ڕووخۆشي هاوسه‌ر
له ناو کۆمه‌ڵگاي ئێمه‌دا پياو ده‌ورێکي سه‌ره‌کي هه‌يه له پاراستن و په‌روه‌رده‌کردني بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها دابين‌کردني بوار و ئيمکاني به‌خته‌وه‌ري و کامراني بنه‌ماڵه‌که‌ي‌دا. هه‌ر بۆيه ئه‌گه‌ر پياو نه‌توانێ له‌م بواره‌دا به چاکي و به هيز و وزه‌يه‌کي زۆره‌وه هه‌نگاو بنێت، ئه‌وا بنه‌ماڵه‌که‌ي تووشي کێشه و گرفتي زۆر ده‌بن و ژن و منداڵ و هئه‌نداماني بنه‌ماڵه ساقام و هێمنايه‌تي و ئۆقره‌يان نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پياو به شێوه‌يه‌کي ڕاست و دروست هه‌نگاو بنێت و به ڕووخۆسي و ميهره‌باني و ئيمان‌داري ئه‌رکه‌که‌ي خۆي به جێ بێنێ، ئه‌وا بواري هه‌ڵدان و پێشکه‌وتني بنه‌ماڵه‌که‌ي و شادي وبخته‌وه‌رئي ئه‌وان به دي دێنێ.
به داخه‌وه هه‌ندێ له پياوان له ناو بنه‌ماڵه‌يان‌دا به توندي و تووڕه‌يي هه‌ڵس‌وکه‌وت ده‌که‌ن و له گه‌ڵ ئه‌نداماني بنه‌ماڵه‌که‌يان‌دا پێوه‌ندي گه‌رم و پته‌ويان نييه. هه‌ندێ له‌م پياوانه ماندووبوون و کار و گرفتاري ده‌ره‌وه‌ي ماڵ ده‌که‌نه بيانووي تووڕه‌يي‌يان و هه‌ندێکي‌تريان پێيان وايه ماڵ ته‌نيا وته‌نيا شوێني حه‌سانه‌وه‌ي ئه‌وانه و بڕيار نييه له ناو ماڵ‌دا له گه‌ڵ که‌س‌دا قسه بکه‌ن .
به‌ڵام ڕاستي‌يه‌که‌ي ئه‌وه‌يه که ئه‌م بيانووانه به هيچ شێوه‌يه‌ک ناتوانن ڕێگا له به‌رده‌م ئه‌وه‌دا بکه‌نه‌وه، پياو به توندوتيژي له گه‌ڵ هاوسه‌ر و بنه‌ماڵه‌دا ڕه‌فتار بکات.
پياو ئه‌بێ بزانێ به‌ر له هه‌ر شتێک ئه‌رکي گران و هه‌ستياري هاوسه‌ري له سه‌ر شانه و پێويسته هه‌وڵ بدات سه‌ره‌ڕاي هه‌موو ماندووبوون و کێشه‌يه‌ک، هاوڕێ و هاوسه‌رێکي باش بێت بۆ ئه‌و ئافره‌ته و له گه‌ڵ ئه‌ودا په‌يماني هاوسه‌ري به‌ستووه. پاشان ئه‌بێ بزانێ په‌روه‌رده‌کردن و چاک ڕاهێناني منداڵان پێوه‌ندي ڕاسته‌وخۆي به هه‌ڵس‌وکه‌وتي ئه‌وه‌وه هه‌يه، ئه‌گه‌ر بيه‌وێ وه‌کوو باوکێکي دڵسۆز و ئيمان‌دار و به‌رپرسيار، نزيکي ئه‌رکه‌که‌ي بێته‌وه، ئه‌وا به‌نده‌ي باش بۆ خواي ميهره‌بان و ئه‌ندامي چالاک بۆ کۆمه‌ڵهاکه‌ي په‌روه‌رده ده‌کات.
به‌ڵام ڕاستي‌يه‌که‌ي ئه‌وه‌يه که ئه‌م بيانووانه به هيچ شێوه‌يه‌ک ناتوانن ڕێگا له به‌رده‌م ئه‌وه‌دا بکه‌نه‌وه، پياو به توندوتيژي له گه‌ڵ هاوسه‌ر و بنه‌ماڵه‌دا ڕه‌فتار بکات.
له کۆتايي باسه‌که‌مان‌دا بۆ ئه‌وه‌ي له ڕوانين و بۆچووني پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام و گه‌وره پياواني ئاييني‌مان سه‌باره‌ت به‌م باسه ئاگادار ببين، چه‌ند حه‌ديسێک دێنينه‌وه:
پێغه‌مبه‌ري خۆشه‌ويستي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بيت، فه‌رمووي:کامڵ‌ترين و ئيمان‌دارترين پياو، ڕووخۆش‌ترين و به ئه‌خلاق‌ترينه. باش‌ترين که‌سي ئێوه ئه‌و که‌سه‌يه که له ده‌رحه‌ق بنه‌ماڵه‌که‌ي‌دا ڕه‌حم و ئيحساني هه‌يه.
هه‌ر ئه‌و ڕێزداره له شوێنێکي‌تريش‌دا ده‌فه‌رمێ: هيچ کرده‌وه‌يه‌ک له ئه‌خلاقي باس و ڕووخۆش‌بوون به‌ها و بايه‌خي زياتر نييه.
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تي ئيمام سادق دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بيت، فه‌رمووي: چاکه و ڕووخۆشي ماڵه‌کان ئاوه‌دان و ته‌مه‌نه‌کان، درێژتر ده‌کاته‌وه.
ماڵپەڕي ئاييني ڕووناک