ڕاستي ئه‌سماي حۆسنا چيه ؟
ئه‌سماي حۆسنا به ماناي ناوي جوانه و بێ گۆمان ناوه‌کاني خوا هه‌موو جوانن و به‌م شێوه هه‌موو ناوه‌کاني خوا ده‌گرێته‌وه هه‌ر به‌و شێوه که له هۆ هاتنه خواره‌وه‌ي ئايه‌تي 110 سووره‌ي ئه‌سرادا ( دوه‌م ئايه‌تي ئه‌م بابه‌ته‌مان ) هاتوه که ئه‌م ئايه‌ته کاتێک هاته خوار که کافره‌کان له پێغه‌مبه‌ريان بيست که ده‌يگۆت : يا اَللهُ يا رَحمانُ! ئه‌وانيش به تانه‌وه گۆتيان ئه‌و ئێمه به‌رگري ده‌کات له‌وه‌ي که دوو خوا بپه‌ره‌ستين به‌ڵام خۆي خواي تريشي هه‌يه ! ... له‌م کاته‌دا ئه‌م ئايه‌ته هاته خوارو ئه‌و گۆمانه‌ي جه‌ند خوايي ڕه‌ت کرده‌وه و فه‌رمووي ئه‌مانه ناوه جوانه‌کاني خوان و هه‌موويان ئاماژه به يه‌ک خوا ده‌که‌ن .
به‌م شێوه هه‌موو ئه‌و ناوه جۆراوجۆرانه بريتين له زاتي بێ کۆتايي خوا و به گۆته‌ي شاعێر :
عِباراتُنا شَتّي وَ حُسنُكَ واحِدٌ وَ كُلٌّ اِلي ذاكَ الجَمالِ يُشيرُ. " واته ده‌ربرينه‌کاني ئێمه جۆراوجۆرن به‌ڵام جواني تۆ يه‌کێکه ، و هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌ن به‌و جوانيه بێ وێنه‌ي تۆ "
له‌و ده‌ربڕينانه‌ي که له قۆرئاندا هاتوون ده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو ئه‌و ناوانه ناوي جوانن :
« وَ لِلَّهِ الْأَسْماءُ الْحُسْنى فَادْعُوهُ بِها » ( يه‌که‌م ئايه‌تي ئه‌م بابه‌ته‌مان ) .
به‌ڵگه‌ي ئه‌وه‌ش ڕوونه ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ناوه‌کاني خوا يان هه‌واڵ ئه‌ده‌ن له ته‌واوه‌تي زاتي ئه‌و وه‌کوو ( عالم و قادر ) يان هه‌واڵ ئه‌ده‌ن له نه‌بووني هه‌ر جۆره کۆرتێييک له زاتي ئه‌ودا وه‌کوو ( قدوس ) يان کار و فرمانه‌کاني ئه‌و پيشان ئه‌ده‌ن له باري جۆراوجۆردا وه‌کوو ( ڕه‌حمان ، ڕه‌حيم ، خالق ، مۆده‌بێر ، ڕازق ) .
ئه‌وه‌ي که له‌و ئايه‌تانه ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌يه که ئه‌م ناوانه تايبه‌ته‌ن به خواوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و ناوه جوانانه ئاماژه‌ن به ته‌واوه‌تي خواي مه‌زن ، که وابوو ئه‌و ته‌واوه‌تيه هه‌ر تايبه‌ت به‌وه و ته‌نيا ئه‌و " واجب الوجود "ه واته هه‌ر بووه و ده‌بێ ببێت جگه له‌و هه‌مووي " ممكن الوجود " ه واته پێويستي به‌و هه‌يه !
لێره‌دا ئه‌م پرسياره دێته پێش که له لێ گێڕانه‌وه‌کاندا – به‌و شێوه که له باسي داهاتودا ئاماژه‌ي پێ دکه‌ين - ناوه‌کاني خوا ئه‌ژمار کراوه ، ئه‌مه‌ش نيشان ئه‌دات که ئه‌سماي حۆسنا هه‌موو ناوه‌کاني خوا نين ، به‌ڵکوو ته‌نيا به به‌شێک له‌و ناوانه ئاماژه ده‌کات .
له وڵامي ئه‌و پرسياره‌دا ئه‌توانين بڵێين : ناو هێناني برێک له ناو و تايبه‌تمه‌نديه‌کان شايه‌ت به بۆنه‌ي گرنگيان بێت ، نه بۆ ئه‌ژماريان ، جگه له‌وه‌ش له بابه‌ته‌کاني داهاتوودا دێت که زۆرێک له ناوه جوانه‌کان شێوه‌ي شاخه‌ي سه‌ره‌کيان هه‌يه ، و ئه‌واني تر له‌ق و پۆپي ئه‌و شاخه سه‌ره‌کيانه‌ن ، بۆ نموونه « رازق » شاخه‌ێيکه له « رب » ( مالك و مدبر ) هه‌روه‌ها « محيي») و «مميت» به‌و شێوه .
زۆر دووره که ئاسماي حۆسنا مانێيکي تايبه‌تيان هه‌بێ له شه‌رعدا ( حقيقة شرعية ) به‌ڵکوو هه‌ر ئه‌و مانا ڕێزمانيه‌يان هه‌يه (ناوه جوانه‌کان) که هه‌موو نوه‌کاني خوا و تايبه‌تمه‌نديه‌کاني ئه‌و ده‌گرێته‌وه .
