خه‌و ، خۆراک و ته‌ندرۆستي پێشه‌واي هه‌شته‌م
ئيمام ڕه‌زا ( ع)
دۆست و دۆژمن ، دور و نزيک ، هه‌موان ددان ده‌نێن به گه‌وره‌يي و که‌سايه‌تي مه‌زن و ڕێزي ئيمام ڕه‌زا ( ع) ؛ ئێمه‌ش لێره‌دا ئاماژه ده‌که‌ين به چه‌ند نموونه له حاڵ و دۆخي تايبه‌تي ئه‌و . بۆ نموونه ئه‌و هيچ کات لاي مێوان پاي ڕانه‌ده‌کێشا و هيچ کات لاي خه‌ڵک پاڵي نه‌ده‌داوه ... هيچ کات نهم ديوه که تفي فڕه بدات ، هيچ کات نهم ديوه که به ده‌نگي به‌رز بکه‌نێت ؛ به‌ڵکوو پێکه‌نيني بزه بوو . کاتي ته‌نيايي و دانيشتن له سه‌ر سفره ، هه‌موو خزمه‌تکاران و نۆکه‌ران ، حه‌تا درگاباني ئيستهبڵهکهشي له سه‌ر سفرهکهي داده‌نا . " (1 )
خه‌و و پشوودان
دۆستاني خوا خه‌و و پشوودانيشيان ، بۆ ئه‌وه بووه که گه‌شه په‌يدا بکه‌ن بۆ خوا په‌ره‌ستي و تێکۆشان ، نه‌بۆ ڕابواردن و خۆ قه‌ڵه‌و کردن .
ئه‌و حه‌زره‌ته شه‌وانه که‌م ده‌خه‌وت ، زۆرتري کات بێ‌دار بوو ، زۆر شه‌وه‌کان تا مه‌لا بانگدان بێ‌دار بوو . شه‌وانه له جێگا خهوهکهيدا ، به زۆري قۆرئاني ده‌خوێند ، کاتێک ده‌گه‌يشت به ئايه‌تێ که باسي به‌هه‌شت بوايه له خواي گه‌وره داواي به‌هه‌شتي ده‌کرد ، ئه‌و کاته‌ش که ده‌گه‌يشت به ئايه‌ته‌کاني هه‌ڕه‌شه‌ي خوا په‌ناي ده‌برده خوا . ( 2)
ڕاجاي کۆڕي زه‌حاک ده‌گێڕێته‌وه که له سێ کۆتي کۆتايي شه‌و هه‌ڵده‌ستا و خه‌ريکي زيکر و يادي خوا ده‌بوو ( ته‌سبێح ، حه‌مد ، ته‌کبير ، تههليله و ئيستێغفار )
دهيفهرموو ئێمه بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ر (د . خ ) ، له کاتي خه‌ودا ده کرده‌وه و ڕه‌فتارمان هه‌يه : به ده‌سنوێژ دهخهوين ، ده‌ستي ڕاستمان ده‌خه‌ينه ژێر چناکه و ده‌موو چاومان ، 33 جار سبحان الله ، 33 جار الحمد الله ، 34 جار الله اکبر ئه‌ڵێين ، ڕوو به قيبله دهخهوين ، سووره‌ي فاتێحه و ئايهتۆلکۆرسي ده‌خوێنين ، ئايه‌تي ( شهد الله انّه لا اله الاّ هو...) و هه‌روه‌ها سووره‌ي ته‌وحيد يان قه‌در ده‌خوێنين . (3 )
مۆعهممهري کۆڕي خهڵڵاد ده‌ڵێت : ئيمام ڕه‌زا ( ع) ئيشي پێم بوو . کاتێک گهيشتمه خزمه‌تي ، فه‌رمووي : ئێستا بڕۆ سبه‌ينێ بگه‌ڕه‌وه بۆ لام ، ئه‌ويش له کاتي خۆرهه‌ڵاتندا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که من له دواي نوێژه به‌ياني پشوو ئه‌ده‌م . ( 4 )
ئه‌مه نيشان ئه‌دات که ئه‌و پيشهوايه ، جگه له شه‌و نوێژ ، له نێوان دووههڵاتيشدا دواي نوێژي به‌ياني خه‌ريکي زيکر و نزا بووه تا کاتي خۆر هه‌ڵاتن و دواي که‌مێ پشوودان ، هه‌ستاوه بۆ ئيش و فرمانه ئاساييهکاني .
