مزگه‌وت ، بنچينه‌ي سه‌ره‌کي ژياني ئيسلامي
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا خامنه‌يي ڕێبه‌ري شۆڕشي ئيسلامي بڕێ جار راسپاردن و ئامۆژگاري کرده‌يي له بواري نوێژ ، قۆرئان و نه‌هجۆلبه‌لاغه‌دا له نێو وتارهکاني هه‌بوه .
***
گێاني مزگه‌وت ، له‌شي ژيان پڕ له شادي و خۆشي و هانده‌ري ده‌کات . له هه‌ر جيگاێيک سه‌ر وساماني ژيان هه‌يه ، مزگه‌وت ، ناوه‌ندي سه‌ره‌کي ئه‌و شوێنه‌يه . له شار و گۆند ، لۆه قۆتابخانه و زانکۆ ، له ناوه‌نده کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان له بازارهکاني کار و پيشه تا فرۆکه خانه‌کان و ڕيگا و بانه‌کان و نهقڵيات و پشووخانهکان و نه‌خۆشخانه‌کان و باخچه‌کان و سهيرانگاکان ، له هه‌موو ئه‌وق جێگايانهدا ده‌بێ مزگه‌وت ، بنچينه‌ي سه‌ره‌کي بێت .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵڵا خامنه‌يي ڕێبه‌ري شۆڕشي ئيسلامي بڕێ جار راسپاردن و ئامۆژگاري کرده‌يي له بواري نوێژ ، قۆرئان و نه‌هجۆلبه‌لاغه‌دا له نێو وتارهکاني هه‌بوه .
مزگه‌وت له هه‌موو شوێنێکدا ده‌بێ پاک و خاوێن و جوان و هێور که‌ره‌وه بێت . به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي ماناي و مه‌عنه‌وي مزگه‌وت که له سه‌ر شاني مامۆستاي مزگه‌وته ده‌بێ ژيرانه و به‌رپرسانه و حه‌تا ئهويندارانه بێت . حۆجره‌کان له‌م بواره‌دا مئهرکي ئاماده کردني مامۆستايان له سه‌ر شانيانه .
ئه‌گه‌ر مزگه‌وت ، جۆنيهتي شياوي خۆي به ده‌س بێنێت ، خه‌رج و کێشهێيکي زۆري مادي و مه‌عنه‌وي له سه‌ر شاني کۆمه‌ڵگه و خه‌ڵک و به‌رپرسان نامێنێت . 19/7/1390
ئێمه زۆر جار ، ڕامان سپاردوه به مامۆستاياني وتار خوێن ، له شاره‌کان ، و له شاري تاران که مزگه‌وت ده‌بێ ئاوه‌دان بێت ؛ ده‌بێ ده‌نگي بانگ له مزگه‌وته‌کان به‌رز ببێته‌وه . ده‌بێ هه‌موان نيشانه‌کاني سه‌رنج به نوێژ له شاره ئيسلاميه‌کان – به تايبه‌ت له شارێک وه‌کوو تاران و ساره گه‌وره‌کان – ببينن ، ده‌بێ هه‌موو هه‌ستي پێ بکه‌ين چ خه‌ڵکي خۆمان و چ ئه‌واني دێن بۆ شاره‌که‌مان .
نيشانه ئيسلاميه‌کان ده‌بێ ڕوون و ئاشکرا بن ؛ هه‌ر به‌و شێوه که ده‌بێ له مۆههندێسي ته‌لار سازيماندا ده‌بێ ديار بێت . سێهيۆنيستهکان له هه‌ر جێگاێيکي دنيا که بينايێکيان درۆست کردوه تێکۆشاون ئه‌و نيشانه نهحسهي ئه‌ستێره‌ي داود نيشان بده‌ن . فه‌رماني سياسي ئه‌وان به‌و شێوه‌يه . ئێمه‌ي مۆسڵمان ده‌بێ نيشانه ئيسلاميه‌کان و مۆههندێسي ئيسلامي له هه‌موو کارهکانمانا به تايبه‌ت له ته‌لار سازي و مۆههندێسيمانا ده‌ربخه‌ين . 29/8/1387
مامۆستاي ئاييني پارێزگار ، ژير ، کارناس و دڵسۆز له مزگه‌وتدا ، وه‌کوو پزێشک و پرستاره له نه‌خۆشخانه‌دا ، گێان و هۆي ژياني مزگه‌وته . پێش نوێژان ده‌بێ خۆيان ئاماده بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردني نه‌خۆشي مه‌عنه‌وي و به ئه‌رکي حهتمي خۆيان بزانن و ناوه‌نده‌کاني به‌رپرسايه‌تي به کار و باري مزگه‌وته‌کان و حۆجرهکانيش له هه‌موو جێگاێيک يارمه‌تيان بده‌ن .
مزگه‌وته‌کان ده‌بێ قۆتابخانه‌ي تهفسير و حه‌ديس و مينبهري زانسته ئايينيه‌کان و کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان و ڕامياريهکان و جێگاي ئامۆژگاري و په‌روه‌رده کردني ئاکار بن . زهمزهمهي ئه‌ويني به‌رپرسان و به‌ڕێوه به‌ران و ئهميناني مزگه‌وت ، ده‌بێ له دڵي پاک و خاوێني لاوان‌دا کاريگه‌ر بێت و بيان کێشي به‌ره‌و مزگه‌وت . هه‌نته‌شي لاوان و هاني بهسيجي ده‌بێ مزگه‌وته‌کان پڕ له شه‌وق و شادي و هۆمێد و توانا بکات . له نێوان مزگه‌وت و ناوه‌نده فێرکاريهکان له هه‌ر شارێک هاوکاري و پێوه‌ندي شياو هه‌بێت . چه‌نده خۆشه قۆتابياني نۆخبه و ديار و سه‌رکه‌وتوو له هه‌ر مهحهلهێيکدا ، له مزگه‌وتدا و له به‌ر چاوي خه‌ڵکي و له لايه‌ن پێش نوێژي ئه‌و مزگه‌وته‌وه ، هان بدرێن و ڕێزيان لێ بگێرێت . مزگه‌وت ده‌بێ پێوه‌ندي خۆي له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوانهي که ژياني هاوسه‌ري پێک دێنن ، ئه‌و که‌سانه‌ي که سه‌رکه‌وتنێکي زانستي و کۆمه‌ڵايه‌تي و هۆنه‌ري و وه‌رزشي به ده‌س دێنن ، ئه‌و که‌سانه‌ي که خه‌ريکي يارمهتيداني خه‌ڵکن ، ئه‌و که‌سانه‌ي که خه‌مبارن و که‌سيان له ده‌س داوه و حه‌تا ئه‌و که‌سانه‌ي که منداڵيان به دنيا هاتوه ، پته‌و بکات . مزگه‌وت له هه‌ر گۆند و مهحهلهێيک ده‌بێ جێگاي هێمني خه‌ڵک و هۆي خێر و به‌ره‌که‌ت ، و باشتر نه‌بێته هۆي ئازاري هاوساکاني ، . به‌ڵاو کردنه‌وه‌ي ده‌نگي ناخۆش و به ئازار به تايبه‌ت له کاتي پشوودان‌و شه‌ودا کارێکي ناشارهعيه و درۆست نيه . ته‌نيا ده‌نگێ که ده‌بێ له بڵهنگۆي مزگه‌وته‌کان به‌رز ببێته‌وه ده‌بێ ده‌نگي بانگ بێت به ده‌نگێکي خۆش و دڵنه‌واز . 20/7/1389