ئه‌وه‌ي که قۆرئان ئه‌ڵێي " خوا خاوه‌ني ناوي جوانه و به‌و ناوانه بانگي لێ بکه‌ن " له ڕاستيدا ئاماژه‌يه به واز هێنان له گۆڕاني ئه‌و ناوانه بۆ ناوي تر وه‌کوو ناوي بۆته‌کان ، يان ئاماژه به‌وه‌يه که له‌و ناوانه‌ي که ماناي ناته‌واويان هه‌يه که‌ڵک وه‌رنه‌گرين بۆ بانگ کردن له خوا ئه‌و ناوانه‌ي که تايبه‌ت به خه‌ڵکن ، يان ئاماژه به‌وه‌يه که زۆري ناو دژايه‌تي نيه له‌گه‌ڵ يه‌کتا بووني خوا ، چونکوو جۆري ناو له جۆري ڕوانيني ئێمه پێک دێن ، وه‌کوو « عالم » بۆ ئاماژه به ئاگاداري ئه‌و به سه‌ر هه‌موو شتێکدا و « قادر» بۆ ئاماژه به تواناي ئه‌و به سه‌ر هه‌موو کارێک‌دا .
به هه‌ر حاڵ هه‌موو نيشانه‌کان پێمان ئه‌ڵێن که ته‌واوي ناوه‌کاني خوا ناوي جوانن (ئه‌سماي حۆسنا) ، هه‌ر چه‌ند بڕێ له‌وانه زۆرتر جێگاي سه‌رنجن .
ئه‌ژماري ئه‌سماي حۆسنا و ڕاڤه‌ي ئه‌وان
له لێ گێڕانه‌وه‌کان له ئالي به‌يت ( ر.خ ) و ئه‌هي سۆننه هاتوون ، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌سماي حۆسنا 99 ناون . بۆ نموونمه له لێ گێڕانه‌وه‌ێيکي به ناوبانگ له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌خوێنينه‌وه که فه‌رمووي : اِنَّ لِّهِ تِسْعَهٌُ و تِسعينَ اسماُ ـ مِاهً الاّ واحداً ـ مَنْ اَحصاها دَخَلَ الجَنَّهَ، اِنَّه وَترٌ يُحِبُّ الوَتْرَ : واته : خوا 99 ناوي هه‌يه ، هه‌ر که‌س بيان خوێنێت ده‌چێته به‌هه‌شت ، خوا تاکه و تاکي پێ خۆشه "
له لێ گێڕانه‌وه‌ێيکي تردا هه‌ر ئه‌م مانايه ( به جياوازێيکي زۆر که‌مه‌وه له عه‌لي (ر.خ) له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هاتوه که ته‌وحيدي سدووق به‌م شێوه ڕاڤه ده‌خاته سه‌ري : وَهِيَ اللهُ الإله، الواحِدُ، الاَحَدُ، الصَّمَدُ، الأَوَّلُ، الآخِرُ، السَّميعُ، القَديرُ، القاهِرُ، العَلِيُّ، الاَعلي، اَلباقي، اَلبَديعُ، الباريءُ، اَلاَكرَمُ، الظّاهِرُ، اَلباطِنُ، اَلحَيُّ، اَلحَكيمُ، اَلعَليمُ، اَلحَليمُ، اَلحَفيظُ، اَلحَقُّ، اَلحَسيبُ، اَلحَميدُ، اَلحَفِيُّ، اَلرَّبُ، اَلرَّحمانُ، اَلرَّحيمُ، الذّارِيءُ، اَلرّزِاقُ، اَلرَقيبُ، اَلرَّئُوفُ، اَلرّائي، السَّلامُ، اَلمُۆمِنُ، اَلمُهيمِنُ، اَلعَزَيزُ، اَلجَبّارُ، اَلمُتَكَبِّرُ، اَلسَّيِدُ، اَلسُّبُّوحُ، الشَّهيدُ، الصّادِقُ، اَلصَانِعُ، اَلطّاهِرُ، اَلعَدلُ، اَلعَفُوُّ، اَلْغَفُورُ، اَلغَنِيُّ، الغِياثُ، اَلفاطِرُ، اَلفَردُ، اَلفَتّاحُ، اَلفالِقُ، اَلقَديمُ، اَلمَلِكُ، اَلقُدُّوسُ، اَلقَوِيُّ، اَلغَريبُ، اَلقَيُّومُ، اَلقابِضُ، اَلباسِطُ، قاضِيُ الحاجاتِ، اَلمَجيدُ، اَلمَولي، اَلمَنّانُ، اَلمُحيطُ، اَلمُبينُ، اَلمُقيتُ، اَلمُصَوِّرُ، اَلكَريمُ، اَلكبيرُ، اَلكافِيُ، كاشِفُ الضُّرِّ، اَلوِترُ، اَلنُّورُ، اَلوَهّابُ، اَلنّاصِرُ، الواسِعُ، اَلوَدُودُ، اَلهادِي، الوقي، الوكيل، اَلوارِثُ، اَلبَّرُّ، اَلباعِثُ، اَلتَّوابُ، اَلجَليلُ، اَلجَوادُ، اَلخَبيرُ، اَلخالِقُ، خَيرُ النّاصِرِينَ، اَلدّيانُ، اَلشَّكُورُ، اَلعَظيمُ، اَللًَّطيفُ، اَلشّافي.
سه‌رچاوه‌کان :
پيام قرآن،ب4ل41، - پۆخته‌ي په‌يامي قۆرئان .
سه‌رجاوه‌ي سه‌ره‌کي :
ماڵپه‌ڕي انديشه ي ق‌م، دووايين پيا ڕوانينه‌وه :19/5/91
نووسه‌ر : ناسر مه‌کارم شيرازي