ڕه‌وشتي که‌م خه‌وتن له شه‌ودا و خه‌ريک بوون به خواپه‌ره‌ستي و نزا و پاڕانه‌وه ، له ژياني حه‌زره‌تي پێغه‌مبه‌ر (د . خ ) ، و حه‌زره‌تي عهليشدا (د . خ ) بووه و له‌وانيشه‌وه گه‌يشتوه به جيني پاکيان .
خواردن و جل و به‌رگ
نێعمه‌ت ناسي و سپاس له لاێيکهوه ، و خۆ به که‌م زانين له لاێيکي ديکه‌وه ، و هه‌روه‌ها ڕێز دانان بۆ به‌نده‌کاني خوا سه‌باره‌ت به خواردن و خواردنه‌وه و شێوازي سفره به ناوبانگ بووه . هار کات له سه‌ر سفره داده‌نيشت ، هه‌موو نۆکه‌ران و خزمه‌تکاران و درگابانانيشي له سه‌ر سفره داده‌نا و له گه‌ڵ ئه‌وان ناني ده‌خوارد . (5 )
ئيمام ڕه‌زا ( ع)
کاتێک خواردنيان ده‌هێنا بۆ ئه‌و حه‌زره‌ته ، داواي سينێيکي ده‌کرد و دهينا ته‌نيشتي سفره‌که . ئه‌و کاته باش‌ترين خواردنه‌کاني سه‌ر سفرهکهي ده‌نا نێو ئه‌و سينيه و فه‌رماني ده‌دا که بيبه‌ن بۆ هه‌ژار و که‌م ده‌ستان . ( 6 )
ياسر نۆکهري ئه‌و ده‌ڵێت : کاتێک ئێمه خه‌ريکي خواردن ده‌بووين ، ئه‌و حه‌زره‌ته بانگي لێنهدهکردين و هيچ ئيش و فرمانێکي پێ نهدهداين تاکوو خواردنمان ته‌واو ده‌بوو ، يان کاتێک ده‌هات خه‌ريکي خواردن بووين ، دهيفهرموو : دانيشن خواردنه‌که‌تان بخۆن و ته‌واوي بکه‌ن . (7 )
به‌بێ شێو ، شه‌وي نه‌ده‌کرده‌وه هه‌رچه‌ند شتێکي ئاساييش بوايه ، دهيفهرموو : ئه‌مه بۆ هێزي له‌ش سوودمه‌نده . ( 8 )
زۆر ئيشتێهاي له‌سه‌ر خواردني خۆرما بوو و دهيخوارد و دهيفهرموو : باوا گه‌وره‌م حه‌زره‌تي پێغه‌مبه‌ر (د . خ ) ، و هه‌موو پێشينيانم خۆشيان هاتوه له خۆرما . شوێن کهوتوانيشمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که له سه‌ر شێوازي ئێمه‌ن ، خۆرمايان خۆش ده‌وێت . (9 )
کاتێک له ئاوي زهمزهمي ده‌خوارده‌وه ، دهيفهرموو : بسم الله والحمدلله والشکر لله .
