خاتووني خاوه‌ن زانست و فه‌زيله‌ت
ئه‌مڕۆ ڕێز ده‌گرين له ساڵوه‌گه‌ڕي له‌دايک بووني خاتوونێکي به‌ڕێز له ماڵباتي پێغه‌مبه‌ري خۆشه‌ويستي ئيسلام. له يه‌که‌م ڕۆژي مانگي زيقعه‌ده‌دا له ساڵي 173ي کۆچيدا، خواي مه‌زن کچێکي به ئيمام موساي کازم(ع) به‌خشي که ناويان نا "فاتمه". ئه‌م خاتوونه نازناوي زۆري په‌يدا کرد که به‌ناوبانگترينيان "مه‌عسوومه"يه. حه‌زره‌تي مه‌عسوومه خوشکي ئيمام ڕه‌زا(ع)ه و ئه‌مڕۆ باره‌گا پيرۆزه‌که‌ي له شاري قوم‌دا مه‌کۆي هۆگران و ئه‌ڤينداراني بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ره. له ساڵڕۆژي له‌دايک بووني ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه‌دا ، سڵاو ده‌نێرين بۆ محه‌ممه‌د و ئالي محه‌ممه‌د و ساڵڕۆژي له‌دايک بوونيدا له هه‌موو لايه‌ک پيرۆزبايي ده‌که‌ين.
******
ئه‌و ڕۆژه شاري قوم تژي بوو له سۆز و خرۆشێکي تايبه‌ت. ئه‌و هه‌واڵه به خه‌ڵک گه‌يشتبوو که کاروانێک خه‌ريکه دێته ناو شاره‌وه که خاتوونێک له بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام(د.خ)ي له‌گه‌ڵدايه.
ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه، کچي ئيمام مو‌سا کازم(ع) و خوشکي ئيمام ڕه‌زا(ع) بوو. حه‌زره‌تي مه‌عسوومه (س) ساڵي 201ي کۆچيدا، شاري مه‌دينه‌ي به‌ره‌و مه‌رو بۆ ديداري براکه‌ي ئيمام ڕه‌زا(ع) به‌جێهێشت. حه‌زره‌تي مه‌عسوومه پاش سه‌فه‌رێکي دژوار و پڕ هه‌وراز و نشيو، له ڕێگادا نه‌خۆش که‌وت. تا ڕاده‌يه‌ک که درێژه‌دان به‌و ڕێگايه بۆي گونجا نه‌بوو.
به‌ناچار به‌ره‌و قوم ڕۆيشت. خه‌ڵکي قوم به بيستني هه‌واڵي گه‌يشتني ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه به شاره‌که‌يان شادي دايگرتن، چوونکه هۆگر و ئه‌ڤينداري بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ر بوون و هاتني نه‌وه‌ي ڕه‌سوڵي خوايان به مايه‌ي خێر و به‌ره‌که‌ت ده‌زاني. خه‌ڵک به پير و لاوه‌وه و له هه‌موو چين و توێژێکدا خۆيان بۆ پێشوازي له حه‌زره‌تي مه‌عسوومه(س) ئاماده کرد.
ده‌گێڕنه‌وه که يه‌کێک له گه‌وره‌کاني شار به ناوي "مو‌سا کوڕي خه‌زره‌ج" شه‌وانه ڕۆيشت به‌ره‌و پيري ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه و هه‌وساري وشتره‌که‌ي گرت و حه‌زره‌تي مه‌عسوومه(س)ي بانگ کرد بۆ ماڵي خۆي. ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه پاش حه‌ڤده ڕۆژ مانه‌وه له قوم، به هۆي تووندبووني نه‌خۆشييه‌که‌ي کۆچي دوايي کرد. به‌ڵام هه‌ر له‌م ماوه کورته‌دا، شاري قوم که‌ش و هه‌وايه‌کي تايبه‌تي به خۆوه گرت و هاتني حه‌زره‌تي مه‌عسوومه بۆ قوم، بوو به خاڵه وه‌رچه‌رخانێک له مێژووي ئه‌م شاره‌دا. خه‌ڵک له دوور و نزيکه‌و ده‌هاتن بۆ ئه‌وي چاويان به‌و بکه‌وێ. ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه ، ئه‌وه‌نده‌ي که تواني ئه‌و خه‌ڵکه‌ي له خه‌زنه‌ي زانست و فه‌زيله‌تي خۆي به‌هره‌مه‌ند کرد.
