ترس له هه‌ژاري، ورێگاي زه‌واج ئه‌گرێت؟
يارمه‌تي که‌ساني زه‌واج نه‌کردوو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ي هاوسه‌ر بگرن و ژياني هاوبه‌ش ده‌س پێ بکه‌ن
خودا له قورئان‌دا ئه‌فه‌رمێ: (وَأَنكِحُوا الْأَيَامَى مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِن يَكُونُوا فُقَرَاء يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّى يُغْنِيَهُمْ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ) يارمه‌تي که‌ساني زه‌واج نه‌کردوو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ي هاوسه‌ر بگرن و ژياني هاوبه‌ش ده‌س پێ بکه‌ن: ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه ده‌س کورت بن، خودا به فه‌زلي خۆي له ده‌س کورتي ڕزگاريان ئه‌کات چونکو خودا زانايه و ڕێگاکان ئه‌کاته‌وه. ئه‌وانه وا هه‌لي زه‌واجيان ني‌يه ئه‌بێ به عيففه‌ت و پاک داوێني بژين، بۆ ئه‌وه‌ي خودا به فه‌زلي خۆي له هه‌ژاري ڕزگاريان بکات.
خودا موسڵمانان هان ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ي ژياني هاوبه‌ش ده‌س پێ بکه‌ن و بنه‌ماڵه دابمه‌زرێنن. سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگي زه‌واج وه‌کوو ئاسته‌نگي ئابووري ئه‌فه‌رمێ که نايێت هه‌ژاري و ده‌س کورتي ڕێگا له زه‌واج بگرێت. خودا مزگيني به ژن و پياوي هه‌ژار ئه‌دات که ئه‌گه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵبگرن و ژياني هاوبه‌ش ده‌س پێ بکه‌ن يارمه‌تيان ئه‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمێت ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌به‌ر هه‌ر جۆره هۆيه‌ک نه‌يتواني زه‌واج بکات ئه‌وا ئه‌بێت ڕێگاي عيففه‌ت و پاک‌داوێني بگرێته به‌ر و به ته‌قواي ئيلاهي و عيباده‌ت به‌سه‌ر شه‌هوه‌تي خۆي‌دا زاڵ ببێت.
که‌وايه ئيسلام به پێچه‌وانه‌ي ڕه‌هبانييه‌ت و بووداييسم، لايه‌نگري زه‌واجه و وه‌کوو هه‌ندێک له مه‌کته‌به له‌يه‌نگري به‌ره‌ڵايي جينسي ني‌يه. چونکو ئيسلام ديني ئينسان‌سازي و قورئان و ڕزگاري‌يه.
ماڵپەڕي ئاييني ڕووناک