ئيمام ڕه‌زا ( ع) هه‌موو کات جل و بهرگي له ته‌نيشتي ڕاسته‌وه ده‌کرده به‌ر و ئه‌و کاره‌ي هۆي زياد بووني نێعمه‌ت و ته‌ندرۆستي ده‌زاني . ( 10 )
جلي ئه‌و حه‌زره‌ته زۆرتر ، زبر و گهرووز بوو ، به‌ڵام کاتێک ده‌يويست بچێت بۆ لاي خه‌ڵک ، خۆي جوان ده‌کرد . (11 )
نيگاري نگيني ئه‌و حه‌زره‌ته بريتي بوو له : « ماشاءالله، ولا قوّه الاّ بالله » ( 12 )
پاک و خاوێني و ته‌ندرۆستي
به پێي گێڕانه‌وه‌ي مۆعهممهري کۆڕي خهڵڵاد ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا که حه‌زره‌ت له خۆراسان بوو ، له دواي نوێژي به‌ياني له جێگ نوێژهکهيدا داده‌نيشت و خه‌ريکي زيکري خوا ده‌بوو تاکوو خۆر هه‌ڵده‌هات . ئه‌و کاته چه‌ند سيواکيان بۆ ده‌هێنا که به هه‌موويان دداني سيواک ده‌دا ، دواي ئه‌وه‌ش قنگهريان بۆ ده‌هێنا دهجاوي ، و قۆرئاني ده‌خوێند . ( 13 )
له‌م بواره‌دا زۆر ڕێک و پێک بوو . جێگا سيواکێکي بوو که 5 سيواکي تێدا بو که له سه‌ر هه‌ر کاميان ناوي نوێژێکي نووسيبوو و له کاتي هه‌ر نوێژێکدا له سيواکي ئه‌و نوێژه که‌ڵکي وه‌رده‌گرت . ( 14 )
کاتێک له سێ يه‌کي نوێژي شه‌و هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ ، دواي زيکر و ته‌سبێح و سپاسي خوا و داواي لێ بۆردن ، سيواکي ده‌دا . له به‌ر ئه‌وه که يه‌کێک له سۆنهتتهکاني به‌ر له نوێژ ، سيواک دان له کاتي پارشێوه . (15 )
ئه‌و حه‌زره‌ته شوێنکه‌وتواني خۆي بانگهشاه ده‌کرد بۆ به جێ هێناني ئاداب و ڕه‌وشتي ڕۆژي هه‌يني ، وه‌کوو شۆردني سه‌ر و ده‌موو چاو به خه‌تمي ، ناخوون گرتن ، کۆڕت کردنه‌وه‌ي سمێڵ ، به کار هێناني عه‌تر . (16)
جه‌واد مۆحهدێسي
پێک هێنان : گرووپي بير و ئاييني تێبيان
1.عيون اخبار الرضا (د . خ ) ، ب 2 ، ل 184 ، لێ گێرانهوهي 7 و ر.ک : ههڵبژاردهي ميزان الحکمه ، محه‌مه‌دي ري شههري، سه‌يد حه‌ميد حسه‌يني، قۆم ، دارالحديث ، 1380، چاپي دوه م، ل 5 ، لێ گێرانهوهي 53 .
2. عيون اخبار الرضا، ب 2، ل 181.
3. بحارالانوار، ب 3 ، ل 210 .
4. عيون اخبار الرضا ، ب 1 ، ل 67 .
5. مناقب ، ب 4، ل 361.
6. محاسن برقي ، ل 392 .
7. فروع کافي ، ب 6 ، ل 2898؛ بحارالانوار، ب 49، ل 102 .
8. مسند الرضا ، ب 2، ل 322.
9. بحارالانوار ، ب 49، ل 103 .
10. مکارم الاخلاق ، ل 116؛ مسند الرضا ، ب 2 ، ل 35 .
11. عيون اخبارالرضا ، ب 2، ل 1 8 .
12. مسند الرضا ، ب 2، ل 363 .
13. وسائل الشيعه ، ب 1، ل 360 .
14. بحارالانوار ، ب 3، ل 137.
15. سنن النبي ، ل 223 .
16. مستدرک الوسائل ، ب 1 ، ل 414.