******
حه‌زره‌تي مه‌عسوومه(س) له ماڵباتێکدا له دايک بوو که کانگه‌ي زانست و فه‌زيله‌ت و ئه‌خلاق بوو . ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه له سه‌رده‌مي ژياني باوکي ئيمام موساي کازم(ع)دا، له لاي باوکي فێري زۆر زانستي ئيسلامي و فه‌زيله‌ت بوو و له باخي زانست و زۆر به‌ري چني. خۆشه‌ويستيي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه به‌رامبه‌ر به ئيمام ڕه‌زا زۆر بوو و زۆريش خۆي له‌و به نێزيک ده‌زاني. ئه‌و بۆ ناساندني خۆي ده‌يفه‌رموو: من مه‌عسوومه خوشکي ڕه‌زا(ع)م. ئيمام ڕه‌زايش به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ست و سۆزێکي تايبه‌تي هه‌بوو تا ڕاده‌يه‌ک که جيابونه‌وه له خوشکي بۆي گه‌لێک دژوار بوو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که پاش به‌جێ هێشتني مه‌دينه و له سه‌رزه‌ويني مه‌رودا ، نامه‌يه‌کي نارد بۆ که‌سێکي ئه‌مين و جێمتمانه له مه‌دينه و داواي لێکرد که خێرا حه‌زره‌تي مه‌عسوومه بگه‌يه‌نێته مه‌رو. حه‌زره‌تي مه‌عسوومه (س)ش که نامه‌که‌ي گه‌يشته ده‌ست، خۆي ئاماده‌ي سه‌فه‌ر کرد و به‌ره‌و مه‌رو به‌ڕێ که‌وت. هه‌رچه‌ن قه‌ده‌ر و چاره‌نووسيش وابوو که چاوي به براکه‌ي نه‌که‌وێ.
******
حه‌زره‌تي مه‌عسوومه(س) له باري زانستي و ئه‌خلاقي و گرشه و ورشه‌ي ده‌روونييه‌وه ، خاوه‌ن پله و پێگه‌يه‌کي تايبه‌ت بوو. ئه‌م ڕاستييه له‌و تايبه‌تمه‌ندييانه‌ي که له کتێب و نووسراوه مێژووييه‌کاني ئيسلام دا هاتووه، به جواني به‌دي ده‌کرێت. حه‌زره‌تي مه‌عسوومه(س) يه‌کێک له ڕيوايه‌تکه‌راني حه‌ديسه له نێو بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ردا. ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه له باو و باپيراني ، چه‌ندين حه‌ديسي ڕيوايه‌ت کردووه که جێي متمانه‌ي مامۆستاياني گه‌وره‌ي ئيسلامه. هه‌ر له منداڵييه‌وه فه‌زيله‌تي زانستي و مه‌عنه‌و‌يي به حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌وه ديار بوو. ده‌گێڕنه‌وه که ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه ته‌نانه‌ت له منداڵيشدا وه‌ڵامي زۆر پرسياري زانستي و شه‌رعي ده‌دايه‌وه. باپيري به‌ڕێزي ، ئيمام سادق(ع) له کاتي له‌دايک بوونيدا ، فه‌رمووي: حه‌ره‌مي ئه‌و له شاري قوم‌دا ، حه‌ره‌مێکه بۆ ماڵباتي ڕيساله‌ت. له زياره‌تنامه‌ي ئيمام سادق (ع)دا ئاماژه کراوه به به‌شێک له پێگه‌ي به‌رزي ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه. هه‌روه‌ها به گێڕانه‌وه له گه‌وره‌کاني ئايين، هه‌ندێ نازناو بۆ ئه‌و باس کراوه که نيشانده‌ري پێگه‌ي به‌رزي زانستي و ئه‌خلاقي و مه‌عنه‌وي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌يه. نازناوگه‌لێکي وه‌ک "سديقه" که به‌ماناي خاتووني زۆر ڕاستبێژه، يان "موحه‌ديسه" که به ماناي ڕيوايه‌تکه‌ري حه‌ديسه.
