ئاسمانيه‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ي له‌ش و گێاني مرۆڤ له چڵک و چه‌په‌ڵي تاوان پاک بکاته‌وه، به‌م هۆيه‌وه مانگي ڕه‌مه‌زان هه‌موو کات و سه‌رده‌مێک مانگي هاتنه خواره‌وه‌ي کتێبه گه‌وره ئاسمانيه‌کان به تايبه‌ت قۆرئان بوه. (7)
3- مانگي ڕه‌مه‌زان، مانگێکي گه‌وره‌يه ؛ به‌و شێوه‌ي که قۆرئان خۆي ، شه‌وي قه‌در به‌م شێوه ئه‌نوێنێ : " تۆ چووزاني شه‌وي قه‌در چيه ؟ شه‌وي قه‌در له هه‌زار مانگ چاکتره " (8) به‌م شێوه، شياوه که قۆرئاني گه‌وره ، له مانگێکي گه‌وره‌دا و بۆ گه‌ليکي گه‌وره بێته خواره‌وه .
له‌م بابه‌تانه‌ي پێشوو وه‌رده‌گرين که قۆرئاني پيرۆز له مانگي ڕه‌مه‌زاندا- ئه‌ويش له شه‌وي قه‌دردا- هاتوه‌ته خوار و له‌وێشدا که له شه‌وي قه‌دردا ، چاره‌نووسي مرۆڤ به پێي شياوي ئه‌وان له‌و شه‌وه‌دا بۆ يه‌ک ساڵ دياري ده‌کرێ ، شياوه که قۆرئان که کتێبێکي چاره‌نووس ساز و ڕێنمايه ، له شه‌وي قه‌در ، واته شه‌وي دياري بووني چاره‌نووسدا بێته خوارێ و چه‌نداه جوانه ئه و پێوه‌نديه نێوان "قۆرئان" و "شه‌وي قه‌در" و چه‌نده پڕ مانايه پێوه‌ندي ئه‌و دووانه له‌گه‌ڵ يه‌کتري .(9)
که وايه ، به‌م هۆيه‌وه که کتێبه ئاسمانيه‌کاني ديکه له مانگي ره‌مه‌زاندا هتونه‌ته خوارێ ، قۆرئاني پيرۆزيش له‌و مانگه پيرۆزه‌دا هاتوه‌ته خوار ، هه‌روه‌ها گه‌وره‌يي مانگي ڕه‌مه‌زان و شه‌وي قه‌در و ... پێويست ده‌کات که قۆرئان وه‌کوو کتێبي چاره‌نووس و ڕێنما ، له شه‌وي قه‌در ، بێته خوارێ .
سه‌رچاوه :
ماڵپه‌ري انديشه ق‌م