سێ کرداري به‌رز و به‌نرخ
حه‌زره‌تي ئيمام‌ڕه‌زا دروودي خواي لێ بێت له حه‌ديسێک‌دا فه‌رموويه‌تي: ئيمان‌دار نييه هيچ که‌سێک، جگه له‌و که‌سه وا ئه‌م سێ تايبه‌تمه‌ندي‌يه‌ي هه‌يه: يه‌که‌م، ڕه‌فتار و خووي ئه‌و که‌سه ده‌بێ خه‌سڵه‌ت و تايبه‌تمه‌ندي خودايي پێوه بێت. دووهه‌م، ئه‌و که‌سه ده‌بێ ڕه‌وشتي پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام تيايدا ببينرێت.سێهه‌م، پێويسته تايبه‌تمه‌ندي و ڕه‌وشتي به‌رزي جێگراني خودا و گه‌وره پياواني ئاييني پيوه ديار بێت.
دياره بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌م ڕه‌وشته به‌رز و پيرۆزانه له مرۆڤي ئيمان‌دار دا به دي بێت، پێويسته زۆر شت له به‌رچاو بگرێت. بۆ وێنه ده‌بێ سيفه‌ت و تايبه‌تمه‌ندي ڕازداري و عه‌يب داپۆشێنه‌ري خوا فير ببێت، پێويسته ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ خه‌ڵک و ژياني دۆستانه و برايانه له گه‌ڵ خه‌ڵک‌دا له پێغه‌مبه‌ر فێر ببێت و هه‌روه‌ها پێويسته تايبه‌تمه‌ندي و ئه‌خلاقي گه‌وره‌ي سه‌بووري و سه‌برکردن له جێگراني خودا و پياوه ئاييني‌يه‌کان فێر ببێت.
حه‌زره‌تي ئيمام سادق دروودي خواي لێ بێت له حه‌ديسێک‌دا فه‌رموويه‌تي: ڕاز و نهێني وه‌کوو خوێني جه‌سته‌ي خۆته ، که وايه مه‌هێڵه ئه‌و خوێنه بکه‌وێته ده‌ماري که‌ساني‌تره‌وه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌م هه‌وڵانه بدات و ئه‌م سێ لايه‌نه به‌رز و پيرۆزه له خۆي‌دا ئاشکرا بکات، ئه‌وا ده‌بێته خاوه‌ن ئيمانێکي بێ وێنه هو له درگانه‌ي خوادا ڕووگه‌ش و ڕووسپي ده‌بێت.
دياره ڕه‌نگدانه‌وه‌ي ئه‌م سێ ئه‌خلاقه به‌رزه به‌ره‌که‌ت و گه‌وره‌يي و ڕه‌ونه‌ق به ژياني ئێمه ده‌به‌خشێت، بۆ وێنه ڕازداري ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي ئێمه ببينه خاوه‌ن متمانه‌يه‌کي کۆمه‌ڵايه‌تي و خه‌ڵک بڕوا و متمانه‌مان پێ بکات بۆ ئه‌وه‌ي ده‌رد و گرفت و کێشه‌ي خۆيان بێننه لامان و بزانن که له هيچ هه‌ل‌ومه‌رجێک‌دا ڕاز و نهێني ئه‌وان له لاي که‌س ئاشکرا ناکه‌ين.
حه‌زره‌تي ئيمام سادق دروودي خواي لێ بێت له حه‌ديسێک‌دا فه‌رموويه‌تي: ڕاز و نهێني وه‌کوو خوێني جه‌سته‌ي خۆته ، که وايه مه‌هێڵه ئه‌و خوێنه بکه‌وێته ده‌ماري که‌ساني‌تره‌وه.
سه‌باره‌ت به گرنگي و بايه‌خي سازش له گه‌ڵ خه‌ڵک و ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ ئه‌وان‌دا پێگه‌مبه‌ري گه‌وره‌مان حه‌زره‌تي محه‌مه‌د خواي لێ ڕازي بێت فه‌رموويه‌تي: ئێمه‌ي پێغه‌مبه‌ر له لايه‌ن خواوه ئه‌مرمان پێ کراوه بۆ ئه‌وه‌ي له گه‌ڵ خه‌ڵک‌دا ڕێ بکه‌وين و سازشيان له گه‌ڵ بکه‌ين.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ي سه‌بر له جێگراني خودا و پياوه ئاييني‌يه‌کان فێر ببين، ئه‌توانين وته‌يه‌کي حه‌زره‌تي عه‌لي له‌به‌رچاو بگرين. سه‌باره‌ت به گرنگي و بايه‌خي سه‌بر، حه‌زره‌تي ئيمام عه‌لي دروودي خواي لێ بێت له حه‌ديسێک‌دا فه‌رموويه‌تي: سه‌بر له هه‌موو کارێک‌دا وه‌کوو سه‌ري ئێمه‌يه بۆ له‌شمان. وه‌ک چۆن به نه‌بووني سه‌ر، له‌ش و گيان له ناو ده‌چێت، به نه‌ماني سه‌بريش، هه‌موو کارووبارێک تێک ده‌چێت و ڕێکخستن نامێنێ.
ماڵپەڕي ئاييني ڕووناک