به پێي هه‌ندێ به‌ڵگه‌ي مێژوويي، حه‌زره‌ي مه‌عسومه به که‌ريمه‌ي ئه‌هلي به‌يتيش به ناوبانگه. که‌ريمه به ماناي خاتووني ده‌سبڵاو و به‌خشنده‌يه. حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ، ژياني به‌خته‌وه‌رانه‌ي له جێبه‌جێ کردني ئامۆژگارييه‌کاني قورئان و ئيسلام‌دا ده‌بيني و هه‌موو کات و ساته‌کاني ژياني به يادي خودا تێپه‌ڕ ده‌کرد. ئيمام ڕه‌زا(ع) بۆ باس کردني پێگه‌ي خواناسي و پاکي ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه، ناوي "مه‌عسوومه"ي له‌سه‌ر نا، واته خاتوونێک که له گوناه پاکه.
******
ئێستاش پاش تێپه‌ڕ بووني چه‌ندين سه‌ده، گڵکۆ و باره‌گاي پيرۆزي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه(س) له شاري قوم، زياره‌تگه‌ي هه‌زاران مرۆڤي ئه‌ڤينداره که له هه‌ر لايه‌که‌وه به‌ره‌و ئه‌م شوێنه پيرۆزه ده‌ڕۆن. بووني حه‌زره‌تي مه‌عسوومه(س) له قوم‌دا، بۆته هۆي پێکهاتن و په‌ره‌پێدراني نێوه‌نديكي ديني گه‌وره له‌م شاره‌دا. ئێستاکه زانايان و هۆگراني زانست له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کاني جيهانه‌وه بۆ ئاشنابوون به زانسته ئيسلامييه‌کان دێنه ئه‌م ناوه‌نده گه‌وره دينييه‌وه. نێوه‌نديي دينيي قوم، وه‌کو مه‌ته‌رێزێکي پاوه‌جێيه که له بنه‌ما و فێرکارييه ئيسلاميه‌کان به‌رگري ده‌کات و به درێژايي مێژوو، زۆر زاناي بليمه‌ت و لێهاتووي پێ گه‌ياندووه. له‌م ناوه‌نده‌وه گه‌وره‌پياوانێکي زۆر له بواري زانست و مه‌عريفه‌تدا دره‌وشاونه‌ته‌وه که که نموونه‌ي به‌رچاويان ئيمام خومه‌يني(ره)ه. که‌سايه‌تييه‌ک که سه‌رچاوه‌ي گۆڕانکاريگه‌لێکي گرينگ بوو له سه‌رده‌مي هاوچه‌رخدا. ئێستاکه، نێوه‌دنيي ديني قوم وه‌کوو چرايه‌ک ده‌دره‌وشێته‌وه و له جيهاني ئاڵۆز و نوقمي تاريکي و چه‌رمه‌سه‌ريدا، به سه‌رنج داني ڕێنوينييه‌کاني قورئان و پێغه‌مبه‌ر و بنه‌ماڵه‌ي پاکي، ڕێگه‌ي ڕاست ده‌خاته به‌رده‌م مرۆڤي ئه‌مڕۆ.
سەرچاوه: ماڵپەڕي راديو کوردي