شه‌وي قه‌در
له ماوه‌ي ساڵدا، چركه‘خول‘کاژيڕ، رۆژ، شه‌و و مانگ و به گشتيي کات و ساتي جياجيا هه‌يه،به‌ڵام له نێو ته‌واوي ئه‌و کات و ساتانه، هه‌ندێک به هۆي عينايه‌ت و سه‌رنجي خوداوه‌ند ياکو ئه‌و رووداوانهي تێيدا روويداوه، گرينگايهتيي، شه‌ڕافه‌ت و مهزنايهتييهکي تايبه‌تييان هه‌يه.
يه‌کێک له‌و شه‌وانه شه‌وي قه‌دره. له ئاينيي ئيسلام‌دا . ئه‌و شه‌وه به نرخترين و باش‌ترين شه‌و له ماوه‌ي ساڵدايه، گرينگايهتيي ئه‌و شه‌وه به رادهيهکه که نه‌ك هه‌ر ئايه‌تي جۆراوجۆر له سورهتهکاني قورئاني که‌ريم له‌باره‌ي تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني ئه‌و شه‌وه دابه‌زيوه به‌ڵکو سورهتێکي سه‌ربه‌خۆش هه‌ر به‌و ناوه و له په‌يوه‌نديي له‌گه‌ڵ شه‌وي قه‌دردا له قورئاني کهريمدا هه‌يه. بۆ روون کردنه‌وه‌ي زياتري گرينگايهتيي ئه‌و شه‌وه، ده‌توانين دوو ده‌سته ئايه‌تي قورئاني که سه‌باره‌ت به‌و شه‌وه نازڵ بووه وه‌ك نمونه بهێنينه‌وه. ده‌سته‌يه‌ک له‌و ئايهتانه باس له گه‌وره‌يي و شهرافهتي يهگجار زۆري ئه‌و شه‌وه دهکهنو دهستهيهکي ديکه‌ش پيشاندهري کاريگهرييهکاني ئه‌و شه‌وه‌ن.
گرينگايهتيي ئه‌و شه‌وه به رادهيهکه که نه‌ك هه‌ر ئايه‌تي جۆراوجۆر له سورهتهکاني قورئاني که‌ريم له‌باره‌ي تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني ئه‌و شه‌وه دابه‌زيوه به‌ڵکو سورهتێکي سه‌ربه‌خۆش هه‌ر به‌و ناوه و له په‌يوه‌نديي له‌گه‌ڵ شه‌وي قه‌دردا له قورئاني کهريمدا هه‌يه.
له روانگهي قورئاني پيرۆزه‌وه ، مهزنايهتيي و شهرافهتي ئه‌و شه‌وه ئه‌وه‌نده زۆره كه خوداوه‌ند فه‌رموويه‌تي؛ جاتۆ چ ده‌زاني شه‌وي قه‌در چييه؟' به که‌مێک وردبوونه‌وه له ئايه‌ته‌کاني قورئاني پيرۆز که به‌مجۆره به کار هاتوون، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که خوداوه‌ند له‌کاتي ئاماژه و يان وهبيرهێنانهوهي بابه‌تي زۆر گرينگ به‌مجۆره روو له پێغه‌مبه‌ري خۆشهيست(ص) ده‌کا و له‌گه‌ڵيدا ده‌دوێ. بۆ وێنه کاتێک باس له قيامه‌ت و گه‌وره‌يي ئه‌و رۆژه کراوه که ئاگادارکردنه‌وه و راکێشاني سه‌رنجي خه‌ڵک بۆ رووداوه مهزنهکاني ئه‌و رۆژه جێي مه‌به‌ست بووه، له‌و شێوهئاخاوتنه که‌ڵک وه‌رگيراوه. له ئايه‌ته پيرۆزهكاني سوره‌تي قه‌دريش ئه‌گه‌ر خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ خولقاوهو دوايين نێردراوي خۆي‌دا وه‌ها ده‌دوێ، به دواي ده‌ربڕيني مهزنايهتيي يهگجار زۆري ئه‌و شهوهيه. له ئايه‌تێکي ديکه‌دا، خوداوه‌ند ئه‌و شه‌وه‌ي له نزيک سي هه‌زار شه‌و که شه‌وي قه‌دري تێدا نييه، به باشتر زانيوه. به رووني ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌رزنرخاندنه سه‌يره، به شێوازێکي روونتر گه‌وره‌يي ئه‌و شههو بۆ ئێمه روون ده‌کاته‌وه. له ده‌سته‌ي دووهه‌م له ئايه‌ته‌کاني قورئاني که‌ريم، خوداوه‌ند باسي تايبه‌تمه‌ندييه‌کاني ديکه‌ي ئه‌و شه‌وه ده‌کا. بووني وه‌ها تايبه‌تمه‌ندييه‌ک ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که ئه‌و شه‌وه کاريگه‌ريي تايبه‌تي هه‌بێ له‌سه‌ر ته‌واوي شه‌وه‌کان به درێژايي ساڵ. بۆ وێنه ئه‌و شه‌وه شه‌وێکي موباره‌ک پێناسه کراوه. موباره‌ک به واتاي پڕ خێر و به‌ره‌که‌ته و ده‌کارهێناني ئه‌و وشه‌يه سه‌باره‌ت به شه‌وي قه‌در به‌و واتايايه که ئه‌و شه‌وه گه‌وره‌يه، خێر و بهرکهتێکي يهگجار زۆري تێدايه به راده‌يه‌ک که به گوێره‌ي ئايه‌ته‌کاني قورئاني که‌ريم، قورئان له‌وشه‌وه‌دا به خه‌ڵات هاتووه. هه‌روه‌ها به هۆي خێر و به‌ره‌که‌تي به‌رفروان له‌و شه‌وه‌دا ره‌حمه‌ت و مهغفيرهتي خوداوه‌ند به‌سه‌ر بهندهکانيدا نازڵ ده‌کرێ. له کاريگهرييهکاني ديکه‌ي ئه‌و شه‌وه ده‌کرێ ئاماژه بکه‌ين به دهرنهکراني عه‌زاب له‌و شه‌وه‌دا و له ئه‌ماندا بووني به‌نده‌کان له سزاداني ئيلاهيي. چونکو خوداوه‌ند به راشکاوي سه‌رتاسه‌ري ئه‌و شه‌وه‌ي له کاتي ده‌ستپێک تاکو به‌ره‌به‌يان به لێورێژ له سهلامهتيي دهزاانێ.
ئينشائه‌ڵڵا له‌و شه‌وه پيرۆزانهي وا به‌ناوي موبارهكي قه‌دره‌وه ڕازاونه‌ته‌وه ده‌رفه‌ت بقۆزينهوهو له خوداوهندي موته‌عال داواي به‌خشين و مهغفيرهت و رێنموني و به‌خته‌وه‌ري هه‌تاهه‌تايي بکه‌ين.
سایتی رادیو کوردی