پێويستي پياوان به خۆشه‌ويستي
دڵي ئينسان به خۆشه‌ويستي‌يه‌وه زيندووه. بۆيه ئيمه ده‌بينين ئه‌و که‌سانه وا له ناو ژيانيان‌دا نێعمه‌ت و به‌ره‌کتێک به ناوي خۆشه‌ويستي و مه‌حه‌ببه‌ت نييه، ڕۆحيان ژاکاوه‌و تووشي خه‌مۆکي و ناهومێدي و ناڕه‌حه‌تين.
هه‌موو مرۆڤێک پێويستي به مه‌حه‌ببه‌ت و خۆشه‌ويستي هه‌يه. له ڕاستي‌دا دڵي ئينسان به خۆشه‌ويستي‌يه‌وه زيندووه. بۆيه ئيمه ده‌بينين ئه‌و که‌سانه وا له ناو ژيانيان‌دا نێعمه‌ت و به‌ره‌کتێک به ناوي خۆشه‌ويستي و مه‌حه‌ببه‌ت نييه، ڕۆحيان ژاکاوه‌و تووشي خه‌مۆکي و ناهومێدي و ناڕه‌حه‌تين.
دياره پياو به‌رله‌وه‌ي هياني هاوبه‌ش ده‌س پێ بکات، له ژێر چه‌تر و ساباتي خۆشه‌ويستي دايک و باوک و بنه‌ماڵه‌دا ژياوه هه‌ر بۆيه ڕۆحي ئه‌و به‌رده‌وام خوو گرتووه به ميهره‌باني و خۆشه‌ويستي. به‌ڵام دواي زه‌واج و ده‌س‌پێ‌لردني ژياني هاوبه‌ش، چاوه‌ڕواني ئه‌وه‌ي هه‌يه که هاوسه‌ره‌که‌ي ببێته کانگا و سه‌رچاوه‌ي مه‌حه‌ببه‌ت و خۆشه‌ويستي و له ميهر و مه‌حه‌ببه‌تي ئه‌و تێراو ببێت.
که وايه خانم و ئافره‌تي زانا و ژير ، ده‌بێ به جواني هه‌ست به‌م پێويستي‌يه بکات و تێ بکۆشێت به خۆشه‌ويستي و به سارنج و پێ‌ڕاگه‌يشتن، کارێک بکات مێرده‌که‌ي هه‌ست به نه‌بووني خۆشه‌وستي نه‌کات و گوڵي ڕۆح و گياني ئه‌و له به‌ر نه‌بووني باراني ميهره‌باني وشک هه‌ڵنه‌گه‌ڕێت.دياره خۆشه‌ويستي ده‌بێ دوولايه‌نه بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌شمان له بير بێت که خۆشه‌ويستي به‌رده‌وام له گه‌ڵ خۆيهدا ڕێز و خۆشه‌ويستي دێنێت، مه‌گه‌ر له لاي ئه‌و که‌سانه که ڕۆحێکي نه‌خۆشيان هه‌يه. ئه‌گينا مرۆڤي ئاسايي که له لايه‌ني له‌ش و ڕۆحه‌وه کێشه‌ي نييه، له وڵامي مه‌حه‌به‌ت و خۆشه‌ويستي‌دا کرده‌وه‌ي ميهره‌بانانه‌ي هه‌يه.
به داخه‌وه به‌شێک له خانمه‌کان له‌م بواره‌دا تووشي هه‌ڵه‌يه‌کي سه‌ير ده‌بن و وا بير ده‌که‌نه‌وه که له به‌ر ئه‌وه‌ي مێرده‌که‌يان به خۆشه‌ويستي و عه‌شق و ئه‌وينه‌وه خوازبێني لێ کردوون، هه‌تاهه‌تايه عاشق و ئه‌ويندار ده‌مێنێت و پێويستي به هيچ شتێک نييه. ئه‌وه له حاڵێک‌دايه که دره‌ختي عه‌شق و ئه‌وين به‌رده‌وام پێويستي به ئاو و باران و پێ‌ڕاگه‌يشتن و باخه‌واني هه‌يه و ئه‌گه‌ر خانم، به ئاست و ئه‌ندازه‌ي پێويست پارێزه‌ري ئه‌و ئه‌وينه نه‌بێت، ئه‌وا هێدي هيدي ساردبوونه‌وه دێته ئاراوه.
که وايه خانمي ژير و زانا به‌رده‌وام له حاڵي تازه‌کردنه‌وه‌ي ئه‌و عه‌شقه‌دايه و هه‌وڵ ئه‌دات به شێوه‌يه‌ک بجووڵێته‌وه که ميرده‌که‌ي هه‌ست به نه‌بوون يان که‌م بووني ئه‌وين و ميهره‌باني و خۆشه‌ويستي نه‌کات به ژياني خۆي و خانمه‌که‌ي دڵگه‌رم و ڕه‌زامه‌ند بێت.
خواي گه‌وره له ئايه‌تي 21ي سووره‌ي (روم)دا ده‌فه‌رمێ: يه‌کيک له هێماکاني ڕه‌حمه‌تي خوا ئه‌وه‌يه له ڕه‌گه‌زي خۆتان هاوسه‌ري بۆ ئێوه خولقاند بۆ ئه‌وه‌ي ئونسي له گه‌ڵدا بگرن و له لاي ئه‌و بحه‌سێنه‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تي خه‌تمي مه‌رته‌به‌ت محه‌مه‌دي مسته‌فا دروودي خواي لێ بێت ده‌فه‌رمێ: باش‌تريني ژنان ئه‌وانه‌ن که خۆشه‌ويستي و ئه‌ويني خۆيان ئاراسته‌ي مێرده‌که‌يان ده‌که‌ن.